کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,619
وێنە
  123,561
پەرتووک PDF
  22,056
فایلی پەیوەندیدار
  125,131
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بێشعوریی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link5
E-Mail0
Facebook2
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram2
Twitter0
Viber1
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
13 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic2
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بێشعوریی
بێشعوریی
بێشعوریی، خووە یان نەخۆشیی
ئارام سدیق

زۆر بە کەمی کتێبی دەروونی دەخوێنمەوە، بەتایبەت ئەو جۆرە کتێبەی کە وەکو ڕێنمایی کۆمەڵایەتیی و دەروونین و دەخوازن مرۆڤ ئاڕاستە بکەن. خوێنەری ڕاستەقینە، خوینەری ئەو جۆرە کتێبانە نییە، کە ڕێگەکانی ژیان و هاوڕێیەتی و هاوسەرێتی و باشتر ژیان و سەرکەوتن، پیشانی مرۆڤ دەدەن. خوێنەری ئەو جۆرە کتێبانەیە، کە بێشومار ڕێگە لەبەردەم خوێنەردا واڵا دەکەن و تا لەنێویاندا ڕێگەی خۆی هەڵببژێرێت.
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کتێبێکی خاڤێر کریمێنتم خوێندەوە لەسەر بێشعوری خوێندەوە کە سەروەر عومەر کردوویەتی بە کوردی و کتێبەکە، کتێبێکی دەروونی تەنزئامێزە لەسەر کەسانی بێشعور. ئەوەی سەرنجڕاکێشە لەم کتێبەدا ئەوەیە، کە نووسەری کتێبەکە هەر لە سەرەتای کتێبەکەوە دان بەوەدا دەنێت، کە خۆی یەکێک بووە لە بێشعورەکان و چەند ساڵێکی زۆری ژیانی بە بێشعوری بەسەر بردووە. نووسەر خۆی کاری پزیشکی یەکێک لە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤی کردووە و کلینکی تایبەتی خۆی هەبووە. بەڵام بێشعورێکی پلە یەکیش بووە. ڕۆژێک ڕووبەڕووی ئەوە دەکرێتەوە، کە ئەو بێشعورە، بەڵام ئەو لەسەرەتادا بۆی ئەستەمە قەبوڵی ئەوە بکات، بۆیە سەردانی پزیشکێکی دەروونی دەکات، هاوکات هاوڕێی خۆیشی بووە بۆ ئەوەی ڕای ئەو بزانێت. ئەویش هەمان شتی پێدەڵێت. بەڵام خاڤێر تووڕە دەبێت و ئەوە بە ئیهانە وەردەگرێت و بە دڵشکاوییەوە لە کلینکەکە دەچێتە دەرەوە. بەڵام بیرکردنەوە لە خۆیی و کردەوەکانی دوای شەش مانگ تەلەفوون بۆ پزیشکە دەروونییەکەی هاورێی دەکاتەوە و پێی دەڵێت، من بێشعورم. ئەویش دەڵێت هەموومان دەمانزانی تۆ بێشعوری بەس خۆت ئەوەت نەدەزانی!
دوای ئەوەی ئەم پزیشکە (نووسەری کتێبی بێشعوری) بەتەواوی تێدەگات، کە ئەویش یەکێکە لە بێشعورەکان ئیتر واز لە کاری پزیشکی دێنێت و ئەو کتێبانە دەست دەخات، کە باس لە بێشعورەکان دەکات و هەوڵی چارەسەرکردنی خۆی دەدات و پاشانیش کلینکێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی بێشعورەکان دەکاتەوە. هەر لەو دەمەدا بیرۆکەی نووسینی ئەم کتێبەی لا دروست دەبێت.
