کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,303
وێنە
  123,717
پەرتووک PDF
  22,065
فایلی پەیوەندیدار
  125,370
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕێژەی ژنان لەنێوان سیستمی سەرۆکایەتی و هاوسەرۆکایەتیدا
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕێژەی ژنان لەنێوان سیستمی سەرۆکایەتی و هاوسەرۆکایەتیدا
ئامار و ڕاپرسی

ڕێژەی ژنان لەنێوان سیستمی سەرۆکایەتی و هاوسەرۆکایەتیدا
ئامار و ڕاپرسی

ڕۆژنیوز – #ڕۆزە محەمەد#
ڕێژەی ژن لەناو حزبەکانی باشوردا کەمترە لە 30%، بەڵام لەناو ئەو حزبانەی کە سیستمی هاوسەرۆکایەتی پەیڕەو دەکەن، ژمارەی ژنانان یەکسانە لەگەڵ ژمارەی پیاوان، هاوکات لەناو ئۆرگانەکانی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردن و ئیداریشدا جێگە و پێگەی یەکسانیان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە پێشتر لە ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاو کراوەتەوە و بە گوێرەی لێدوانی نووسینگەی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان، لەناو هەریەک لە حزبە عەلمانی و ئیسلامییەکان ڕێژەی ژنان هێندە کەمە کە نەگەیشتووەتە 30% و لە پۆستی سەرۆکایەتی پەراوێز خراون، بە جۆرێک تەنانەت لە ئەنجومەنی بڕیاردانیشدا کەمترین بەشداریی دەکەن، لەم ڕاپۆرتەدا ڕۆژنیوز تیشک دەخاتە سەر ڕێژەی ژن لەناو حزبەکاندا.
هەر بە پێی هەمان ڕاپۆرت و زایناری، لەناو حزبە عەلمانیەکاندا ڕێژەی ژنان کەمە، بە جۆرێک کە لەناو یەکێتی-دا لەکۆی 52 ئەندامی سەرکردایەتی تەنها 9 ژن هەیە، کە دەکاتە ڕێژەی 17%، لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لەکۆی 60 ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە 6 ئەندامی ژنی تێدایە، کە دەکاتە 10%، هەروەها لەناو بزوتنەوەی گۆڕان-یشدا لەکۆی 65 ئەندامی جڤاتی گشتی 9 ژن هەن، کە دەکاتە 13%.
لەناو حزبە ئیسلامییەکانیشدا ڕێژەی ژنان زۆر کەمە، بە جۆرێک لەناو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستاندا، لەکۆی 35 ئەندامی سەرکردایەتی 9 ژنیان تێدایە، کە 5 ژنیان بەدەنگی خۆیان ڕۆشتوون و 4 یان بەکۆتا، بۆ ئەوەی ڕێژەی 25% تەواوکەن کە لەپەیڕەوی یەکگرتووی ئیسلامیدا هەیە، لەناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیشدا لەکۆی 37 کەس چوار ژنی تێدایە، کە دەکاتە ڕێژەی 10%.
هەموو ئەو ڕێژانە دەریدەخەن کە لەناو هیچکام لە پارتە عەلمانی و ئیسلامییەکاندا ڕێژەی ژنان نەگەشتوەتە %30، ئەمە بێجگە لەوەی تاوەکو ئێستا هیچ پارتێک لە هەرێمی کوردستاندا لەلایەن ژنەوە سەرۆکایەتی ناکرێت، بەپێی ئەو ئامارانەی کە شیکارییمان بۆ کردووە، زۆرترین ڕێژەی ژن لە سەرکردایەتی حزبەکاندا لەناو یەکگرتووی ئیسلامیدایە کە ڕێژەکەی 25%، کەمترین ڕێژەش لەناو سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستاندایە کە ڕێژەی 10%.
بەڵام لەناو ئەو حزبانەی کە سیستمی هاوسەرۆکایەتی پەیڕەو دەکەن ڕێژەی ژن تیایاندا هاوسەنگە و ژمارەیان بەقەد ژمارەی پیاوانە و لە هەموو پۆستە باڵاکانی وەک سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ئیداریش ژنان بەشداریی هاوتایان هەیە.
لەو بارەیەشەوە شیلان شاکر، هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت: لەناو تەڤگەردا ڕێژەی ژن هاوسەنگە، ئێمە لە تەڤگەردا ئەو هەوڵەمان داوە کە ژنان لە پۆستی سەرۆکایەتی وئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ئیداریشدا جێگە و پێگەی خۆیانیان هەبێت.
لە پێناسەیدا بۆ سیستمی هاوسەرۆکایەتی، شیلان شاکر وتی: هاوسەرۆکایەتی تێزێکە لە تێزەکانی ڕێبەر ئۆجالان کە پێشنیار و پێشکەشی ژنی کردووە، وەک دەزانین ساڵانێکی دوور و درێژە دەسەڵات بە هەموو ڕەهەندەکانی لەلایەن پیاوەوە بەڕێوەبراوە، ژن بێ ئیرادە و بێ ڕۆڵ کراوە و ناسنامەی لێ زەوت کراوە، هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی سیستمی هاوسەرۆکایەتی تێپەڕاندنی سیستمی پیاوسالاریی و گەڕاندنەوەی ناسنامەی ژنە.
هەورەها وتیشی: لەو چوارچێوەیەشدا بەشداری تەواوی پایەکانی ژیان بکات و بەشداری بکات لە بەڕێوەبردندا، جا لە خێزانەوە بگرە هەتا دەگاتە کۆمەڵگا بە گشتی.
ڕێکخراوی سروشتی کوردستانیش یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی کە سیستمی هاوسەرۆکایەتی پەیڕەو دەکەن، لەوباریەەوە سەروەر قەرەداغی هاوسەرۆکی ڕێکخراوەکە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: بۆئەوەی ڕۆڵی ژن لە ناوەندی بڕیاری ڕێکخراوەکەمان زیاتر بکەین، سەرکردەی ژنی ژینگەیی بهێنینە مەیدانی کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە، وەک لیژنەی داڕشتنەوەی پەیڕه و وپرۆگرام پێشنیاری سیستمی هاوسەرۆکایەتیمان کرد.
ئەوەشی وتی: لە کۆنگرەی یەکەم، له #14-11-2015# سیستمی هاوسەرۆکایەتیمان لەبەرزترین ئاستی بەڕێوبردنی ڕێکخراوەکەمان پەیڕه و کرد، ئێستا بەبێ بەشداری و بێ بڕیاری ژن هیچ ناوەندێکی ڕێکخراوەکەمان ناتوانێت کار ئەنجام بدات.
لە هەرێمی کوردستاندا وەک حزب تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و بەرەی دیموکراسی گەل سیستمی هاوسەرۆکایەتی پەیڕەو دەکەن و لەبارەی ڕێکخراویشەوە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بەو سیستمە ڕێکخراوەکەیان بەڕێوەدەبەن، هەروەها ئەنجومەنی تەندروستکارانی باشوریش بەهەمان شێوە سیستمی هاوسەرۆکایەتی پەیڕەو دەکەن.[1]
#16-01-2018#
ئەم بابەتە 3,707 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 16-01-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-01-2018 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : هەڵبژاردن و ڕیفراندۆم
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,707 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!