نووسین و ئامادەکردنی فەهد گردەوانی
ستۆکهۆڵم 2018/11/24سوید
فازیل بەراک [فاضل البراک] 1942 1993
بەڕێوەبەری ئاساییش و هەواڵگیریی ئێراق
یەکێک لەو دڕەندانەی ئەمنی ئێراقی و دەسەڵاتداری ڕژێمی پێشووی ئێراق فازیل بەراک بوو.
پاش کوشتنی بەناوبانگترین بەڕیوەبەرری ئاساییش و هەواڵگیریی ئێراقی دڕندەی کۆشکی کۆتایی[قصرالنهایە] ناظم کزار، فازل بەراک بووە جێگرەوەی ئەو.
هەرچی لەو دەسگایە لە دڕەندەیی و ئەشکەنجەدانی خەڵک کرابێت ئەو دوو بەڕێوەبەرە کردویانە و ئەو دەسگایەیان کردە مەترسیدارترین دەسگای دەوڵەتی ئێراقی. کەس باوەڕی بەوەی نەبووە کە بگیرێت و بکەویتە [دەسگای ئەمن ]بە ئاسانی لێی ڕزگارببێت ناوەکی تۆقێنەری هەبووە و کامە جۆری نامرۆڤانەیە بۆ ئەشکەنجەدان لەوێ بەکارهاتووە.
فازل بەراک ڕەوانەی یەکێتی سۆڤیەت کراوە و لەوێ دکتورایان پێ بەخشیوە و کیژەکی ڕووسیان خستوتە ژیری و کراوە بە جاسوس. پاشان لە ئەڵمانیای دیموکراتی ئەو شارەزایی دەربارەی بەڕێوەبردنی ئەمن هەبووە فێرکراوە و بووە بە جاسوسی ئەوێش.
تێزی دکتورییەکەی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی بەعسی [البعث] لوبنانی نووسەر و ڕوشنبیری عارەبی ئەلیاس فەرح [الیاس فرح] بۆی ئامادەکردووە و نووسیوەتەوە.
[ لم تمض غير فترة قصيرة حين فاجأني فاضل البراک بتقديمه للجزء الثاني من الأطروحة. فقد جاء إلی المعهد وبيده ملف سلمني إياه علی أنه الفصل الثاني. تسلمت الملف وبعد حديث قصير خرج فاضل من المعهد فجلست في غرفتي أتصفح محتوياته، فجأة عثرت وسط الأوراق علی قصاصة ورق صغيرة. کانت القصاصة عبارة عن ڕسالة قصيرة من منظر حزب البعث وعضو القيادة القومية فيه اللوبناني الياس فرح.الرسالة تقول، الرفيق العزيز فاضل البراک المحترم أرفق لکم الجزء الثاني وسوف اتبعه بالجزء الثالث ڕاجيا لکم الموفقية مع فائق التحية والتقدير ] دەقی ئەو نووسینە لە بڵاوکردنەوەی بیرەوەری یەکانی خلیل عەبدولعەزیز وەرگیراوە. کە بۆ خۆی لە پەیمانگای سۆڤیەتی کە سەرۆکەکەی غەفوروف بووە کاری کردووە و بەخۆی نامەکەی بردووە بۆ غەفوروف.
فازیل بەراک و لە دایک بوون :
فازیل بەراک لە ساڵی 1942 یان 1941 لە شارۆچکەی بیجی لە دایک بووە و خوێندنی لە شاری تکریت تەواو کردووە. هەندێک زانیاری وا باسی دەکەن گوایە سەربە تیرەی ئەلبوناسرە [ عشیره البو ناصر ] نزیکن لە بنچینەی تیرەی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حسێن. ساڵی 1960 چووە زانکۆی سەربازی و پاش کۆدەتی 17 گەلاوێژی 1968 پلەی ئەفسەری پێدراوە و بووە گاردی بەرگری [پاراستنی] سەرۆکی ئێراق ئەحمەد حەسەن بەکر [احمد حسن البکر].
پاش ئەوەی لەگەڵ ژنی سەرۆک نێوانیان تێک دەچێت، سەدام حسێن [ صدام حسین ] دەینیریتە پاراستنی بارەگای ئیسگەی ڕایو و تەلەفزیون لە ناوچەی [الصالحیه].
