ئەگەر دزیت تاریکە شەو زۆرە
مەحوی مەزن دەفەرموێت (سەتری-داپۆشی- گوناهکارانە شەو) لە ئیدیۆمیشدا کورد وتویەتی (شەو قەڵای مێردانە) لە تاریکە شەویشدا وتراوە (شەوی پێشمەرگەیە یان زێندینانە) هەرچەندە لەو ئیدیۆمەدا (تاریکە شەو) و (دزیکردن) واتە ڕاستەقینەکەی ئەم درکە و کینایە و دەربڕینەن بەڵام مەبەست لەم ئیدیۆمەدا ئەوەیە مرۆڤ دەتوانێت ئەو دەرفەت و هەلانە لە کیس خۆی نەدات و پێویست ناکات دواتر لە کاتی نەبوونی بوار و کاتی گونجاو دەستی خۆی بشکێنێتەوە یان بیانوی ناجۆر ببینێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر کارت دزیکردن بوو ئەوا چ تاریکەشە و زۆرە بۆ ئەنجامدانی و چ پێویست ناکات بەرۆژی ڕووناک ئەو کارە قێزەونە ئەنجام بدەیت. [1]