کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,699
وێنە
  123,909
پەرتووک PDF
  22,078
فایلی پەیوەندیدار
  125,599
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کارگەکانی کوردستان ڕوو لە بەغدا دەکەن
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کارگەکانی کوردستان ڕوو لە بەغدا دەکەن
ئامار و ڕاپرسی

کارگەکانی کوردستان ڕوو لە بەغدا دەکەن
ئامار و ڕاپرسی

بۆ ڕزگاربوون لەو باج و ڕەسمە گومرگیانەی حکومەتی عێراق لێیان وەردەگرێ‌ لە بەرامبەر هەناردەکردنی کاڵاکانیان بۆ شارەکانی باشوور، ژمارەیەک کارگەی چالاک مۆڵەتەکانیان لە کوردستان هەڵدەوەشێننەوە و ڕوو لە بەغدا دەکەن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، نزیکەی 3899 کارگەی بچووک، مامناوەند و گەورە لە هەرێمی کوردستان هەن. ئەم کارگانە پێش قەیرانی دارایی و شەڕی #داعش# زۆربەیان لەکاردابوون، بەڵام بەهۆی گرفتی هەناردەکردنی بەرهەم بۆ شارەکانی عێراق و ساغنەبوونەوەی لە کوردستان، تا کۆتایی 2015 زۆربەیان داخران. ئێستا نزیکەی 45%ی کارگەکان لەکاردان، بۆ ساغکردنەوەی 70%ی بەرهەمەکانیان پشت بەشارەکانی عێراق دەبەستن، بەڵام حکومەتی عێراق بە بیانووی ئەوەی ئەو کارگانە لە عێراق تۆمار نەکراون، وەکو بەرهەمی بیانی مامەڵە لەگەڵ بەرهەمەکانیان دەکات و گومرگیان لێوەردەگرێ‌. بۆ نەهێشتنی ئەو بیانووە بەشێک لە کارگە چالاکەکان مۆڵەتی کارگەکانیان لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە و لە بەغدا مۆڵەتیان وەرگرتووە.
ئەندازیار مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەرشتیاری کارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی دەڵێت: بیانووی حکومەتی عێراق بۆ دانانی گومرگ لەسەر هەناردەی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق ئەوەیە کە ئێمە بۆ مۆڵەتدان و دامەزراندنی کارگە کار بەیاسایەک دەکەین کە لە عێراق هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە بازگەکان بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی لەعێراق تۆمار نەکراون وەک بەرهەمێکی بیانی سەیر دەکەن و گومرگیان دەکەن.
مستەفا زوبێر ئاشکرای کرد کە بۆ ڕزگاربوون لەو گومرگەی لە بازگەکانی عێراق لەبەرامبەر هەناردەی بەرهەمەکانیان بۆ شارەکانی عێراق لێیان وەردەگیرێت، نزیکەی 100 کارگەی چالاک لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارگەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و لە بەغدا تۆماریان کردووە.
وەزارەتی پیشەسازی و بارزگانیی هەرێمی کوردستان، بۆ مۆڵەتدان و دامەزراندنی کارگە کار بە یاسای ژمارە 25ی ساڵی 1991 ی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵاو دەکات، ئەم یاسایەش لە عێراق هەڵوەشاوەتەوە، ئێستا وەزارەتی پیشەسازیی عێراق کار بە یاسای ژمارە 20ی ساڵی 1998ی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵ دەکات، بەڵام بەنیازە ئەم یاسایەش هەموار بکاتەوە.
مستەفا زوبێر دەڵێت: بۆ نەهێشتنی بیانووی عێراق و لابردنی گومرگ لەسەر بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان، لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو نووسراومان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ گۆڕینی یاساکە، ئەوانیش لە مانگی نیسانی ئەمساڵ داواکەیان پەسەند کرد، نووسراویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، ئەوانیش نووسراویان بۆ وەزارەتی پشەسازیی عێراق کردووە، بەڵام تائێستا وەڵامی کۆتاییمان پێنەگەیشتووە.
گوتیشی: یاساکەی عێراق پێشکەوتووترە و ماددەکانی زیاتر لە بەرژەوەندی خاوەن کار و کارگەکانە.
زۆرترین ئەو کاڵایانەی لە کارگەکانی کوردستانەوە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێن، بریتین لە پاککەرەوە، کەرەستەی بیناسازی، پلاستیک، لەگەڵ چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری دیکە، هەروەها خۆراک.
مستەفا زوبێر دەڵێت: ئێمە دڵگرانین بەهەڵوەشاندنەوە و گواستنەوەی مۆڵەتی ئەو کارگە چالاکانە، بەڵام لەبەر ئەوەی نزیکەی 70%ی فرۆشی بەرهەمی ئەو کارگانە لە شارەکانی عێراقە و لە بازگەکان گومرگی زۆریان لێوەردەگیرێت، بۆ بەرژەوەندی گشتی ڕێگریمان نەکردووە.