فازیل بەراک بەختی باشی هێنا، کاتێک ئەفسەری خانەنیشکراو [محمد ڕشید الجنابی] لەگەڵ لیوا [عەبدولغنی الراوی] و [العقید محمد بکر] و [العقید سلیمان الدرکزلی] خەریکی کۆدێتای سەربازی بوون دژی حوکمی بەعسییەکان، داوایان لە فازیل بەراک کرد هاوکاری یان بکات، بەهۆی ئەوەی فازیل بەراک دژی ئەحمەد حەسەن بەکر. کارکردن لەگەڵیان ئاسانکاری دەکات بۆ داگیرکردنی ئیسگە و تەلیفیزیون. بەرلەوەی بەراک وەڵامیان بداتەوە چووە لای صدام حسین و بۆی باسکردن کە چ دەگوزەرێ. جیگری سەرۆک داوای لە بەراک کرد هاوکاری یان بکات بزانی کێ لە پشتەوەی ئەو پیلانەیە. زیرەکی بەراک وای کرد هەمووان ئاشکرابکات و کاتژمیری سفری بۆ دانان و هەموو گیران و هەندێکیش هەڵاتن. ئاشکراش بوو کە شای ئیران لە پشت ئەو کۆدیتایە و بۆ پاداشی ئەو کارەی فازیل بەراک پلەی سەربازی بەرزکرایەوە.
پاش ئەوەی دڵسۆزانە کارەکانی بەڕێوە دەبرد و لەناو برادەرەکانی ناوبانگی دەرکرد ڕەوانەی یەکێتی سۆڤیەت کرا و بووە جێگری بەڕێوەبەری بەشی سەربازی ئێراقی لە مۆسکۆ و لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی حزبی بەعس لە یەکێتی سۆڤیەت.
ساڵی 1976 فازیل بەراک گەڕاوە بەغدا پاش ئەوەی بڕوانامەی دوکتۆڕای لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی سۆڤیەتی وەرگرت و، بووە بەڕێوەبەری گشتی ئاساییشی ئێراق و ئەندامی مەکتەبی سەربازی حزبی بەعس.
فازیل بەراک لە لێدان و گرتن و ڕاونانی شیوعیەکان دەوری سەرەکی گێڕا و گەلێک تێکۆشەری شیوعی لەناوبرد و پاکانەی پێ نووسین. ئەو پلانەی دەمێک بوو داڕشتبوو بۆ لەناوبردنی حزبی شیوعی ئێراقی. هەر ئەویش بووە ئازاردان و لێدانی ڕێکخستنەکانی حزبی دەعوەی ئیسلامی و کوشتن و لەناوبردنی زانای بەناوبانگ محەمەد باقر سەدر [محمد باقر الصدر 1935 1980 ]و خوشکەکەی.
لەناوبردن و لەسێدارەدانی فازیل بەراک :
دوو جۆرە تاوانی بەناوبانگ هەیە بۆ لەناوبردن و لەسێدارەدانی فازیل بەراک کە زۆر جار باسی لیوەکراوە. ئێمە لێرەدا هەردوکیان باس دەکەین. ڕەنگە گەلێک تاوان و شتی تریشی کردبێت کە هێشتان باسیان لێوەنەکراوە، یان تۆمار نەکراوە.
ساڵی 1991 دەستبەسەری دەکەن و زیندانی دەکەن گوایە یەکەم چیرۆک بەوە تاوانبار کراوە جاسوسی و [سیخور] ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و یەکتی سوڤیەت بووە. تاوانی چیرۆکی دووەمیش بەبێ ئەوەی دەسەڵات ئاگاداربکاتەوە سەرانەی لە بازرگانان و پیاوانی کاردار و دەوڵەمەند وەرگرتووە و پارەکەی ڕەوانەی بانقیکی سویسری کردووە.
هیندە ئەشکەنجە و ئازاردراوە گوایە پاشان خستویانەتە بەردەمی سەگ و گوشتەکەی خوراوە.
تاوانی ناپاکی [الخیانە ] دراوە پاڵی. بووە یەکێک لەو بەعسیانەی هەر بەدەستی بەعسییەکان لەناوچوو.
یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی دەزگای هەواڵگیریی ئێراقی بەشی هۆبەی ئەمریکایی کە ناوی [ سالم الجمیلی ] یە باسی ئەوە دەگێڕیتەوە گوایە کابرایەک بەناوی [صباح الخیاط ] لوبنانی بووە لە فڕۆکەخانە ساک و کەلوپەلی پشکنینی بۆ نەکراوە ئەمەش لەسەر داوای فازیل بەراک و بەدەستووری ئەو ڕێگا دراوە هاتوو چۆ بکات. گوایە پاشان ئاشکرابووە بۆ سەدام حوسین کە ئەو کابرایە نهێنی زۆری گواستۆتەوە بۆ ئەڵمانیا. سالم دەڵێت فازیل بەراک گیراوە و دەست بەسەر کراوە. [1]