من “ئارام ئازاد” لەدایک بووی #26-2-1995# شاری #سلێمانی#م، ئێستا نیشتەجێی شاری #کەرکووک#م، ئەو بەهرەییەی هەمە دەڕبرینی هەستە، ئەوهەستەی کەدڵ، و دەروون پڕدەکات.
پێم وایە دەتوانم ئازارەکان ببینم وبخوێنمەوە، بنووسمەوە، هیچ کەس سەرپەرشتی نەکردم جگە لەهەوڵدانی خۆم، بەربەستیشم بۆ درووست بوو، ڕەخنەکانم قبووڵ کرد وخۆم پێ کامڵ کرد، ئەوەی بۆکەوتن وسەرنەکەوتنی من بوو، خستمە ژێر پێیەکانم، تاوەکوو زیاتر بەرزببمەوە، ئەوەی هەستی پێ بەخشیم بنووسم وچێژ لەنووسین وەرگرم “بەختیارعەلی” نووسەر بوو بەتایبەت پەرتووکی”دوایەمین هەناری دونیا”.
من کاتێک لەپەیوەندی هەرزەکارییانە کەوتم، کە پێی دەڵێن ئەشق، زۆر وێران بووم، هەستم کرد شوێنێک نەماوە بۆژیان ڕابردوو نەبێت، دواتر بڕیارم دا بخوێنم وچەندین پەرتووکی، دەروونی، ڕۆمانم کڕی، هەموو کاتێکانم پێدا تا وای لێ هات کاتی خەو خواردنم، بۆخوێندنەوەبوو، هێواشهێواش بەرەو باشی دەڕۆشتم، وەک دەروونناس مامەڵەم دەکرد، گفتوگۆم لەگەڵ دەوروبەرم دەکرد، فێری فەلسەفەی ژیان بووم، تاخۆم سەلماند کە هەم، بە دۆست وهاوڕێکانم وت وەکوو خۆم قبووڵم بکەن، لێرە دەبێت بەدڵی کەسەکان بیت، و نەک خۆت بیت، بۆیە دەڵێم خۆت بسەلمێنە، بەجیاوازییەوە جوانی، ڕەنگێکی تر بدە ژیان، مرۆڤەکان زۆربەیان لێرە دووبارەن بەدڵی یەکترن، بۆیە دوومرۆڤی لێکچوو، دانەیەکیان زیادە، هەوڵدە ئەوان زیادەی تۆبن نەک تۆ هیی ئەوان، گەر سەرکەوتنت دەوێت، ڕێگاکانی پڕن لەبەربەست، چرا بەناو تاریکی ژیاندا هەڵگرە.
مرۆڤی ژیر کاتێک دەکەوێت خۆی نوقم ناکات، ژیر ئەوەیە کاتێک هەڵدەستێتەوە جیاواز و گەورەتر هەڵبستێتەوە، دەمەوێت بە قەڵەمەکەم حەقیقەت بنووسمەوە، مرۆڤ ڕووبەڕووی ژیان بکەمەوە.
خاوەنی سێ بەرگم
بەناوی (خامەیەکی جوانە مەرگ) [1]