کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,259
وێنە
  123,703
پەرتووک PDF
  22,064
فایلی پەیوەندیدار
  125,350
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
لە کوردستان ڕۆژانە لە 30%ی ئاوی بەکارهێنراو بەفیڕۆدەڕوات
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە کوردستان ڕۆژانە لە 30%ی ئاوی بەکارهێنراو بەفیڕۆدەڕوات
ئامار و ڕاپرسی

لە کوردستان ڕۆژانە لە 30%ی ئاوی بەکارهێنراو بەفیڕۆدەڕوات
ئامار و ڕاپرسی

بۆ یەکەمجار لە کوردستان، پارەی کۆکردنەوەی ئاو دەدرێتە کۆمپانیایەک و پێوەری کرێی ئاویش لە یەکە/ ڕووبەرەوە دەگۆڕێت بۆ بڕی بەکارهێنان. حکومەتیش لەبری خەرجی، داهاتی لە دابەشکردنی ئاو دەستدەکەوێت، وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە بە سیستەمی تازە پارەی ئاو کۆبکرێتەوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، لە کوردستان 800 هەزار هاوبەشی ئاو هەن کە ڕۆژانە دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاویان لەڕێگەی بیر و پرۆژەکانی ئاوەوە بۆ دابین دەکرێت. لەم ژمارەیەش تائێستا 550 هەزار هاوبەش پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە.
مەسعود کارەش، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە (رووداو)ی گوت: ئامانجمان لە دانانی پێوەر، کۆنترۆڵکردنی زیاد بەکارهێنانی ئاو و گەیشتنی ئاوی پێویستە بۆ هەموو ماڵ و هاوبەشێک، نەک زیادکردنی داهات، چونکە ڕۆژانە لەڕێگەی بیر و پرۆژەکانی ئاوەوە دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاو دابین دەکەین کە نزیکەی 30%ی ئەو ئاوە بە ڕێگەی جۆراوجۆر بەفیڕۆ دەڕوات.
بەرهەمهێنان و دابەشکردنی هەر مەترێک سێجا ئاوی خواردنەوە، 400 دینار لەسەر حکومەت دەکەوێ‌ کە خەرجیی ڕۆژانەی دابینکردنی ئاو دەگاتە 800 ملیۆن دینار. مەسعود کاڕەش دەڵێت: ئەگەر لەڕێگەی دانانی پێوەر، بتوانین ڕێگە لە بەفیڕۆچوونی 30%ی ئاو بگرین، ڕۆژانە 240 میلۆن دینارمان بۆ دەگەڕێتەوە و کێشەی بێئاویش چارەسەر دەکەین.
بەپێی ئەو ڕێنماییەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، لەمەودوا وەرگرتنی کرێی ئاو بەو شێوەیە دەبێ‌: بۆ شوێنی نیشتەجێبوون، (0-5) مەتر سێجا، 50 دینار بۆ هەر مەترێک سێجا. (5.1- 15) مەتر سێجا 150 دینار. (15.1- 30) مەترسێجا، 400 دینار. (30.1- 60) مەتر سێجا، 600 دینار، ئەگەر سەرووی 60 مەترسێجا بەکاربهێنیت نرخی هەر یەک مەتر سێجا 2000 دینارە.
نرخی بەکارهێنانی مەترێک سێجا ئاو بۆ پەرستگە و فەرمانگەکانی حکومەت 500 دینارە، بۆ شوێنە نیمچە حکومییەکان 750 دینارە، بۆ شوێنە بازرگانی و گەشتیاری و پیشەسازییەکان و پرۆژەکانی وەبەرهێنانیش هەزار دینارە، هەروەها بۆ شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل 2000 دینارە.
مەسعود کاڕەش دەڵێت: ئەگەر ماڵێک زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئاودا نەکات، ڕۆژانە بەتێکڕا لە زستان و هاویندا پێویستی بە مەترێک سێجا ئاو دەبێت و مانگانە 12 هەزار دیناری بۆ دێتەوە، بەڵام ئەگەر زیاتر لەو بڕە ئاو بەکاربهێنێ، باخچە ئاو بدات و بەر دەرگا و ئۆتۆمبێلەکەی بشوات، نرخی هەر مەترێک سێجا ئاو 600 دینار لەسەری دەکەوێ‌، ئەگەر مانگانە 60 مەتر سێجا ئاو بەکاربهێنێ، 36 هەزار دیناری بۆ دێتەوە.
