کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,893
وێنە
  123,958
پەرتووک PDF
  22,086
فایلی پەیوەندیدار
  125,756
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,734
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,572
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,724
عربي - Arabic 
43,902
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,624
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,822
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,111
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
971
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,634
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,956
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
765
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,152
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,375
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,407
PDF 
34,683
MP4 
3,833
IMG 
233,872
∑   تێکڕا 
273,795
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتيی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتيی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بەڵگەنامەکان

ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتيی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بەڵگەنامەکان

ئەمڕۆ شەممە 25 / 11 / 2017 کۆمیتەی سەرکردایەتيی (یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی YNDK، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کارو خەباتی YNDK کرا:
باکووری کوردستان: YNDK خۆشحاڵە بەپێشڤەچوونەکانی خەباتی نەتەوەکەمان لەو بەشەی وڵات و، پشتیوانی خۆی بۆ خەباتی باکوور ڕادەگەیەنێت و، دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر پەرلەمانتارانی کورد و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان شەرمەزار دەکات و، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات ئەگەر خوازیاری ئاشتین بۆ باکووری کوردستان ئەوا پێویستە کاربکەن بۆ ئازادکردنی بەڕێز (عەبدوڵڵا ئوجەلان) ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، ئەمەش دەبێتە فاکتەری سەرەکی پێشڤەچوون و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و چەسپاندنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و هێنانەدی هێمنی و ئارامی بۆ ناوچەکە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان: YNDK هەوڵەکانی لەیەکدی نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسيیەکانی ئەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز دەنرخێنێت و، بە گرنگی دەبینێت کە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی هێزو تواناکانیان و، بەرەیەکی سیاسی لە نێوان خۆیاندا پێکبهێنن، بۆئەوەی ئامادە بن بۆ ئەو ئەگەرو پێشهاتانەی کە لەسەر ئاستی ناوچەکەدا ڕوودەدەن و دێنە پێشەوە، لەهەمان کاتدا سڵاوو ڕێز دەنێرین بۆ زیندانييانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران و خەبات و بەرخودانیان بەرز دەنرخێنین و، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کەوا هەوڵبدەن گیانی زیندانيان لە مردن ڕزگار بکەن.
ڕۆژئاوای کوردستان: YNDK جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ خەبات و بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنێت و، پێشڤەچوون و سەرکەوتنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز دەنرخێنێت و، بە گرنگی دەزانێت تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی ئەو بەشەی وڵات یەکڕیزو یەکدەنگ بن و بەیەکەوە کاربکەن و خۆیان لە ململانێی حزبایەتی بەدوور بگرن، لەجیاتی حزبایەتی کوردایەتی بکەن و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن و خۆیان لەهەر گرژی و ناکۆکییەک بپارێزن.
باشووری کوردستان: YNDK وایدەبینێت نەبوونی عەدالەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەراوێزخستنی بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان لە پرۆسەی سیاسی و بڕیاروەرگرتن لە کوردستان، بۆتە هۆی دووبەرەکی و لێکترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان، پێویستە ئەم خاڵە بەهەند وەربگیرێت و چارەسەر بکرێت، چارەسەرکردنی ئەم گرفتە کلیلی کردنەوەی زۆربەی دەرگا داخراوەکانەو فاکتەرێکی بەهێزیشە بۆ ڕێکخستنەوەی ناوەندی سیاسی کوردستان، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە بڕیاری سیاسی بوێرانە و خۆنەویستانە هەیە، بۆ ئەمەش بە پێویستی دەزانێت کە بەزووترین کات ناوەندی سیاسی و ناوماڵی کورد ڕێک و یەکبخرێتەوەو، وای دەبینێت کە هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن، بە تایبەت لەم قۆناخە