شارەدێیەکە لە شارۆچکەی #پێنجوێن#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
لەگەڵ درووستبوونی شارۆچکەی پێنجوێن لە ساڵی 1959دا، بۆ ساڵی دواتر شارەدێی گەرمک درووستکرا بە دابڕانی چەند کەرتێک لە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی پێنجوێن.
$ناو$
ئەم ناوچەیە کەشوھەوایەکی ساردی ھەیە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا، شوێنی ھەڵکەوتەی گەرمک وەھایە لە چاو شوێنەکانیکەدا، گەرمترە لەوەوە ناوەکەی ھاتووە.
برنجێکە کە لە شوێنێکی گەرم و لەبەر ئاوێکی گەرمدا کرابێت.
سەرچاوەی ئاوێک کە بە ھاوین ساردە و بە زستان گەرمە.
شوێنکی تایبەتیی بوو لە گوندان، ئاوی لێ بوو سەری گیرابوو، ئافرەت کۆڵ و کانی لێ دەکرد.
$جوگرافیا$
شارەدێی گەرمک ھاوسنوورە لە باکوورەوە شارستانی #سەقز# و شارستانی #بانە# لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. لە باشوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی پێنجوێن. لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی سەقز و شارستانی #مەریوان# لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. لە ڕۆژاواوە شارەدێی #زەلان# و شارەدێی #سیوەیل#.
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (590کم2)ە لە (51٫9٪) شارۆچکەی پێنجوێن پێکدەھێنێت، و لە (2٫92٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەمە) لە سێ شارەدێی شارۆچکەی پێنجوێندا.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (دووەمە) لە سێ شارەدێی شارۆچکەی پێنجوێن.
$مێژوو$
شارەدێی گەرمک تاکوو سەردەمی کۆماری گوندێک بوو لە شارەدێی پێنجوێن، پێشتر سەربە شارەدێی #قزڵجە# بوو لە شارۆچکەی #گوڵعەنبەر#. کاتێک شارۆچکەی پێنجوێن درووستکرا، شارەدێی گەرمکیش درووستکرا و ناوەندەکەی گوندی گەرمک بوو و ناوی شارەدێکەش ھەر بەناوی گەرمکەوە ناونرا.
سەردەمی کۆماری
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (5) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (5) ساڵ، دەسەڵاتی #بەعس#ییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (1968 -1979) و سەددام حسێن (1979 -2003)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی 1991 بوو. کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان.
لەنێوان ساڵانی (1958-1965):
ھێنانە کایەی شارۆچکەی پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە (716) لە 10-11-1959دا.
ھێنانە کایەی شارەدێی گەرمک لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن، بە دابڕانی (59) کەرت لە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی پێنجوێن، ناوەندەکەی گوندی گەرمک بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە (719) لە 04-12-1960دا.
ھەڵوەشاندنەوەی شارەدێی پێنجوێن و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی ژمارە (752) لە 15-08-1963دا.
لەنێوان ساڵانی (1965 -1977):
لەم ماوەیەدا ھیچ گۆڕانکارییەک لە شارۆچکەی پێنجوێن ڕووینەدا.
لەنێوان ساڵانی (1977 -1986)دا:
دابڕاندنی ھەموو کەرتەکانی شارەدێی گەرمک و لکادنیان بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی پێنجوێنەوە و گۆڕینی ناوی شارەدێی ناوبراو بۆ شارەدێی ناڵپارێز و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە گوندی گەرمکەوە بۆ گوندی ناڵپارێز و لکاندنی (26) کەرتی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی پێنجوێن بە شارەدێی ناڵپارێزەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە (24796)ی ساڵی 1979.
دابڕانی (14) کەرت لە شارەدێی سرۆچکی سەربە شارۆچکەی شارباژێڕ و لکاندنیان بە شارەدێی ناڵپارێزی سەربە شارۆچکەی پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە (521) لە 16-10-1979دا.
لەنێوان ساڵانی (1988 -1990)دا:
ھەڵوەشاندنەوەی شارۆچکەی پێنجوێن و ھێنانەکایەی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی پێنجوێن و بەستنەوەی بە (شارۆچکەی الاخوة).
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
لە ماوەی ساڵانی (1991 -1992)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی 1989 بەڕیوەدەبرا، لەبەر ئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان درووست نەبووبوو تاوەکوو لە ساڵی 1992 پەڕڵەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان درووستکرانەوە.
لە ماوەی ساڵانی (1992 -2003)دا:
لە دوای ڕاپەڕینی 1991، ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە (18) لە (22-09-1992)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو شارۆچکە و شارەدێیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەرلەنوێ پێکبھێنرێنەوە.
شارۆچکەی پێنجوێن درووستبووەوە و پێکھاتبوو لە (3) شارەدێ، شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی پێنجوێن، شارەدێی گەرمک و شارەدێی ناڵپارێز.