📊 بابەت 374,792 | وێنە 59,365 | پەڕتووک PDF 11,082 | فایلی پەیوەندیدار 43,733 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,858
لەم کاتەدا 3 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دلیار ئەحمەد
لە حەسەکە. بەیانیی رۆژی 08-07-2018 بەهۆی بۆمبێکەوە لەگەڵ خوشکەکەیدا لە حەسەکە گیانی لەدەستدا.
✌️ دیلان ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە. بەیانیی رۆژی 08-07-2018 بەهۆی بۆمبێکەوە لەگەڵ خوشکەکەیدا لە حەسەکە گیانی لەدەستدا.
✌️ سلێمان مەحمود - ڕائید سلێمان
خەڵکی سەنگەسەرە. ساڵی 1967 لە دایکبووە. خێزاندارە خاوەنی دوو کچ و دوو کوڕە، فەرماندەی سریە لەفەوجی 3ی لیوای 11ی پیادە بووە. ڕۆژی 30-06-2017 لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە گوندی زەرگەی سەربە شاری کەرکوک، کاتژمێر 3ی شەو بریندار دەبێت، ڕۆژی 08-07-2017 بەهۆی سەختی برینەکەوەیە، لە نەخۆشخانەی پاری شاری هەولێر شەهید دەبێت.
👫 ئەوڕەحمانی حاجی مارف
زانا و نووسەر و زمانزان و زمانناسی مەزنی کورد (ئەورِەحمانی حاجی مارف)، نیو سەدە بێ پسانەوە کونجکاو بەدوای وشەی کوردی و خجڵی کاری زمانەوانی، ئەمئێستاش لە نێو وشە و قەڵەمی هەمووماندا دەژیت، یەکێکە لە سەرچاوە و کۆڵەکە سەرەکی و پتەوەکانی زمانی کوردی، بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێرِان و سەرنجەکانی خزمەتێکی گەورەی پێشکێش بە نەتەوەکەی کردووە و لە زۆربەی لایەنەکانی زمان دواوە و گەلێک دیوی شاراوەشی دەرخستوون و پەردەی لەسەر هەڵماڵیون و ساغیکردوونەتەوە.
زانای گەورەمان (ئەورِەحمانی حاجی مارف) لەدوای تەواو
📝 ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆهەڵاتی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆهەڵاتی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان


کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ک ن ک، لە رۆژانی 16 و 17 ی مانگی 9ی 2017 لە شاری ستۆکهۆڵم لە سوید بە بەشداری زیاتر لە 120 کەس لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان و کەسایەتیی سەربەخۆ، کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتیی نەتەوەیی لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.
رۆژهەڵاتی کوردستان وەکو پارچەیەکی داگیرکراوی نیشتیمان لە ژێر چەوساندنەوەی داگیرکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕۆژانە ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە سیستەمی داگیرکەر فیداکاریی زۆریان کردووە کە بووە بە بەشێک لە مێژووی شانازیی و سەربەرزیی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان.
ئەو هاوهەستیی و هاودەنگیەی لە نێوان خەڵکی ڕۆژهەڵات بەرامبەر بە یەک و بەرامبەر بە پارچەکانی دیکە هەیە بە داخەوە بە شێوەیەکی پێویست لەلایەن حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە وەڵام نەدراوەتەوە.
لە مێژوودا ئێمە شاهیدی هاوکاریی ڕۆژهەڵات بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان بووین کە تا ئێشتاش بەردەوامە.
ئەو دۆخی شەڕ و پشێوییەی ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەرڕاستی گرتووەتەوە بە هۆی ئەو تێکۆشان و خەباتەوە کە کوردستانیان دژ بە سیستەمی داگیرکەری دەیکەن دەرفەتی جیاوازیی سیاسیی و دیپلۆماسیی و سەربازیی بۆ کوردستان فەراهەم کردووە؛ داگیرکەران لە قەیرانی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێونەتەوەییدان. ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیتر دەبێت پشکی خۆی لە خۆبە یانکردن و چالاکیی دیپلۆماسییدا بەر بکەوێت.
بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لە لایەکەوە دەبێت یەکیەتیی نەتەوەیی لە ناو پێکهاتەکانی سەرانسەری رۆژهەڵاتدا لە شاری ماکۆ تا ئیلام و کوردانی شارەکانی ناو ئێران و هەروەها خۆراسان پتەوتر بکرێت و هەموو پێکهاتەکان دەبێت زیاتر نوێنەرایەتیی خۆیان هەبێت، باشتر دیار بن و پێوەندیی نێوانیان ڕێکخراوتر و کوردستانیانەتر بێت.
