کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,537
وێنە
  123,856
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,495
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
تکایە.. لەسەر (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق) وردببنەوە!
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
تکایە.. لەسەر (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق) وردببنەوە!
بەڵگەنامەکان

تکایە.. لەسەر (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق) وردببنەوە!
بەڵگەنامەکان

ساڵەهایە، حزبە کوردستانییەکان، پێش سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆن و دوای ئەوەش؛ پێش داخستنی پەرلەمان و دوای ئەوەش، ناوبەناو کۆبونەوەی سیاسییان کردووە، بەفراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵیشەوە. هاوکات پەرلەمانیش لەگەرمەی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بووە.. دوای داخستنی پەرلەمان، زۆربەی کۆبونەوەکان کە دەکران، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لایەنە سیاسیەکان و چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان بووە. هەمیشە یەکێتی لەو کۆبونەوانەدا، جەختی لەسەر یەکڕیزی نیشتمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان (بێ مەرج) کردۆتەوە. لەم ڕێبازەشدا، سەرکەوتن بەدەست هات.
کاتێک، بۆچونەکانی ساڵەهای هەموولایەک (بێ‌ جیاوازی) سەبارەت بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، هاتەوە گۆڕێ‌، سەرەنجامی گفتوگۆکان، ئێمەی نوێنەرانی یەکێتی، بەردەوام دەمانگوت:
ریفراندۆم و سەربەخۆیی، مافی ستراتیژی و چارەنوسی گەلەکەمانە، بەڵام لەدیاریکردنی کاتەکەی، دەبێ‌ وریا بین. بەڵام دەشمانگوت: ناکرێ‌، ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ناوچەکە، لەنێوان حکومەتەکان و زلهێزەکاندا، مۆربکرێ‌ و دوای کۆتایی شەڕی داعش، ئیتر هەلەکەمان لەدەستبچێ‌. دەشمانگوت: کورد، جەنگاوەری ئازا نییە، هەتا دوای شەڕ خەڵاتمان بکەن و بچینەوە ماڵی خۆمان. دەمانگوت: لەشەستەکانەوە، تێکۆشەری پێناوی ئازادی بوین و هەین.
لەو کۆبونەوانەدا، کە زۆربەی لایەنەکان بەئامادەبونی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە، (7/6/2017) بڕیاری ڕیفراندۆم درا، نوێنەرایەتی یەکێتی هەندێک ڕونکردنەوەی پێویستمان سەبارەت بە دۆخە سیاسیەکە دا. کە بڕیاری ڕۆژی ڕیفراندۆمیش پەسەند کرا، ئیتر ناوی (ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم) هاتەئارا. لەکۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی ناوبراویشدا، یەکێتی جەختمان کردوە کە: (مادام پێشنیازی بەدیل لەم وڵات و ئەو وڵات.. پێشکەش دەکرێن و گەورەبەرپرسانی وڵاتانی گەورەش. دێن، هەقوایە پرۆژەیەکمان بۆ بەدیلی ڕیفراندۆم هەبێ‌).. بەگشتی ئەم بۆچونەمان پەسەند کراو پەیگیری بەدیل لەگەڵ وڵاتانی دۆستی ئیقلیمی و دەرەوە، لەلایەن گروپێکی باڵاوە لەبەرێزان (نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵەبانی، د.فوئاد حسێن) پەیتا پەیتا دەکرا. کە بەداخەوە، حکومەتی عێراق، بەربەستی لەبەردەم ئەو بەدیلە دڵخوازەی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم دادەنا. کورتیەکەی:
حکومەتی عێراق، بەتایبەتی هەندێکی هێزە شیعەکان، دەیانویست وەکو ساڵانی ڕابوردوو، گفتوگۆ بکرێ‌ و قسە تەنها لەسەر دەستکەوت و چارەسەری کێشەکانی ڕابوردوو بکرێ‌، لیژنەی باڵای ڕیفراندۆمیش، جەختیان دەکردەوە، کە متمانە لەنێوان هەرێم و بەغدادو ئەم چەشنە حوکمڕانی و سیستەمەو چۆنیەتی شەراکەتە، زۆر لاوازە. بۆیە، پێویستە بگوازینەوە بۆ قۆناغی باڵای گفتوگۆو ڕێکخستنەوەی عێراق. مەخابن، تائێستا، لەنێوان هەرێم و بەغداد، بۆ تێگەیشتنی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی دوای شەڕی داعش و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ڕێکخستنەوەی عێراق و هەرێم و مافە دەستورییە ڕاستەقینەکانی گەلی کوردستان، بۆچونی هاوبەش گەلاڵە نەبووە. هەموو ئەو هەوڵانەی دراشن، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیموکراسییانەی ڕاستەقینە، سەریان نەگرت.
