کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,736
وێنە
  123,932
پەرتووک PDF
  22,081
فایلی پەیوەندیدار
  125,619
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هەناری هەڵەبجە پلەی یەکەمی هەیە لەناو 96 وڵاتی جیهاندا
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەناری هەڵەبجە پلەی یەکەمی هەیە لەناو 96 وڵاتی جیهاندا
هەناری هەڵەبجە پلەی یەکەمی هەیە لەناو 96 وڵاتی جیهاندا
دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
ساڵانە بەهەزاران تەن لەباشترین جۆری هەنار لەسنوری پارێزگای #هەڵەبجە# بەرهەمدەهێنرێت، بەوتەی جوتیاران و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئەمساڵ چاوەڕوانی بەرهەمێکی زیاترن لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە.
هەناری هەڵەبجە لە چەند جۆرێکی جیاواز پێکدێ و ساڵانە لەڕووبەری هەشت هەزار و 500 دۆنم زەوی زیاتر لە 20 هەزار تەن باشترین جۆری هەنار بەرهەمدەهێنرێت، بەشێکی زۆری ئەم هەنارە لە بازاڕەکاندا ساغ دەکرێتەوە و بەشێکی دیکەشی دەکرێتە ڕووبەهەنار و شەربەتی هەنار، هاوکات سود لە ناوک و توێکڵی هەناریش وەردەگیرێت بۆ ئالیکی ئاژەڵ.
جۆرەکانی هەناری هەڵەبجە کامانەن؟
ئازاد محەمەد، یەکێک لە جوتیارە نمونەییەکانی هەڵەبجە لەبارەی جۆرەکانی هەنارەوە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند هەناری هەڵەبجە ئەم جۆرانە لە خۆدەگرێت (ساڵەخانی، لاڕەشە، خۆفرۆشی، کەوە، بەلەسی، شیرنی ناوسپی، مێ‌ خۆش) بەڵام لەناو هەموو ئەو جۆرانەدا ساڵەخانی خواستێکی زۆی لەسەرە، چونکە لەڕووی تامەوە تامێکی نەشیرین و نەترشی هەیە، هەروەها ڕەنگی دەنکە هەنارەکەشی زۆر جوانە، بۆ ئەمساڵیش لە دوو بۆ سێ‌ هەفتەی داهاتوودا هەناری هەڵەبجە پێدەگات و دەکەوێتە بازاڕەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شارەزایی جوتیار لەبەرهەمهێنانی زۆرترین و باشترین هەنار ڕۆڵی کاریگەر دەبینێت، بەجۆرێک هەندێک لە جوتیاران وافێرکراون کە دەبێت باڵای دار هەنارەکان بەرز بێت و ئاوی زۆریش بدرێن بۆ ئەوەی بەرهەمێکی زۆریان بداتێ‌، بەڵام ئەمە زۆر هەڵەیە، چونکە هەتا هەنار باڵای بەرز بێت، زیاتر تیشکی خۆر کاریگەری تێدەکات ئەو کاتە ئەگەر بڕێکی زۆر هەناریش بگرێت، هەنارێکی ناوک وشک دەردەچێ و وەک ئەو هەنارە نییە کە پەل و پۆکانی بۆ خوارەوە شۆڕ بوەتەوە و کەمترین تیشکی خۆر لێی دەدات و بڕێکی کەمتر ئاویان دراوە.
ساڵانە لەکۆتایی مانگی ئەیلول و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم خاوەن باخەکانی هەنار لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستدەکەن بە کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیان، بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجەش ساڵانە ڕووبەری هەشت هەزار و 500 دۆنم زەوی بە هەنار دەچێنرێت لەو ڕووبەرەش ساڵانە زیاد لە 20 هەزار تەن لەباشترین جۆری هەنار بەرهەمدەهێنرێت و ساڵانەش لەکاتی پێگەیشتنی هەناردا لەپارێزگای هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار سازدەکرێت.
