لە مەڕ دۆشان بێینە کەر دۆشان.
مەڕ: ئاژەڵێکە لە مێژوویەکی دێرینەوە کورد ماڵی کردووە، کەڵکی لە شیر و گۆشت خورییەکەی وەرگرتووە، دۆشان: مەبەست لە کرداری دۆشینی گوانی مەڕوماڵاتە، واتە: کەسێک مەڕوماڵاتی لەدەست بدات و خەریکی خزمەت کردنی کەر بێت، کەسێک دەیڵێت لە دەستکەوت و بیرێکی باشەوە، هاتبێتە سەر شتێکی کەم و کوورت و خراپ. [ڕێبوار جەمال سەگرمە]