پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
درەنگ بەڵام پێویست (توێژینگەی کوردستانناسی لەبەردەم چەند پرسێکی هەستیاردا)
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

درەنگ بەڵام پێویست (توێژینگەی کوردستانناسی لەبەردەم چەند پرسێکی هەستیاردا)

درەنگ بەڵام پێویست (توێژینگەی کوردستانناسی لەبەردەم چەند پرسێکی هەستیاردا)
درەنگ بەڵام پێویست
(توێژینگەی کوردستانناسی لەبەردەم چەند پرسێکی هەستیاردا)
#هۆمەر نۆریاوی#
بەرپابوون و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە و فێستیڤاڵی جۆربەجۆر، یەکێکە لە پێوەر و فاکتەرە سەرەکییەکان بۆ پیشاندانی ڕادەی پێشکەوتوویی و گەشەی چاندیی و ئاستی باڵای ڕۆشنبیریی لە وڵاتێکدا. گەلێک ڕوون و خویایە ئەم گرینگەیش لە بن نسێی بوونی سەقام و ئاسایش لە کۆمەڵگەدا مسۆگەر و دەستەبەر دەبێت. نە خاسما بۆ ئێمەی کورد کە تازە هەلی سازبوون و بەرپایی ئەم چەشنە ڕێوڕەسم و جڤینانە دەڕەخسێت،پرسەکە سەد هێندە بایەخی زێتر دەبێت و بەڕێوەچوونی هەر چەشنە کۆڕ و جڤینێکی چاندیی-زانستیی لە نێو پانتایی ڕۆشنبیریی کۆمەڵگەکەی ئێمەدا،بێ سێ و دوو بویەر و ڕووداوێکی شادیهێن و دڵخۆشکەرە و ئاسۆیەکی ڕووناک دەخاتە بەردەممان.
ڕۆژی 25ی گوڵانی 2717(15ی مانگی مای 2017)لە هۆڵیمەولەویی زانستگەی کوردستاندا کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناونیشانی: ڕێوڕەسمی بەرزبوونەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەیی کوردستانناسی بۆ توێژینگەی کوردستانناسیبەڕێوە چوو کە گەلێک کەسایەتیی زانستیی و زانستوەری کورد تێیدا وتار و بابەتیان پێشکەش کرد کە هەر کامە و لە جێی خۆدا گرینگ بوو و پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت.
پڕۆفیسۆر غوڵامحسێن کەریمیی دۆستان، دوکتۆر ئومێد قادرزادە(سەرۆکی توێژینگە)،محەممەد عەلی سوڵتانی،قوتبەدین سادقی،ماجید مەردۆخ ڕۆحانی و،بەختیار سەججادی هەر یەکە و لە گۆشە نیگایەکەوە ئاوڕیان لە بایەخ و گرینگیی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر چاند و فەرهەنگی کوردیی دایەوە و باس لە لاوازبوونی سامانی کورد لەم بوارەدا کرا.
ڕاستیت گەرەکە وتاری چەندێک له و بەڕێزانە زێتر پشتئەستوور بوو بە ڕوانگە و بۆچوونی خۆرهەڵاتناسان وەک بەڵگەیەکی زانستیی لەسەر کورد و تێڕوانینی وان بەرانبەر دیرۆک و...کورد کە ئەمە بە لای منەوە لە سەنگ و قورسایی لێدوان و ئاخاوتنەکەی ئەوانی کەم دەکردەوە. چونکە زۆر جار نووسینی خۆرهەڵاتناسان لەگەڵ واقیع و ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی کورد و ئینسان و مرۆی کورددا یەک ناگرێتەوە و قازانج و بەرژەوەندی دەوڵەتەکانیان چلۆنی ویستبێت، بە هەمان شێوە گوزارشتیان لە کورد و مێژوو و فەرهەنگەکەی کردووە. هەڵبەت ئەوەیشمان لە بیر نەچێت کەمیش نین ژماری ئەو جۆرە نووسەرانە کە بە ویژدانەوە لەسەر کوردیان نووسیوە و خزمەتیان بە کورد کردووە و دواتریش بوونەتە دۆستی کورد و لە زۆر قۆناخی هەستیاریشدا داکۆکییان لە کورد و دۆزی ڕەوای ئەم میللەتە کردووە. لە لایەکی دیکەوە بەختەوەرانە لە ئێستادا کەم نین ژماری ئەو نووسەر،بنکە و ناوەندە کوردییانەی کە هەر یەکە و لەسەر لایەن و ڕەهەندێکی کۆمەڵگەی کوردی توێژینەوەی زانستیی دەکەن و پێویستە ئەم پرسە بەهەند وەربگیردرێت و لە پێناو پێشخستن و پەرەپێدانیدا هەموو ڕووناکبیر و ناوەندە زانستگەییەکان یارمەتیدەر بن. بۆیە ئیدی لێرە بەدواوە هەوڵ و بەرهەمی خۆرهەڵاتناسان بۆ ئێمەی کورد، تاکە ژێدەر و سەرچاوە نابێت و پێویستە ئێمەی کورد،بۆ خۆ مێژوو و... خۆمان بنووسینەوە.
