برا لە پشت برا بێ، مەگەر قەزا لەلای خودا بێ.
لەسەر چیرۆکی ئەم پەندە پێشوان دەڵێن: کابرایەک لە گوندێکا حەوت کوڕی هەبوو، بۆ ئەوەی باش پەروەردەیان بکات و پشتی یەکتر بگرن، ڕۆژێک کوڕەکانی کۆکردەوە و حەوت شووڵی داری هێنا و توند بەیەکەوەی بەست، یەک یەک دایە دەستی کوڕەکانی، وتی: ئادەی بیشکێنن بەڵام کەسیان بۆیان نەشکا، دواتر شووڵەکانی کردەوە و یەکی دانەیەکی دایە دەستی کوڕەکانی هەموویان بەئاسانی شکانیان، باوکی کوڕەکان وتی: گەر ئێوە پشتی یەکتر بگرن زۆر بەهێز دەبن بەڵام پشتی یەک بەردەن وەکوو شووڵەکان بەئاسانی دەشکێن. [1]