پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان) (بە تورکی: Marksist-Leninist Komünist Partisi, MLKP) ناسراو بە مەلەکەپە پارتێکی کۆمۆنیستی خۆجەئیستی شاراوەیە. ئەم حیزبە جگە لە تورکیا، لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستانیش دژ بە حکۆمەتی تورکیا خەباتی چەکدارانە دەکات.
دامەزراندن: 10ی ئەیلوولی 1994
شوێنگەی سەرەکی: تورکیا، #باکووری کوردستان#
باڵی سەربازی: ھێزە چەکدارەکانی ھەژاران و چەوساوەکان
باڵی ژنان: ڕێکخراوەی ژنانی کۆمۆنیست
باڵی لاوان: ڕێکخراوەی لاوانی کۆمۆنیست
ئایدۆلۆژیا: کۆمۆنیزم
مارکسیزم-لێنینیزم
دژەپێداچوونەوەخوازی: خۆجەئیزم
شوێنی سیاسی: چەپگری ڕادیکاڵ
ئینتیمای نیشتمانی: بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان
ئینتیمای نێودەوڵەتی: ڕێکخستنی ناونەتەوەییی ڕێکخراوە و پارتییە شۆڕشگێڕەکان: لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی
پارتیی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (مەلەکەپە) لە ئەیلوولی 1994 لە یەکگرتنی دوو پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - بزووتنەوە (تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە) و بزووتنەوەی کرێکارانی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکیھ) ھاتە ئاراوە. تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە لە ئەوەیدی مەزنتر بوو. بنەڕەتی ھەردووگیان لە خێوەتگەی لایەنگری ئالبانیا بوو. ڕەوتی ڕێککەوتنی دوو ڕێکخراوە لە ساڵی 1989 دەستی پێ کرد. لە سەرەتاوە مەلەکەپە ناوی مەلەکەپە-دامەزراندن لە سەری خۆی داناو.
لە یەکەمین کۆنگرەی مەلەکەپە-کە لە ئەیلوولی 1995، پارتێکی دیکە بە ناوی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-نێنینیست (ڕێکخراوی نوێسازی) (تەکەپە/مەلە (یەئییۆ)) بەم دوو پارتە زێدە بوو و ناوی پارتی نوێیەکەش گۆڕاو بە مەلەکەپە. لە ساڵی دوای ئەوە، دابڕانەوەیەک ڕووی دا و پارتی کۆمۆنیستی تورکیا - ڕێکخراوی نوێسازی (کەپە-ئیئۆ) لەم پارتە لق خوارد.
لە ساڵی 2007دا، بەپێی فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاساییش، ناوی مەلەکەپە لە پێڕستی 12 ڕێکخراوی تیرۆریست لە تورکیا زێدە کرا.
باڵی لاوانی مەلەکەپە ناوی ڕێکخراوی لاوانی کۆمۆنیستە کە کورتەناوی لە تورکی دەبێتە کەگەئۆ.
مەلەکەپە باڵێکی چەکداری ھەیە بە ناوی ھێزە چەکدارەکانی ھەژاران و چەوساوەکان، کە کورتەناوەکەی لە تورکیدا دەبێتە فەسک. ئەم گرووپە بە بۆمبدانانەوە لە دانیشتنی ناتۆ لە ساڵی 2004 کە لەناوی ئۆتێلی ھیلتۆنی بۆسفۆری ئەستەمول بەڕێوەدەچوو، بوونی خۆیان بە جیھان ڕایگەیاندن کە لەم ڕووداوە 4 کەس کوژراو.
لە نیسانی 2015دا، ڕایگەیاندراو کە مەلەکەپە ناوەندێکی ھەمیشەیی بۆ پەروەردەی سەربازی لە ناوچەکانی ژێری کۆنترۆڵی پەکەکە لە باشووری کوردستان دامەزراوەتەوە.
لە تەممووزی 2015دا، مەلەکەپە ھەوڵی دا تا لە گرووپی میدیای ئیستار ھەڵمەت بھێنێت.
مەلەکەپە خاوەنی سێ بڵاڤۆکە: ئالتیلیم (بە واتای پەرکین)، بۆلتەنی ھەواڵی ڕۆژانە بە ناوی پارتینین سەسی (دەنگی پارتەکە)، و چاپەمەنیی دەمودەزگایی کە سیاسی-تیۆریکە بە ناوی تیۆریدە دۆغرولتۆ (بە واتای ئاڕاستە لە تیۆریدا).
26ەمین و دواھەمین ژمارەی تیۆریدە دۆغرولتۆ لە ساڵی 2006 بڵاوکراوەتەوە.
بەپێی خوێندنەوەیەک کە لە لایەن فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاساییش کراوەتەوە، لە سەری نموونەکانێک لە تاکگەلێگ کە بەپێی یاساکانی تورکیا بە تیرۆریست ناسرابوونەوە، و بریتی بووە لە 826 چەکدار لە مەلەکەپە و ھەروەھا 3 کەسی دیکە، ئاشکرا بووەتەوە کە 65٪ی ئەوانە لە تەمەنی 14 ھەتا 25 ساڵ، 16/8٪ لە تەمەنی 25 ھەتا 30، و 17/5٪یش بەشالچووتر لە 30 ساڵ بوونە. ھەروەھا 20/4٪ لەوانە دەرچوویی زانکۆ، 33/5٪ دەرچوویی قوتابخانەی دوایی، 14٪ خولی دووەمی قوتابخانە، 29/9٪ خولی یەکەمی قوتابخانە و 1/9٪یش نەخوێندەوار بوونە.
بەشداریکردن لە شەڕی ناخۆی سووریا:
مەلەکەپە لە ساڵی 2012دا تاکگەلێک خۆبەخشی ھەناردووتەوە بۆ سووریا تا وێڕای یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژاوادا خەبات بکەن. لانی کەم چوار کەس لەم شەروانان لە شەڕی سەرێکانی و سێ کەسیش لە گەمارۆی کۆبانی کوژراوەتەوە. مەلەکەپە ھەروەھا دەیھەوێت لە ناوی یەپەگە لیوایەکی ناونەتەوەیی دابمەزرێنێت، کە بە شێوەی لیواکانی ناونەتەوەیی بەناوبانگێک بێت کە لە کۆماری دووەمی ئیسپانیا لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا بێت.
مەلەکەپە لە کوتاییەکانی کانوونی دووەمی 2015 ڤیدەیۆیەک بڵاو کردووە کە چەندین خۆبەخشی کۆمۆنیستی ئیسپانیایی و ئەلمانی زمان نیشان دەدات کە لە ئەوروپا بە ڕێزەکانی مەلەکەپە لە کانتۆنی جزیرە پەیوەست بوونەتەوە.
لە ئازاری 2015دا، ئیڤانا ھۆفمان ئەندامی ئەلمانیی مەلەکەپە کە کچی دایکێکی ئەلمانی و باوکێکی تۆگۆیی بوو،
لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داعش کوژراو. لە حوزەیرانی 2015 دامەزراندنی لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی ڕاگەیاندراو کە ھەڵبژاردەیەک لە گرووپە چەپەکانییە کە وەکوو بەشێک لە یەپەگە خەبات دەکەن.
مەلەکەپە ھەروەھا لقێکی سیاسی لە ناوچەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕۆژاوا دامەزراندووە کە ناوی مەلەکەپە (ڕۆژاوا)یە.
شەڕوانانی مەلەکەپە ھەروەھا لە بەرگریکردن لە ئێزدییەکانی شنگال لە ھێرشی ساڵی 2014، لەناوی ڕێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان خەباتیان کرد. [1]