زمانناس و مامۆستای زانستگە،غوڵامحسێن کەریمیی دۆستان،لە بەشێکی وتار و ئاخاوتنەکەیدا کەوتە باس لەسەر تێنەگەییشتنی کوردێکی مێردینی لە کوردێکی کرماشانی و،ئەم پرسەی بەستەوە بە پرسی زمانەوانییەوە کە ڕاستیت دەوێت ئەمە فڕی بەسەر ڕاستییەوە نییە و پێویستە بە شێوەی وردتر، توێژینەوەی لەسەر بکرێت و هەموو هۆ و هەگەرەکان لێک بدرێنەوە و بچیتە بنج و بناوانی کێشەکە و تاوتوێی هۆکارەکانی ئەم ئارێشەیە بکرێت کە بەشێک لە سەرچاوەی گرفتەکە،زێتر مەودای جۆگرافیایی و پرسی سنوور و دابڕانە تا پرسی زمانەوانی؛ هەر وەک چلۆن بەشداربوویەکی دیکەی ئەم جڤینە،ئیشارەتی دایە پرسی کۆچ پێدانی زۆرەملیی کوردان بۆ خۆراسان بە مەبەستی توانەوە لە نێو زمان و کولتووری باڵادەستدا.
خاڵێکی جێ سەرنجی بابەتەکەی هەر ئەم بەڕێزە کە لە کۆتاییدا ئاماژەی پێدا،پێویستیی چێبوون و دروستبوونی زمانێکی پێوەر یان ستاندەرد و فەرمیی بۆ کوردە کە کورد لەم پەرتەوازەیییە دەرباز دەکات کە دیارە ئەمەیش یەکەم،بە کیان و دەسەڵات دەکرێت و دووەمیش،پێویستیی بە ئاستێکی باڵای وشیاریی نەتەوەیی هەیە کە ئەرچی هەست بە گەشە و بەرەو پێشڤەچوونێکی بەرچاو لەم بوارەدا دەکرێت،لێ،بۆ نهای کورد گەلێک چەتوون و زەحمەت دەنوێنێت و پلان و بەرنامەی ورد و تۆکمەی گەرەکە و بە بێ داکۆکی ڕووناکبیران و میدیا و ڕاگەیاندنی کوردی، سووک و سانا ناچێتە سەر‌. ئەرچی لە مێژە بە شێوەی نافەرمییش بێت، کوردیی نێوەڕاست لێرە و لەوێ توانای باڵای خۆی لەم پێوەندییەدا سەلماندووە و کتێبخانەی کوردی خاوەنی پاشخانێکی بەهێزی هزریی و سامانێکی زەنگین لەم بوارەدایە و نیوەی ڕێگەکەی بڕیوە. لە لایەکی دیکەوە سەرهەڵدانی ئەقڵییەتی شارچێتییانە، شێوەزارچێتییانە و...لە نێو کورددا ئارێشەکە چەند هێندەی دی ئاڵۆزتر دەکات و ئەم گرفتە بەداخەوە هەنووکە لە لایەن خەڵکانێکی هەلپەرست و نانیشتمانپەروەرەوە یاریی پێ دەکرێت و وەک چەکێک بۆ دروستکردنی چەند بەرەکی لە بەینی کورددا دەکار دەگیردرێت کە بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا چ دەسکەوتی ئەرێنی نابێت و زێتر خۆڵ دەکاتە چاوی گەلەوە و گێرەشێوێنی چێ دەکات. هەر بۆیە گەرەک بە هەر هەمووان(ڕووناکبیران،ناوەندە زانستییەکان و نیشتمانپەروەران)بەرەنگاری ئەم چەشنە هەوڵە نانەتەوەییانە ببنەوە و ڕۆشنگەری زێتر بکەن و جەماوەر بەرانبەر خەسار و پەتاکانی ئەم جۆرە کردە نەزۆکانە،وشیار بکەنەوە. هەر لێرەدا پێویستە ئاماژە بەم خاڵە هەستیارە بدەم کە پەیڕەوکردنی زمانێکی یەکگرتوو و فەرمی،لە پەنا بایەخ و گرینگیدان بە دیالێکت و زاراوە زەنگینەکانی زمانی کوردی،چەند قۆناخێک دۆزی کورد زێتر پێش دەخات و پرسەکە لە قازانج و بەرژەوەندی خودی کورد دەشکێتەوە.