لەو ماوەیەدا، یەکێتی، پاشەکشەی لەئامانجەکانی ڕیفراندۆم نەکرد، بەڵام تایبەتمەندی سیاسەتەکانی خۆشی دەربارەی بەدیل، لەکۆبونەوەکاندا، قەت نەدەشاردەوە.
کە ڕیفراندۆمیش ئەنجامدرا، یەکێتی، بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و دیموکراسی خۆی، ئەنجامدا.
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، کارەکانی کۆتاییهات. لەکۆبونەوەی (30/9/2017) دا، لەنێوان (پارتی، یەکگرتوو، یەکێتی) بەئامادەبونی بەرێز بارزانی، تەنها وەکو بیروڕایەک باسی ئەوە کرا، ئایا، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بمێنێ‌، یان هەڵبوەشێتەوە.
وەکو بیرۆکە وا پەسەند کرا، بەهەندێک تێبینیشەوە لەسەر چۆنیەتی (ئەنجومەنە باڵاکە!) کە کێشەکانی دوای ڕیفراندۆم، بەردەوام پێویستیان بە ڕاوێژی سیاسی لایەنە سیاسیەکان هەیە. بەبێ‌ ئەوەی بڕیاری پێشوەخت لەئارادا بێ‌. یان بەرنامەو پرۆگرام بۆ ئەنجومەنەکە ئامادەکرابێ‌، یاخود تەنانەت بیریش لە ڕێسای سەرکردایەتیەکەو ڕابەرایەتیەکەی، یان پەراوێزخستنی هیچ لایەک کرابێ‌، نەخواستە بیر لەوە کرابێتەوە، شکۆی پەرلەمان کەمبکرێتەوە، لە دوا کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ناوی ئەنجومەنەکە بە (سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق) گۆڕدرا.
ئەم ناوگۆڕینە، بەبێ‌ ئەوەی لە دێڕێکیشدا، پرەنسیپی بۆ دانرابێ‌، یاخود هەر پێشنیازیش کرابێ‌، هەتا ببێتە مایەی ئەم هەموو نیگەرانییە. قبوڵ کراوە.
ئێستا.. ئەم سەرکردایەتیە سیاسییەش، وەکو هەموو ڕوداوێکی تری کوردستان، گەورە بێ‌ یان گچکە، لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کراوە. بەڵکو ناکۆکیەکانی پێ‌ قوڵدەکرێتەوە.
ئێمە دەزانین لەمێژوو، لەدۆخی نەخوازراودا، بەمەرام، لایەنەکان ئاراستەی ململانێکان هەڵدەگێڕن.. ڕوداوی نەخوازراویش لەناو ئەم کێشمەکێشە سیاسی-سایکیۆلۆژیەدا، زۆرجار کارەساتیشیان لێکەوتۆتەوە.
بۆئەوەی، هەر هەڵەتێگەیشتنێک، بەرامبەر ئەم سەرکردایەتییە سیاسییە، یان هەر کاڵ‌وکرچییەک لەچۆنیەتی پێکهێنانیدا هەبێ‌، بڕەوێتەوەو پێشگیری لە ڕوداوی نەخوازراویش بکرێ‌، پێشنیاز دەکەم، سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق کۆببێتەوەو ئەم پیشنیازانەش بۆ کۆبونەوەکە دەخەمەڕوو:
یەکەم: سەرکردایەتییەکە، تەنها بۆ ماوەیەکی کاتیی بێ‌، هەتا دانوستانەکان دەربارەی ڕیفراندۆم، ساغدەبنەوە.
دووەم: لەو ماوەیەدا، دەسەڵاتە سیاسیەکانی سەرکردایەتیەکە، لەچەند پێشنیازێکدا، بخریتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.
سێهەم: پەرلەمانی کوردستان، سەرپشک بێ‌ لە قبوڵکردنی سەرکردایەتیەکە یان ڕەتکردنەوەی، یاخود هەر ئاڵوگۆڕێک لەدەسەڵاتەکانی، تەنانەت لە پێکهاتەی سەرکردایەتیەکەش.
ئومێدەوارم، کۆبونەوەکە هەر ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێ‌، هەتا لەم دۆخە هەستیارەدا، کات بەفیڕۆنەدرێ‌ و بواریش نەدەین، نان و تەڕەپیاز، بەکێشەی لاوەکیەوە بخورێ‌. کێشەی سەرەکی ئێمە، لەم دۆخەدا، چۆنیەتی بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕیفراندۆمە. ئەمەش، بە دەستپێکردنی سیاسەتێکی دیپلۆماسی و پرۆژەیەکی هەمەلایەنەی دانوستان و چارەسەرکردنی تەنگوچەڵەمە ئابوری و سیاسیەکان دەکرێ‌. نەک ڕێگای تری نەخوازراو!
#مەلا بەختیار#
03-10-2017
ئەم بابەتە 5,500 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-10-2017 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-10-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,500 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!