$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، #لەیلا گوڤەن# هاوسەرۆکی گشتیی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات- #کەجەدە#، لە بەردەم ماڵی خۆی لە شاری #ئامەد# لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کرا.[1]
- ژنە زیندانیکراوە سیاسییەکانی زیندانی #خارپێت# (#ئەلعەزیز#)ی باکووری کوردستان بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند.[1]
- حکومەتی تورک بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە #فارقین#ی سەربە ئامەد، لە 12 گوندی سەر بەو شارۆچکەیە قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. ناوی ئەو گوندانەی قەدەغەی هاتوچۆیان تێدا ڕاگەیەنرا بەم شێوەیە: #کازانداغی#، #دەمیرکویو#، #ئەسەنیولو#، #داریسەڤەن#، #ئوسلوجا#، #بۆزگازۆنو#، #تۆکلار#، #کالەملی#، #تاراکلی#، #چاتاک# و #چیغدەملی#.[1]
- ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورک بە مەبەستی ڕێگەخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا، لە شاری #دێرسیم# و شارۆچکەکانی پولور، پیلەموری، خۆزاد و قسلەیە و 30 ناوچەی سەر بەو پارێزگایە دۆخی نائاسایی و قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگای دێرسیمەوە بڵاوکراوەتەوە، لەمڕۆوە هەتاکوو ڕۆژی 1ی مانگی داهاتوو دۆخە نائاساییەکە بەردەوام دەبێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شارەداریی #سنه# هێرشی کردە سەر شوێنی کۆ کردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵک، کە بە مەبەستی یارمەتیی گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای #کرماشان# دامەزرابوو.[6]
$باشووری کوردستان$
- کارگێڕی ئەنجوومەنی سیاسی #کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: خانەنشینی نایاسایی لەڕیزەکانی کۆمەڵی ئیسلامیدا نییە و ئەوانەشی کە ئەو تۆمەتە بۆ کۆمەڵ هەڵدەبەستن، لەڕووی سیاسییەوە دۆڕاون.[2]
- بەڕێوەبەری پەروەردەی #گەرمیان#، ئاشکرای دەکات، بەهۆی #بوومەلەرزە#کەی ڕۆژانی پێشووەوە، زیان بەر بینای ژمارەیەک قوتابخانەی سنوورەکە کەوتووە.[3]
- بەرپرسی مەڵبەندی #خانەقین#ی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارەگای میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە لە شارۆچکەی خانەقین کرایەوە و لیوای سێی پێشمەرگە گەڕایەوە شوێنەکانی خۆی.[4]
- دەستەی سەرۆکایەتیی #پەڕڵەمانی کوردستان# کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی لە پێشلکارییە یاسایی داراییەکانی پڕۆژەیاسای #بودجە#ی ئێراق بۆ ساڵی 2018 ئاگادار دەکاتەوە.[5]
- هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تانکەر لە #ئیبراهیم خەلیل#ەوە بۆ تورکیا ڕاوەستاوە و هۆکارەکەشی نادیارە.[2]
- ئارام تەها، هاووڵاتییەکی شاری #سلێمانی#یە و فەرمانبەر و خوێنەر و دۆستی کتێبە، بۆ بەهانەوە چوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پڕۆژەیەک بەناونیشانی تەنیا نابیت ڕاگەیاند، کە بریتییە لە کتێبی ناو کتێبخانەکەی بردووەتە سەر شەقام و دەستیکرد بە فرۆشتنی.[1]
- لە شاری بزیشکی فاروق بە ئامادە بوونی ژمارەیەک دکتۆری نەخۆشخانەکە و تووشبوانی نەخۆشی شەکرە، کۆنفرانسێک بۆ نەخۆسی شەکرە بەڕێوەچوو.[2]
- فڕۆکەیەکی دیکەی هاوکاری ئیتاڵیا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.[2]
- بۆ ڕێگرییکردن لە خستنە دەنگدانی ئەو ڕاپۆرتەی بۆ لێپێچینەوە لەو پەڕڵەمانتارە کوردانە ئامادەکرابوو، کە لە #ڕیفڕاندۆم#-دا دەنگی بەڵێ-یان دابوو، پەڕڵەمانتارە کوردەکان ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق-یان بەجێهێشت (جگە لە #ئاڵا تاڵەبانی# و #شوان داوودی#). بەمەش دەنگی پێویست نەدرا بۆ خستنە دەنگدانی ڕاپۆرتەکە.[1][5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، وەفدێکی گرووپی عەسائیب ئەهلی حەق-ی سەر بە چەکدارانی #حەشدی شەعبی# بە چەند ئۆتۆمبێلێکەوە، گەیشتنە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و دواتر بۆ شارۆچکەی #دەربەندیخان#-ی سەر بە شاری سلێمانی بەڕێکەوتن. ڕائید عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:ئەو هێزەی حەشدی شەعبی، گرووپێکی عەسائیب ئەهلی حەق-ن، لە شاری بەغدا-وە هاتوون، بەمەبەستی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری، بۆ زیان لێکەوتووانی شارۆچکەی دەربەندیخان، بە بۆنەی بوومەلەرزەکەی شەوی 12ی ئەم مانگەوە هاتوون.[1]
- چین و توێژە جیاوازەکانی شاری #هەڵەبجە#، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاریی، بۆ زیان لیکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کورستان، پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند.[1]
- #کۆسرەت ڕەسوڵ# بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی گەیندرایە ئەڵمانیا.[7]
- لە سنووری شارۆچکەی #مەخمور# هێزەکانی #حەشدی شەعبی# بە شۆفڵ گوندی حوشترالوک-یان ڕووخاندووە کە گوندێکی کوردنشینە و بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت هۆکاری ڕووخاندنی ئەو گوندە کوردبوونییەتی.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە دەستپێشخەری تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی- #تەڤدەم#، لە شاری حەسەکە-ی ڕۆژاوای کوردستان، کەممەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی بوومەرلەزەکەی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاگەیەنرا.[1]
- فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاند، کە دەزگا هەواڵگیرییەکانی تورکیا دەستیان هەیە لە ونبوونی تەلال سەلۆ وتەبێژی قەسەدە، ئاشکراشیکرد:پێشتر چەندین جار تەلال سلۆ لە لایەن تورکیاوە هەڕەشەی لێکرابوو.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 24,846 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!