یەکێکی دی له و تەوەرانەی کە لەم جڤینە بەرفرەوانەدا خرایە بەر باس و،پێویستە ئاوڕی هەرەقەتی لێ بدرێتەوە،ڕووی لە ئاخاوتنەکەی بەڕێز ماجید مەردۆخ ڕۆحانییە کە لای لە گرینگیی پرسی توێژینەوە و کەند و لەندەکانی بەردەم و خەسار و...لەم بوارەدا کردەوە و تیشکی خستە سەر گەلێک کۆسپ و لەمپەر. بەڵام هەر لە وتار و ئاخاوتنەکەی ئەم بەڕێزەدا مخابن جۆرە زمانێکی ئاغەواتیانە خۆی دەنواند کە نووسخەی بۆ هەمووان دەپێچا و خۆی بە کۆڵەکە و تەوەر بۆ چارەسەریی گشت کێشەکان دادەنا. کەس حاشا و نکۆڵیی لە هەوڵ و خەبات و ماندووبوونی ئەم بەڕێزە لە پێناو گەشەپێدان بە ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا ناکات و نەک جارێ، بگرە سەد جار جێی دەستخۆشیی و سوپاس و پێزانینە و کورد پێویستی بە نەک تەنێ ماجیدێک، بگرە گەلێک ماجید هەیە و ئەم بەڕێزە هەر لێرەوە پێویستە بۆ خۆی ڕێخۆشکەر بێت نەک کۆسپ و لەمپەر دابنێت و گەرەک دەستبەرداری پرسی قۆرخ و قۆرخکاریی و شەرت و مەرج دانان بێت و گرێکە سەد هێندەی دی ئاڵۆزتر نەکات. ئەزموونی شکستخواردووی دەیان گەورە نووسەر!،کە سەردەمانێک خۆیان بە ئەستووندەک بۆ هەر هەموو پرسێکی ڕووبەری فەرهەنگیی کورد دادەنا،هەمان ڕاستییمان لا دەسەلمێنێت. ڕاستە سەدان مرۆی تا سەر ئێسقان گەلپەروەری وەک پیرەمێرد، تۆفیق وەهبی، مەستوورە ئەردەڵان،مەسعوود محەممەد،شێخ محەممەد خاڵ،مەلا عەبدولکەریم موددەڕیس،حەسەن قزڵجی،عەلائەدین سەججادی،مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی،هەژار،هێمن، جەمال نەبەز و...،هەر یەکە و لە بوار و بەستێنێکدا سەرچاوەی خزمەت بوونە و خۆبەخشانە و بە بێ هیچ جۆرە چاوەڕوانییەک،ژیان و تەمەنیان بە میللەتەکەیان بەخشیوە،لێ،بۆ هەنووکە و لە سەردەمی ئێستادا کورد پێویستی بە خەباتێکی چڕ و پڕتری فەرهەنگی هەیە کە ڕوون و خویایە ئەم خەباتەیش کاتێک سەرکەوتوو دەبێت کە خۆی لە بازنەی تاکەکەس قوتار بکات و پەلوپۆی بۆ نێو هەر هەموو کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی شۆڕ بکاتەوە.