ئەم کتێبە لە پێنج بەش پێکهاتووە، کە لە بەشی یەکەمدا نووسەر لەرێی بەسەرهاتی کەسێکەوە دەیەوێت پێناسەیەک بۆ بێشعوری بکات و دواتریش کورتەیەک لەسەر مێژووی بێشعورەکان دەخاتەڕوو، ئەمە بێجگە لەوەی لەم بەشەدا هەوڵی ئەوەشی داوە چەند ڕەفتارێکی دیاری کەسانی بێشعور بخاتەڕوو کە بەو ڕەفتارانەدا دەتوانرێن بە ئاسانی بناسرێنەوە. لە پێناسەی بێشعوریدا نووسەر دەنوسێت:
رەنگە نەتوانم پێناسەیەکی دروستی بێشعوری بکەم، بەڵام ئەگەر کەسێکی بێشعور ببینم دەیناسمەوە دواتریش دەڵێت، بێشعور کەسێکە بەشێوازێکی تەواو خۆپەسەندانە و بە ئەنقەست، بێشەرمانە و بێزراوانە ڕەفتار دەکات و لە دروستکردنی کێشە و گرفت لە کارەکاندا و ئازاردانی ئەوانی دیکە لە دڵەوە خۆشحاڵە.
بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ جۆرەکانی بێشعوری. لەم بەشەدا هەر لە بێشعوری کۆمەڵایەتییەوە خراوەتە ڕوو تا بێشعوری عیرفانباز و بیرۆکرات. هەرچی بەشی دواتریشە تایبەت بە ڕەنگدانەوەی بێشعوری لەسەر لایەنەکانی دیکەی ژیان وەکو بازرگانی کاتێک دەبێتە جۆرێک لە بێشعوری، یان کاتێک دەوڵەت دەبێتە دەزگایەکی بێشعوری. بێگومان هەموو بەشەکانی ئەم کتێبە یەک لە یەکتری گرنگترن، بەڵام بۆ من بەشی چوارەم یەکێک بوو لە گرنگترین بەشەکان، چونکە ئەویش تەرخان کراوە بۆ ژیان لەگەڵ بێشعورەکاندا، لەم بەشەدا نووسەر پێنج نموونەی دیاری هێناوەتەوە یەکەمیان لەسەر کارکردن لەگەڵ بێشعورەکانە و دووەمیان لەسەر هاوڕێیەتی بێشعورەکانە و هەرچی نموونەی سێیەمە هاوسەرگیرییە لەگەڵ کەسانی بێشعور. دوو جۆرەکەی دیکەش تەرخان کراوە بۆ بێشعوری زگماک و منداڵانی دایک و باوکانی بێشعور. گرنگی ئەم بەشە تەنها لە خستنەڕووی ئەم پێنج جۆرەدا نییە، بەڵکو کۆمەڵێک ڕێنمایی تایبەت و گرنگی تێدایە بۆ چۆنێتی مامەڵکردن لەگەڵ کەسانی بێشعور.
بەشی پێنجەم و کۆتایی ئەم کتیبە تەرخان کراوە بۆ قۆناغەکانی چارەسەرکردنی بێشعوری و سەرەتا نووسەر باس لە ئامرازەکانی چارەسەر دەکات و دواتریش چەند ڕێگەیەکی تایبەتی چارەسەر دەخاتەڕوو وەکو چارەسەری بە کۆمەڵ و چارەسەری تاکەکەسی...هتد.
ئەوەی لێرەدا خرایەڕوو ناساندنێکی کورت بوو بۆ کتێبەکە و دەرفەتی ئەوە نییە لەسەر تەواوی بەشەکانی کتێبەکە هەڵوەستە بکەین. نووسەر لە تەواوی کتێبەکەدا دەیەوێت بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەوە بێت ئایا بێشعوری خووە، یان نەخۆشی. لەکۆی کتێبەکەدا بۆ مان دەردەکەوێت، کە پێدەچێت زۆرجار وەکو خوویەک وابێت و زۆرجاری دیکەش نەخۆشییەکی کۆمەڵایەتی بێت. دەستخۆشی بۆ سەروەر عومەر و خانەی ڕێنما بۆ لە چاپدانی ئەم کتێبە.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 8,814 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,814 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.291 KB 07-06-2022 زریان سەرچناری ز.س.
فایلی وێنە 1.0.1203 KB 03-10-2018 زریان سەرچناری ز.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!