یەکێکە لەو ڕۆژنامەنوسانەی لەسەرەتای شۆڕشی نوێوە دۆست و داکۆکیکارێکی سەرسەختی گەلەکەمان بووە و ڕۆڵی بینیوە لە دادگایکردنی ئەو بازرگانانەی کە چەکی نەمساییان لەسەردەمی قەتلوعامی کورد فرۆشتوە بە ڕژێمی فاشیستی سەدام لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو.
پرۆفایلی د.فێردیناند هێنەر:-
ساڵی 1946 لە نەمسا لەدایکبووە.
مێژوونوس و ڕۆژنامەوان و دیپلۆماتێکارێکی نەمسایە.
لە زانکۆی ڤیێنا زانکۆی تەواوکردووە و مێژوو و فیلۆبی ئەڵمانی و زمانەوانی و فەلسەفەی خوێندووە.
لە هەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای لەمێژوودا بەدەستهێناوە.
ساڵی 1991 سەرۆکی تیمی هاوکاری نەمسا بوو بۆ یارمەتیدانی کورد، لە کۆرەوەکەشدا ڕۆڵی گرنگی بینی لە یارمەتیدانی ئاوارەکانی کۆرەوە مەزنەکە.
چەندین کۆڕ و کۆنفرانسی لەسەر کورد پێشکەشکردووە و پەرتوکێکیشی لەسەر کورد نوسیوە.
لەساڵی 2012دا لەسەر بانگهێشتی #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە پێشەنگایەک بۆ وێنە مێژووییەکانی کرایەوە.
دکتۆرای ڕێزلێنانیشی لە #زانکۆی سلێمانی# لە ساڵی 2013 وەرگرتووە.
ساڵی 2017 خەڵاتی بلەی پێبەخشرا.
توانی بۆ یەکەمجار لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لەڕێی DNA ەوە لەسەر ڕەگەزی کورد ئەنجامبدات و بیسەلمێنێت نەتەوەی کورد نە سەر شێخە عەرەبەکانن و نەتورکی شاخاوین و نە فارسن، بەڵکو نەتەوەیەکی سەربەخۆ و دێرینین.[1]