ئەمە ڕاستییەکی ڕوونە کە بازاڕی کتێب و چاپی پەڕتووک بە زمانی کوردی بێ سەر و بەرییەکی زۆری پێوە دیارە کە بەشێکی کێشەکە بەرۆکی خودی پەخشکار و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەگرێتەوە کە نابێت هەڕەمەکییانە و گۆترە،هەموو بەرهەم و پەڕتووکێک بڵاو بکەنەوە کە بە داخەوە لەبەر نەبوونی ستافێکی کارامە و لێزان لە نێو بەشێکی زۆری ئەم دەزگایانەدا ئارێشەکە هەر لێرەوە سەر هەڵدەدات و پتر زەق دەبێتەوە. ڕەنگە بکرێت بڵێین لە ماوەی نزیک بە 30 ساڵی ڕابردوودا بە ناوی بەرهەم و کتێبی کوردییەوە،سەدان بەرهەمی لاواز لە باری زمان و ناوەڕۆکەوە،کەوتوونەتە نێو کتێبخانەی کوردییەوە کە نەک خوێنەریان نییە بگرە لەسەر ڕەفە و تاقچەی کتێبخانە و دەزگاکانی چاپ،تەنێ هەر تۆز و گەردیان لێ دەنیشێت. ئەمە ڕاستە کورد لەبەر گەلێک هۆکار کە هەمووان باشتر لە یەکدی ئاگاداری ئه و پرسانەین،نەیتوانیوە خاوەنی ناوەندێکی زانستیی بۆ توێژینەوە لەسەر خودی خۆی بێت، بەڵام ئێستا کە هەلەکە ڕەخساوە و بنکە و ناوەندێکی ئەوتۆ چێ بووە،با لە جیاتی تیر و کەوکێشان بۆ یەکدی،یارمەتیدەری ئه و گەنج و توێژەرە تازەکارانەی بین کە ڕوویان لەم مەیدانە کردووە و گەرەکیانە لێرەوە سەرەتایەک بۆ توێژینەوەی کوردی بنووسنەوە. کورد گوتەنی: کەس لە پڕێک نەبووە بە کوڕێک؛ با بە دڵێکی فرەوانەوە بەره و پیری ئەم جۆرە کەسانە بچین و دەرکەیان لەسەر گاڵە نەدەین. ئەگینا کۆمەڵگە بەره و هەمان ئاقار ڕێنمون دەکەین کە سبەی، دوو سبەی بە سەدان و هەزاران پەڕتووکی لاواز و نەزۆک دەکەونە نێو کتێبخانەی کوردییەوە کە بە سەدان گەنج لە خشتە دەبەن.
داخستنی دەرکەی ڕەخنه و سنووردارکردنەوە و پێشگرتن بە دەربڕینی ئازادانەی بیر و ڕا‌، یەک لە پەتا کوشندەکان بە حاڵی ئەم توێژینگەیە دەبێت و با هەر لە ئێستاوە پردەکانی دواوەمان نەڕووخێنین. گوێبیستی قسەی تەنانەت نەیاری خۆیشمان بین و تەنێ هەر خۆمان بڕیاردەر نەبین و لە جیهانی فرەدەنگی ئەمڕۆدا دەنگ و بۆچوونە جیاوازەکانیش ببیستین.
بارهێنانی توێژێکی تایبەت بۆ توێژینەوە لەسەر ڕەهەند و بوارە جۆربەجۆرەکانی زانستیی، یەک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەم توێژینگەیە دەبێت کە دەتوانێت بەشێکی کەلێنەکان پڕ بکاتەوە و دەلاقە و ڕۆچنەیەکی نوێ لە ڕووی کورد بکاتەوە کە توێژی زانستوەر و پێشڕەوی کورد بۆ خۆی، مێژوو، جوگرافیا، ئەدەب و هونەری خۆی بنووسێتەوە.
