زەینەب ڕەئوف
زەینەب خان ناسراو بە کچە کورد کچی مەلا ڕەئوف ئەفەندی کوڕی مەحمود ئەفەندی کوڕی مەلا سەعدی لە بنەماڵەی خادم سوجادەیە. ڕۆژی
21-03-190021-03-1900 لەگەڕەکی بەفری قەندی شاری
کۆیەکۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و خوێندەوار و نیشتمانپەروەر و ڕۆشنبیر دایکبووە.
ساڵی 1906 باوکی زەینەب خان دەباتە بەغدا بۆ ئەوەی لە ماڵی خاڵی بخوێنێت و لە قوتابخانەی ڕۆشدییە لە بەغدا خراوەتە بەر خوێندن. قوتابخانەی ڕوشدییە یەکەمین قوتابخانەی حکومی کچان بووە.
زەینەب خان هەتا پۆلی شەشی سەرەتایی لە بەغدا خوێندوویەتی، دواتر باوکی زەینەب خانی هێناوەتەوە بۆ شاری کۆیە. لەکۆیە زەینەب خان دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبی ئایینی و زانستی و ئەدەبی.
بەهۆی ئەوەی کە دوو ماڵە جولەکە دراوسێیان بوون فێری زمانی عیبری بووە و زمانەکانی عیبری و عەرەبی و کوردی و فارسی زانیوە.
زەینەب خان چەندین دەستنووسی لە دوای خۆی بەجێهشتووە و بیرەوەرییەکان و چەند کورتە چیرۆک و چەند شیعرێکی و دوو دیوانی شیعری لێ بەجێماوە.
ماوەیەک لە گوێڕ و شەقڵاوە فەرمانبەر بووە و بابەتی نووسیوە و هەروەها بابەتی وەرگێڕانیشی بووە کە بۆ چاپکردن ناردوویەتی بۆ گۆڤاری گەلاوێژ.
دیوانی زەینەب خان ناسراو کچە کوردلە 190 شیعری کورت و درێژ و 27 چواریینە و 10 پارچە شیعری منداڵان و تاکە شیعرێکی پێنج خشتەکی پێکهاتووە.
زەینەب خان خوشکی گەورەی یونس ڕەئوف-ە ناسراو بە
دڵداردڵداری شاعیر.
ڕۆژی
18-01-196318-01-1963 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستداوە و لە
هەولێرهەولێر خاک سپێردراوە.