زوبێر ڕەتیکردەوە گواستنەوەی مۆڵەتی ئەو کارگانە زیانی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان هەبێ‌ چونکە چالاکیی کارگەکان هەر لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، تەنیا ئەو باج و ڕسوماتەی لە نوێکردنەوەی مۆڵەت وەردەگیرا بۆ بەغدا دەچێت، بەڵام زیان بەخاوەن کارگەکان دەگات چونکە هەندێ باج هەیە دەبێ بە بەغدا و #هەولێر#یشی بدەن.
شێرکۆ شێخ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیا و کارگەی جەوهەر تاج بۆ بەرهەمهێنانی کلینێکس، خەریکی مامەڵەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارگەکەی بوو لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە بەغدا تۆماری بکات. ئەو بە (رووداو)ی گوت: نزیکەی 90%ی بەرهەمی کارگەکەمان بۆ شارەکانی عێراق هەناردە دەکەین، لە بازگەکانی عێراقیش بۆ هەر ترێلەیەک 2.500 دۆلارمان لێوەردەگرن، ئەو گومرگەش کاریگەری زۆری لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی کارگەکەمان هەبووە، بۆیە ناچار بووین مۆڵەتی کارگەکەمان لە هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنینەوە و لە بەغدا تۆماری بکەین.
کارگەکەی شێرکۆ، بەر لە وەرگرتنی گومرگ لە بازگەی سەفرە ڕۆژانە بەدوو شەفت کاری دەکرد. بەگوێرەی خواستی بازاڕ 25 تاوەکو 32 تۆن بەرهەمی هەبوو، بەڵام ئێستا 8 کاژێر کار دەکات و 12 تاوەکو 16 تۆن بەرهەمی هەیە، ڕۆژانەش یەک ترێلە بەرهەم هەناردەی شارەکانی عێراق دەکات.
شێرکۆ شێخ محەممەد دەڵێت: ئێمە باجی ڕێکنەکەوتنی وەزارەتی پیشەسازیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین، چونکە ئەگەر ئەوان لەسەر یەکخستنی یاساکان ڕێکبکەون، بازگەکانی عێراق بیانوویان نامێنێ‌ بۆ وەرگرتنی گومرگ.
هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی کارگە لە هەرێمی کوردستان و دەرهێنانی مۆڵەت لە عێراق جگە لە خەرجیی زۆر، بێ گرفت نییە، خاوەن کارگەکان دەڵێن بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکانیان لە کوردستان، دەترسن کێشەیان بۆ دروست ببێ‌.
کارگەی دایم پلاستیک لە هەولێر، وزەی مانگانەی 500 تۆن بەرهەمی وەکو کورسی و حاویە و تەپڵە و پلاستیکی دیکەیە کە 80%ی هەناردەی عێراق دەکات.
نەهرۆ عەبدولڕەحمان، خاوەنی کارگەی دایم پلاستیک، دەڵێت: بازگەکانی عێراق هەندێجار بەپێوەری تۆن و هەندێجاریش بەپێوەری دانە گومرگ وەردەگرن، بۆ تێپەڕبوونی هەر بارێک 1,400 تاوەکو 1.500 دۆلار گومرگ وەردەگرن، ئەو پارەیەش بەشێکی بۆ گیرفاتی لێپرسراوی بازگەکان دەچێت، چونکە لە مەنەفێستەکەی تەنیا 850 هەزار دینار دەنووسن.
نەهرۆ هێشتا مۆڵەتی کارگەکەی نەگواستووەتەوە سەر بەغدا و دەڵێت: دەرهێنانی مۆڵەتی کارگە لە بەغدا جگە لەوەی زیاتر لە 15 هەزار دۆلار خەرجی دەوێت، دەرهێنانیشی ئاسان نییە، پێویستی بە واسیتەی زۆر هەیە. بەو مەرجەش دەیدات کە مۆڵەتەکەی ئێرە هەڵبوەشێنینەوە. ئێمەش زەویمان لە شارەوانی وەرگرتووە، دەترسین ئەگەر مۆڵەتەکەی ئێرەمان هەڵوەشاندەوە، شارەوانیش داوای زەوییەکەی بکاتەوە.
لەکۆی ئەو 2,377 کارگەیەی لە سنووری پارێزگای هەولێرن، 2.254 کارگەیان مۆڵەتیان لە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازیی هەولێر وەرگرتووە، ئێستا 43%یان کار دەکەن. لە سنووری پارێزگای هەولێر 25 کارگە مۆڵەتەکەیان گواستووەتەوە بۆ بەغدا.
ئەندازیار تەیب کەژۆ عەلی، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی هەولێر، دەڵێت :ئێمە گواستنەوەی مۆڵەت بۆ بەغدا بە چارەسەر نازانین، چونکە کارگەکان ناچاردەبن هەندێ زەریبە و ڕسومات لێرە و لەوێ‌ بدەن، بۆیە بەباشی دەزانین لە ئاستی باڵای حکومی چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە، بۆ ئەمە مەبەستە هەندێ هەنگاو نراوە، بەڵام پێویستی بەکاری زیادترە.[1]
#08-11-2018#
ئەم بابەتە 3,023 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 08-11-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-11-2018 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-11-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,023 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!