هەستیارو چارەنووسسازەدا، کەوا ئێستا داگیرکەرانی کوردستان لە هەموو لایەکەوە کوردستانيان گەمارۆداوە، بێگومان ئەم پیلان و هەڕەشانەی لەسەر گەلی کوردستان و ئەزموونەکەی بەڕێوەدەچێت، پیلانێکی ناوچەیی بەرنامە بۆ دارێژراوی گەورەیە دژ بە گەلی کوردستان، ئەم پیلانانە دەمێکە کاری لەسەر دەکرێت و هەوڵی جێبەجێکردنی دەدرێت، هەموو لایەک باش دەمانزانی دوای شەڕی داعش هێزە عێراقییەکان ڕووی چەکەکانیان لە کوردستان دەکەن، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ ڕێگرتن بوو لەو پیلانانە، ئەو پیلانانە بەر لە ڕیفراندۆم هەبوون، واتە ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستان و ناوچەکە دەگوزەرێ پیلانێکی پێشوەختە بووەو سەرکردایەتی گەلی کوردستان درکی بەو پیلانە کردووە بۆیە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی داوە، پێشووتریش هێزەکانی هاوپەیمانان لەو مەترسییانە ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام بێهەڵوێست بوون، بێهەڵوێستی هێزەکانی هاوپەیمانان بەرامبەر دەستدرێژی و لەشکرکێشی میایشیا و هێزە عێراقییەکان وایکرد کەوا گەلی کوردستان پشت بەخۆی ببەستێت و ڕووبەڕووی لەشکرکێشی و دەستدرێژییەکانی عێراق بۆ سەر کوردستان ببێتەوە، لێرەوە بەرخودان و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرز دەنرخێنین کەوا لە (پردێ و مەخموور و زوممار) قارەمانانە ڕووبەڕووی میلیشياکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بوونەوە.
ڕيفراندۆم: ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەلایەن گەلی کوردستان وەرچەرخانێکی دیرۆکی بوو لە خەباتی گەلەکەماندا و، سەرکەوتووانە ئەنجامدراو گەلی کوردستان بەڕێژەی %92.73 بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگیدا، بێگومان ڕیفراندۆم وەکو پرۆسەیەکی دیموکراسییانە بەپێی پرەنسیپەکانی (مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین و بنەما دیموکراتییەکان) ئەنجامدراوە، واتە گەلی کوردستان پرۆسەیەکی دیموکراسییانەی ئەنجامداوەو تاوانێکی نەکردووە تاکو سزا بدرێت و پشتی تێبکرێت، نابووا ڕێ بە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە بدرابووا کەوا گەلەکۆمەکی لە گەلی کوردستان بکەن و سزای بە کۆمەڵی بەسەردا بسەپێنن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش سەیرکەر بێت و بێهەڵوێست بمێنێتەوە، بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بەو زوڵمەی لە گەلی کوردستان دەکرێت ئەوەمان پێدەڵێن کەوا پرەنسیپەکانی (مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین و بنەما دیموکراتییەکان) لەلایەن ئەو وڵات و لایەنانەی بانگەشەی بۆ دەکەن تەنها دروشمەو هیچی دیکە!! بۆیە کارکردن بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەنجامی ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان ئەڕکێکی بەپەلەی ئەم قۆناخەی کار و خەباتی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانە، بۆ ئەمەش پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان (بۆردی سەربەخۆیی کوردستان) پێکبهێنێت، بۆئەوەی ئەم بۆردە بتوانێت کارنامەیەکی گشتگیر دابڕێژێت بۆ چۆنییەتی کارکردن و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی کوردستان.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: YNDK جەختدەکاتەوە سەر بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەبەشداری تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی مەزن و، بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەم کاتە هەستیارەدا بەئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەزانێت، بێگومان بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دەبێتە هەنگاوێک بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی گەلی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستانی مەزن.
ڕەوشی هاوڵاتیانی کوردستان: هاوڵاتیانی کوردستان لە ڕووی بژێوی ژیان لە ڕەوشێکی خراپدان، سزاکانی حکومەتی عێراق و گەمارۆدانی کوردستان لە لایەن (عێراق و ئێران و تورکیا)وەو، داخستنی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەکان بەسەر کوردستاندا؛ وایکردووە کەوا ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان قورستر بێت، ئەو حاڵەتەش دەچێتە خانەی سزادانی بە کۆمەڵ و دژ بە تەواوی بەها مرۆڤایەتییەکانە و، بێدەنگبوونی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرامبەر سزادانی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردستان شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی، لێرەوە جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی UN دەکەین کەوا چیتر بەرامبەر بە سزادانی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردستان بێدەنگ نەمێنن.
