یەکێک لە گوندەکانی #شارەزوور#ە و سەربە شارۆچکەی #سەیدسادق#ە. دەکەوێتە خۆراوای شارۆچکەکە و ئێستا لەگەڵ سنووری شارۆچکەکەدا تێکەڵ بووە بووە بە گەڕەکێک لە شارۆچکەکە. دانیشتووانەکەی سەربە تیرەی کەماڵەیی هۆزی گەورەی جافن.
سە بارەت بە ئاوەدانی لەم گوندەدا زۆر دێرینە بەپێ ئەو بەڵگانەی کە هەیە لەم گوندەدا، بەڵام دواتر بە تەواوەتی ساڵی 1958 ئاوەدانکراوەتەوە
سەبارەت بە ناوی گوندەکە ناوێکی تورکییە لە قەرەوە هاتووە کە بە واتای ڕەش دیت دواتر ئەم وشەیە گۆراوە بووە بە قلرخ، ژیانی دانیشتووانی ئەم گوندە لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە. [1]