پاراستنی لایەنی سەربەخۆیی لەم توێژینگەیەشدا گەلێک گرینگ دەبێت و پێش دەگرێت بە تاکڕەویی لەم سەنتەرە زانستییەدا و یەکێکە لە خاڵە هەرە گرینگەکان و هەرگیز نابێت پشتگوێ بخرێت. بە درێژایی مێژوو،ڕووبەری چاندیی کورد بەدەست ئەم ئارێشەوە ناڵان بووە و لەم سۆنگەیشەوە زیانی فرەی وێکەوتووە. بە دەیان بە ناو نووسەر،شاعیر و وەرگێڕ،چونکە سەر بە فڵانە ماڵبات،عەشیرەت و...بوونە، بە بێ تاوتوێ،پێداچوونەوە و خوێندنەوەی ورد بۆ بەرهەمەکانیان،کتێبەکەیان لە چاپ دراوە کەچی نەک خوێنەریان نەبووە،بگرە هیچیشیان بە سامانی ڕۆشنبیریی کوردی نەبەخشیوە و هەلیشیان لە دەست زۆر خامە و پێنووسی وریا و بەبڕشت بەڵام پەراوێزخراو و دەستکورت دەرخستووە،هەر بۆیە ئەم بنکەیە نابێت هەڵەکانی ڕابردوو پاتە بکاتەوە و پێویستە بە شێوەی یەکسان و بە یەک چاو،سەیری هەموو تاکێکی وشیاری کۆمەڵگەی کوردی بکات تا بتوانێت متمانەی توێژی پێشڕەوی کۆمەڵگە دەست بخات.
توێژەر و زمانەوان،بەختیار سەججادی،یەکێکی دی له و کەسایەتییە زانستییانەی بەشداربووی ڕێوڕەسم و جڤینەکە بوو کە کەوتە باس لەسەر سەنگی ئەدەب و تۆرەی کوردیی و ئاوڕی لە دەوڵەمەندیی سامانی ئەدەبیی هەر کامە لە دیالێکت و زاراوەکانی زمانی کوردیی دایەوە کە گەر توێژینەوەی زانستیی وردی لەسەر بکرێت،سەنگ و قورسایی زێتر دەردەکەوێت.
محەممەد عەلی سوڵتانی، مامۆستای مێژوو، ئاوڕی لە چەند پرسێکی گرینگ سەبارەت بە بایەخی لێکۆڵینەوە لەسەر دیرۆکی کورد دایەوە و ئیشارەتی بە چەند سیمایەکی بە ناو زانستیی کورد دایەوە کە بە لای منەوە نەک به و جۆرەی ئەم بەڕێزە گەورەی کردنەوە،هیچیان بە ڕووبەری چاندیی کورد نەبەخشیوە،بگرە لە زۆر شوێندا ڕێخۆشکەر بوونە بۆ پێی سووک دانان لەسەر خودی کورد و هەڵوێستی نزمیان لە هەمبەر کورد و دۆزەکەیدا هەبووە. خودی من وەک خوێندکاری یەک له و بە ناو کەسایەتییە زانستییانە (دوکتۆر حیشمەتوڵڵا تەبیبی)،لە ناوەڕاستی شەشتەکانی هەتاویی(ناوەڕاستی هەشتاکان)دا،ئەم بەڕێزە نەک توانای ئاخاوتنی بە خودی دیالێکتی کەڵهوڕییەکەی خۆی نەبوو و بە نزم سەیری دەکرد،بگرە دژایەتی ئاشکرای پرسە کوردییەکانیشی دەکرد و بە شایەتی سەدان خوێندکاری کوردی کۆلیژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانستگەی تاران،بۆ جارێکیش هەڵوێستێکی کوردانەمان لەم بەڕێزە بەرچاو نەکەوت. دەرخواردانی بڕێک قسەی کۆنی خۆرهەڵاتناسان لەسەر زمان و...کوردی،لە ئێستادا کوا دەبێتە توێژینەوە و دەسکەوت و قازانجی بۆ بواری لێکۆڵینەوەی کوردی لە کوێدا دەبێت؟! ڕاستە وەک مێتۆد ڕەنگە سوودمەند بن بەڵام بە ڕاستی زۆر جار چەواشەکەریش دەبن.