داوا لە حکومەت دەکرێت بازاڕێکی دەرەکی بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی هەنار بدۆزێتەوە
ئازاد محەمەد، کە خاوەنی دەیان بڕوانامەی ڕێزلێنانە لەبواری کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی هەنار لە دواڕۆژەوە داوا لە حکومەت دەکات بۆ ئەمساڵ پلانی هەبێت بازاڕێکی دەرەکی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی هەناری هەڵەبجەی تیادا ساغ بکاتەوە، چونکە هەناری هەڵەبجە و #شارەزوور# لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە و بەهۆی ئەوەی هەموو هەناری ناوچەکەش لە یەک کاتدا پێدەگات، ئەمە وادەکات لە بازاڕی ناوخۆدا نرخێکی کەم بکات و خاوەن باخەکان تەنها ڕەنج و ماندوو بونیان بۆ بمێنێتەوە، بۆیە لە ساڵی 2013 هەناری هەڵەبجە لە پیشانگەیەکدا نمایشکرا لە بریتانا لەناو 96 وڵات هەناری هەڵەبجە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
تائێستا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هیچ سارد خانەیەکی لێ نییە بۆ هەڵگرتنی بەرهەمی جوتیاران
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ دواڕۆژ ئەوەی خستەڕوو، بەخۆشحاڵییەوە ناوچەکەمان ساڵانە خاوەنی باشترین جۆری هەنارە و زۆرترین بڕی هەناریشی تیادا بەرهەمدەهێنرێت، هەر ئەمەش وایکردووە هەناری هەڵەبجە ناوبانگی خۆی لەدەست نەدات، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت لەبەردەم جوتیارانی ناوچەکە ئەوەیە کە هەناری ناوچەکە هەمووی پێکەوە و لە یەک کاتدا پێدەگات، بۆ ئەوەش پێویستە سارد خانەیەک هەبێت بۆ ئەوەی بەشێکی ئەو هەنارە هەڵبگیرێت و بەگوێرەی پێویست بخرێتە بازاڕاوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە ئەو سارد خانەیە دروستبکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیاراندا ئێمە ئەوەی لە توانا و دەستەڵاتماندا هەبووبێت بۆ کارئاسانی جوتیاران ئەنجاممان داوە و بۆ ئەمساڵیش بەهەمان شێوە کار ئاسانییان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین بڕی هەنار لە بازاڕەکاندا ساغ بکەنەوە، چونکە هەڵەبجە تاکە ناوچەیە کە لەهەرێمی کوردستان خاوەنی زۆرترین ڕووبەری باخی هەنار و بەرهەمی هەنار بێت.
ساڵانە لەبەرهەمی هەنار بە دەیان تەن ڕووبەهەنار لە هەڵەبجە بەرهەمدەهێنرێت.
فایەق عەلی، یەکێک لە جوتیارانی هەڵەبجە و شارەزا لە بەرهەمهێنانی ڕووبەهەنار بە دواڕۆژی ڕاگەیاند مەرج نییە هەموو ئەو هەنارەی بەرهەمدێت هەمووی بخرێتە بازاڕەوە بفرۆشرێت، بەڵکو دەکرێت بەشێوەی جیاواز سودی لێوەربگیرێت بەتایبەت ئەو هەنارانەی کە بازاڕیی نین و کوالیتیان باش نییە، ئێمە ساڵانە کۆیان دەکەینەوە و دەیان تەکێنین و دواتر دەنکە هەنارەکان دەهاڕین و ئاوەکەی دەپاڵێوین و پاشان لەسەر ئاگر دایدەنێین بۆ ئەوەی خەست ببێتەوە و دواجار ببێتە ڕووبەهەنار.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە بە دەیان تەن لەباشترین جۆری ڕووبەهەنار لەم سنورەی ئێمە بەرهەمدەهێنرێت و بەشێکی زۆریشی ڕەوانەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان دەکەین، چونکە هەنار و ڕووبەهەناری هەڵەبجە ناوبانگی خۆی هەیە، هەروەها سودیش لە توێکڵ و ناوکی هەنار وەردەگرین لە دروستکردنی ئالیکی ئاژەڵ.[1]
#05-09-2018#
ئەم بابەتە 5,753 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 05-09-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-09-2018 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 05-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 05-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,753 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1120 KB 05-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!