عێراق: YNDK پێیوایە ئەم ڕەوشەی کەوا ئێستا عێراق پێیدا گوزەر دەکات بەرەنجامی عەقلیەتی تاکڕەوی و دکتاتۆرییەتە کە حکومەتی نوری مالیکی لە ساڵانی ڕابردوودا و حکومەتی حەیدەر عەبادی لە ئێستادا هۆکاری هێنانە ئارای ئەم عەقلیەت و ڕەوشە نەخوازراوە بوون، بێگومان دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق دەیانەوێ هەمان سیاسەتی هەلەی حکومەتەکانی پێشووی عێراق دووبارە بکەنەوە، ڕوانینی دەسەڵاتی ئێستای عێراق هەمان ڕوانینی دەسەڵاتەکانی پێشووە، ئەمەش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کەوا عەقلیەتی دەسەلاتداری عێراقی چەقبەستووەو ناگۆڕێت و، ڕوانینی حەیدەر عەبادی و سەددام حوسین بۆ چارەسەری پرسی کورد هەمان ڕوانینە! هەردوو لۆژیکی سەربازی دەخەنە پێش لۆژیکی دیالۆگ و لەیەکتر گەیشتن، بە بەپێی ئەم واقیعەی ئێستاو بەپێی ئەزموونی کورد لەگەڵ ڕژێمەکانی پێشووی عێراق دەگەینە ئەو ڕاستییەی کەوا نە ئێستا و نە لە داهاتوودا متمانە بە دەسەڵاتەکانی عێراق نەکەین، ئەم ڕوانين و هێرش و پەلامارانە پەیامێکن بۆ هەموو لایەک کەوا تائێستاش گەلی کوردستان هەڕەشەی لەسەرە و پێویستی بە پاراستن هەیە بۆیە لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە ناکۆکی و دووبەرەکی بخەینە لاوەو بە یەکڕیزی و یەکدەنگی ڕووبەڕووی ئەم هەڕەشانە ببینەوە.
بڕیارەکانی عێراق سەبارەت بە کوردستان: تەواوی بڕیار و سزاکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر کوردستان سیاسین نەک یاسایی و دەستووری و لەژێر هەژموونی سیاسی وەرگیراون، لەوانەش بڕیار‌ی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت به ‌ریفراندۆم ئەم بڕیارە سیاسییە و هیچ بەهایەکی یاسایی نییە، خواستی گەڵی کوردستان بەهیچ دادگا و لایەنێک هەڵناوەشێتەوە، بۆیە ئەم بڕیارەو تەواوی بڕیار و سزاکانی عێراق لەسەر کوردستان جێگەی شەرمەزارین و لای ئێمە ڕەتکراوەن.
ڕەوشی ناوچەکە: YNDK پێیوایە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕەوشێکی پڕ ناسک و هەستیارو ئاڵۆزدایەو ڕۆژ بە ڕۆژ ئەگەرو پێشهاتی نوێ‌ دێنە پێشەوەو، ئەو ئەگەرو پێشهاتانە کاریگەری خۆیان دەبێت بۆ سەر ڕەوشی ئێستای کوردستان و بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی ناوچەکە، بۆیە پێویستە ئێمەش وەکو گەلی کوردستان سوود لەو دەرفەتە وەربگرین، هەروەها پێویستە برایانمان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان کارو خەباتی خۆیان خورت بکەن و بەرەو ڕزگاری و ئازادی هەنگاو بنێن، لە هەمان کاتدا وای دەبینین کەوا دەکرێ لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانەی کەوا دێنە پێشەوە سوود وەربگرین بۆ کارکردن بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەنجامی ڕیفراندۆم و کارکردن بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا باس لە کاروخەباتی YNDK لەماوەی ڕابردوودا کراو، کارنامەیەکیش بۆ کارو خەباتی داهاتووی YNDK دانرا، ئەمەو کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارنامەی خۆی هێنا.
کۆميتەی سەرکردايەتيی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
هەولێر _ باشووری کوردستان
25-11-2017
ئەم بابەتە 5,678 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-11-2017 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-12-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-12-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-12-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,678 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.89 چرکە!