$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری #سەقز#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کە (باوک و کوڕ بوون)، بە ناوەکانی سدیق ڕەحمانزادە تەمەن 45 ساڵ و عوسمان ڕەحمانزادە تەمەن 15 ساڵ ڕاگەیاندووە.[4]{img onmouseover="hideHashTagModal ();" class="ArticlePhoto pointer" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155174/0015.JPG" alt="" title="حەمید برووکی میلان" style="width:30%;height:20%;float:right;" onclick="Galarry (0,[['https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155174/0015.JPG', this.title]]);"}
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی حەمید برووکی میلان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سوپای تورک لە چاڵدیران بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.[3]
- زەبیحوڵڵا ڕەئووفی تەمەن 69 ساڵ، خەڵکی شاری سنە، کە لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و یەکساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری میناب، لە پارێزگای هۆرمۆزگان مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانەکەی، بۆ زیندانی شاری سنە ڕەوانە کرا.[4]
- هاجەر زەندی، کچە خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری #سنە#، وەکوو ئافرەتی ساڵ دەستنیشان کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- #پەڕڵەمانی کوردستان# بۆ ماڵاوایی لە خولی چوارەم کۆببێتەوە.
- بەپێی ڕێکەوتنێکی حکومەتی هەرێم و ئێراق، ئەمڕۆ ئیدارە کۆنەکەی #شنگال# و شارەدێیەکانی سەربە شارۆچکەکە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.[2][1]{img onmouseover="hideHashTagModal ();" class="ArticlePhoto pointer" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155174/0008.JPG" alt="" title="هۆڵۆوین لە سلێمانی" style="width:30%;height:20%;float:left;" onclick="Galarry (0,[['https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155174/0008.JPG', this.title]]);"}
- لە شەنگال دژی ئیدارە کۆنەکە خۆپیشاندانە و ڕێگە بە پارێزگاری #موسڵ# و قایمقام و بەڕێوەبەری شارەدێیەکانی دەوروبەری شەنگال نادرێت بگەڕێنەوە ناو شارەکە.[1]
- شەوی ڕابردوو لە ناوچەی زەرگەی ڕۆژاوای شارۆچکەی #خورماتوو#، چەتەکانی #داعش# هێرشیان کردووەتە سەر سوپای ئێراق و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا ڕووی داوە.[3]
- لە سنووری نێوان #کفری# - خورماتوو، هێزەکانی #پێشمەرگە# بە هاوکاری هێزێکی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەوە و لە ئاکامدا سێ چەکداری داعش کوژراون و سێ پێشمەرگەش برینداربوون.[5] هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار چەتەی داعش کوژراون و سێ پێشمەرگەش بریندار بوون.[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە مەزاری باوەمەحمود لە شاری #خانەقین# تەقێندرایەوە کە مەزاری کەسایەتییەکی ئایینی شیعەکانە.[5]
- جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# لە بڕیاری بایکۆتی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان پاشگەزبووەوە و ڕایگەیاند، بەربژێرە دەرچووەکانی دەچنە پەڕڵەمان.[6]
- لە کامپی شەهید ڕۆستەم جوودی - مەخمور، بە ئەنجامدانی مەراسیمێک، یادی ڕۆژی جیهانی پشتگیری لە کۆبانێ کرایەوە و تێیدا سەدان هاووڵاتی کامپەکە ئامادەبوون.[3]
- جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک#یان کرد لە نووسینگەی هەرێمی کوردستانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە #هەولێر#، بەشیر حەداد ڕایگەیاند #16ی ئۆکتۆبەر# و ڕووداوەکانی دواتری لە دەرەوەی یاسا و دەستوور بوون.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورکیا لەدوێنێ ئێواەرەوە بە چەکی قورس هێرشی کردووەتە سەر #گرێ سپی# و هێرشەکە بەردەوامە.[7]{img onmouseover="hideHashTagModal ();" class="ArticlePhoto pointer" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155174/0013.JPG" alt="" title="حزبەکانی باکووری سووریا لەبەرانبەر هێرشەکانی تورکیا هاتنە دەنگ" style="width:30%;height:20%;float:left;" onclick="Galarry (0,[['https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155174/0013.JPG', this.title]]);"}
- سوپای تورکیا بەهاوەن گوندی کورعەلی #کوبانی# کردووەتە ئامانج. تۆپبارانەکە بەردەوامە. هاوکات سوپای تورکیا بە تانک هێرشی کردووەتە سەرگوندی سەلیمێ کە دەکەوێتە 15 کم ڕۆژاوای کوبانی.[7]
- لە #قامیشلۆ# 18 لایەنی سیاسی بە لێدوانێکی هاوبەش بانگەوازییان کرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و حکومەتی سووریا هەڵوێستی خۆیان لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکووری سووریا ڕوون بکەنەوە و پارێزگاری لە ئارامیی ئەو ناوچەیە بکەن.[3]
- قەسەدە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەوان وەک قەسەدە هەڵمەتەکەیان دژی داعش لە دێرەزۆر وەستاندووە.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند: سزا نوێکانی ئەمریکا وڵاتەکەی ناترسێنن و چەندین دەوڵەت دژی ئە و سزایانەی ئەمریکا پشتگیری ئێران دەکەن.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 8,994 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!