دوکتۆر قوتبەدین سادقی، مامۆستای بواری شانۆیش کەوتە باس لەسەر پێویستی کاری زانستییکردن و توێژینەوە لە هەموو لق و بوارە زانستییەکاندا و خۆ پەڕگرتن لە هەست و نەستی ڕووکەش و ڕواڵەتییانە. هەروەها ئاوڕی لە بایەخی لێکۆڵینەوە لەسەر ئوستوورە کوردییەکان دایەوە و کۆنەکرانەوە و پۆلێنبەندیی نەکرانی مێژوو، ئەدەب و ئوستوورە کوردییەکانی بە یەک لە خەسارەکان لەم پێوەندییەدا لە قەڵەم دا و ئیشارەتی به و پرسەیش دا کە پێویستە بە دوور لە دەمارگرژیی،دووی لێکۆڵینەوە بکەوین و ئەقڵییەت، بە تەوەر دابنرێت.‌
لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا،سەرۆکی زانستگەی کوردستان هاوڕێی مامۆستایانی دیکە پەردەیان لە ڕووی کۆمەڵە بەرهەمێکی لێکۆڵینەوەیی توێژینگەی کوردستانناسی لە ساڵی 1395ی هەتاویی هەر وەک، پەندی پیران و فەرموودەی ژیان،لە ڕۆمانەوە تا میللەت(بە فارسی)، مێرگوڵانی ژین،تاڤگەی ئەوین،زەردەی دەم کەل،مەندەی زەمانە،خوێندنەوە و ڕێنووسی کوردی،پیشە کۆنەکانی شاری سنە(ئاسنگەری،مسگەری)،عێلات و عەشیرەتەکانی کوردستان(بە فارسی)،فەرهەنگی گەڕووس،بینا کۆنەکانی سنە(بە فارسی)هەڵدایەوە و بینای نوێی توێژینگەی کوردستانناسیش کرایەوە. لە کۆتاییشدا ڕێز نرا لە سەیید تایەر حسێنی، جەلال جەلالی زادە، بارام نەسروڵڵاهی زادە، ماجید مەردۆخ ڕۆحانی،غوڵامحسێن کەریمیی دۆستان، عەبدوڵڵا سەلیمی،فەردین ئەخلاقیان،ڕەحمەت سادقی،بەختیار سەججادی، نەجمەدین جەبباری و ئومێد قادرزادە.
جێی ئاماژەپێدانە ناوەندی توێژینەوەی کوردستانناسی ساڵی 1379ی هەتاویی(2000)لەسەر ڕەزا‌مەندیی بەشی توێژینەوەی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای ئێران، گرووپی توێژینەوەیی زمانناسیی و تۆرەی کوردی دامەزرا و چالاکیی فەرمیی خۆی دەست پێ کرد. دواتر دوو لقی توێژینەوەیی لێکۆڵینەوە لەسەر مێژوو و فەرهەنگی کوردستان و لێکۆڵینەوەی ستراتژیک و پەرەپێدانی کوردستان هاتنە ئاراوە و ڕێبەندانی ساڵی 1394ی هەتاویی(2016)،مۆڵەت بۆ توێژینگەی کوردستانناسی دەرچوو. ئەم توێژینگەیە بەری ڕەنجی 16ساڵەی تێکۆشان و کار و چالاکیی مامۆستایانی بواری فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی دێتە ئەژمار و پێویستە ڕێز لە خزمەتی ئەم بەڕێزانە بنرێت و هەمووان قەدرزانی خەباتەکەیان بین. ئەم توێژینگەیە هەروەها تا ئێستا چەندین کۆڕی یادکردنەوە و کۆبوونەوەی بەڕێوە بردووە و کۆمەڵە بەرهەمێکی باشیشی لە چاپ داوە و نهایش خاوەنی گۆڤارێکی توێژینەوەیی لەسەر تۆرە و ئەدەبی کوردیییە.
نووسەری ئەم دێڕانە هیواخوازە ڕوانگە و بۆچوون و ڕەخنە و پێشنیازەکانی لە لایەن بەرپرس و بەڕێوەبەرانی توێژینگەی کوردستانناسییەوە بەهەند وەربگیردرێن و بۆ دادێی ئەم توێژینگەیە سوودبەخش بن. جێی خۆیەتی ئیشارەتێک بەم خاڵەیش بدرێت کە ئەم کورتە نووسینە بڕیار بوو هەر دوا بە دوای بەڕێوەچوونی کۆڕ و ڕێوڕەسمەکە بڵاو بکرێتەوە لێ،لەبەر سەرقاڵبوونی نووسەر بە هەندێک پرسەوە،مخابن بۆ ئێستا دوا کەوت.
#20-05-2018#
ئەم بابەتە 3,847 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-05-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-05-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 22-05-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 22-05-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,847 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2107 KB 22-05-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.177 KB 22-05-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!