بەپێی گریمانە، ئەگەر هاوبەشێک زێدەڕۆیی لەبەکارهێنانی ئاودا نەکرد و مانگانە تەنیا 30 مەتر سێجا ئاوی بەکارهێنا، ئەوا حکومەت مانگانە نزیکەی 9 ملیار و 600 ملیۆن دیناری دەستدەکەوێت، ئەمە بێ لە لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی نرخی کرێی ئاو لە کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری کە نرخی کرێی ئاو بۆ ئەوان گرانترە.
بۆ کۆکردنەوەی کرێی ئاو، حکومەت لە هەر پارێزگایەک گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە، کۆمپانیاکانیش هەریەک لەزۆنی خۆی لە مانگی تەمووزەوە دەستیان بە ڕووپێو کردووە. ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بەستووە، خوێندنەوەی پێوەرەکە لە ڕۆژی ڕووماڵکردنەکە چەند بێت بارکۆدێکی لێدەدرێت و دەبێتە ژمارەیەکی بنچینە بۆ وەرگرتنی کرێی ئاو، بۆ هەر دوو مانگ جارێک پارەی ئاو کۆدەکرێتەوە.
مەسعود کاڕەش دەڵێت: بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیاکان کراوە، کۆمپانیاکان بۆ هەر هاوبەشێک مانگانە 1600 دینار وەردەگرن. ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لە لێخۆشبوونی قەرزی پێشووی ئاو دەکەن و دەڵێت لێخۆشبوون لە پارەی ئاو نییە.
لە سەنتەری شاری #سلێمانی# 165 هەزار هاوبەش هەن کە نزیکەی 130 هەزار هاوبەشیان پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە.
ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت: تیمەکانمان دەستیان بە ڕووماڵ و بارکۆد لێدانی پێوەرەکان کردووە، ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە ئاگادار کراونەتەوە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم بەسیستەمی تازە تیمەکانمان پارەی ئاو کۆدەکەنەوە.
ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە، مۆڵەتێکی دوو مانگییان دەدرێتێ‌، ئەگەر دوای مۆڵەتەکە پێوەرەکەیان نەبەست، بۆ هەر مانگێک 100 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێ‌ تاوەکو سێ‌ مانگ. ئەگەر دوای ئەو سێ مانگە هەر پێوەریان نەبەست، بۆ هەر مانگێک 200 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێ، ئەگەر پارەیان نەدا، شارەوانی ئاوەکەیان دەبڕێ‌.
ئامانج جەلال گوتی: ڕۆژانە 220 تاوەکو 250 مەتر سێجا ئاو تەنیا بۆ سەنتەری سلێمانی دابین دەکرێت کە نزیکەی 25 تاوەکو 30%ی ئەو ئاوە بەفیڕۆ دەڕوات.
پارێزگای #هەولێر# نزیکەی 280 هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە کە 212 هەزاریان پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە، بەڵام تەنیا 165 هەزار هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو تۆمارکراون و پێشتر پارەیان لێوەرگیراوە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێ: پێشتر داهاتی مانگانەی ئاو لە سەنتەری هەولێر نزیکەی 750 تاوەکو 800 ملیۆن دینار بوو، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ژمارەی هاوبەشەکانمان دوای بەستنی پێوەری ئاو، پێشبینی دەکەین داهاتی مانگانەمان بگاتە 2.5 تاوەکو 3 ملیار دینار.
کۆکردنەوەی پارەی ئاوی هەردوو شاری هەولێر و دهۆک دراوەتە کۆمپانیایەکی لوبنانی، پارێزگای سلێمانی دراوەتە کۆمپانیای گرین، #هەڵەبجە# و ئیدارەی #گەرمیان#یش دراوەتە کۆمپانیای ئۆرانۆس.
ئاری ئەحمەد دەڵێت: بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیاکان بەرپرس دەبن لە کۆکردنەوەی پارەی ئاو، ساڵانە شەش جار پێوەرەکان دەخوێننەوە، واتە هەردوو مانگ جارێک پارەکە کۆدەکەنەوە، 20%ی پارەی کۆکراوەکەش بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو دەبێ و 80%یشی دەچێتە خەزێنەی حکومەت.[1]
#06-09-2018#
ئەم بابەتە 2,830 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 06-09-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-09-2018 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ژینگە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,830 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!