هەروەها دەبێت حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵات لە یەک نزیک ببنەوە، پرۆژەی کاری هاوبەش پێش بخەن و لە پراکتیکدا پرنسیپی پلورالیزم قبوڵ بکەن. زوو یان درەنگ حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و مەدەنییەکان پێویستە بکەونە نێو ژیانی هاوبەڕێوەبەرایەتیی. نزیکبوونەوە و هاوکاریی حیزبەکان لە یەکتر دەبێت بە هۆی ئەوەی کە گەرموگوڕیی و تین و تاوی شۆڕشگێڕانە و نیشتیمانیانەی خەڵک زیاتر ببێت.
کاتێک کە داگیرکەران سەرەڕای هەموو لاوازی و ناکۆکیەکانیان، هەوڵ دەدەن بە هەموو شێوەیەک هاوکاری یەکتر بکەن تا پێکەوە نەهێڵن کورد بە ئامانجی خۆی بگات، دەبێت ئێمەی کورد دەستوبردتر و جەسوورتر یەکیەتیی نەتەوەیی پێک بهێنن.
دوژمنانی کورد سازش بۆ یەکتر دەکەن و بە شێوەی جیاواز سەری خۆیان بۆ هێزی نێونەتەوەیی دادەنەوێنن، تا هیچ کەس هاوپشتی لە گەڵ کورد نەکات. بە یەکیەتیی و یەکدەنگیی و یەکسەنگەریمان دەتوانین دۆخی داگیرکەریی بشکێنین و ئەو ستاتویە وەدەست بخەین کە گەلی کوردستان بە دروستی دەزانێت.
بە ئامادەبوونی ئەو پارت و ڕێکخراو و تاکەکەسە سەربەخۆیانە کە لە کۆبوونەوەی راوێژی ڕۆژهەڵێ‌تدا بەشدارن، لە سەر بنەمای پێشنیاری تەواوی بەشداربوون، ئەم ئەنجامنامەیە دەخەینە بەر دەم ڕای گشتیی ڕۆژهەلاتی کوردستان بەتایبەتیی و پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەروەها ڕای گشتیی کوردستانییش.
1.ئێمە پشتگیریی سەربەخۆیی باشوری کوردستان دەکەین و هەڕەشە و دەستێوەردانی داگیرکەران و نەیارانی کورد بۆ سەر ئەو داخوازە مێژووییە بە توندیی شەرمەزار و ئیدانە دەکەین.
2.بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپینی ئازادیی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی کورد دووپات کردەوە.
3.پارت و ڕێکخراوە و کەسایەتییە سەربەخۆکانی بەشداربووی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵات پێداگریان لەسەر بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی کرد.
4.بەشداربووان لە کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتدا جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە، کە کۆبوونەوە و چالاکیی لەم جۆرە لە پێناوی بە‌هێزکردنی یەکیەتیی نەتەوەیی پێویستە و دەبێت بەردەوام بێت، هەروەها جەختیان لە سەر ئەوەش کردەوە کە بۆ هەنگاوەکانی ئایندە لە پشتگیریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک دا ئامادەی کار و لە ئەستۆگرتنی ئەرکن.
5.بەشداربووان پێیان وایە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەبێت بە شێوەیەکی هاوڕێیانە و هاونیشتیمانیانە لەیەک نزیک ببنەوە و هەوڵی دڵسۆزانە بۆ ئەنجامدانی کار و سەرخستنی پرۆژەی هاوبەش بدەن.
6. پاش کۆکردنەوەی ئەو سەرئەنجامەی لە کار و کۆبوونەوەکانی راوێژی ڕۆژهەڵات و باشوور و باکوور و ڕۆژئاوادا، دەچینە ناو قۆناغی سێهەمینی ڕاوێژەوە، گەلانی ئێمە بە بایەخەوە چاوەڕێی سەرئەنجامی هیوابەخش و ئەرێنی و کاریگەرن و دەبێت ئێمە لەسەر بناغەی داخواز و هیوای ئەوان چالاک بین و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆمان بە جێ بگەیێنین، هەر بۆیە دووبارە داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراوەیەکی سیاسیی و کەسایەتیی سەربەخۆ دەکەین خۆ بەدوور نەگرن و ڕۆڵی پێویستی خۆیان بگێڕن، هەروەها جەخت لە سەر بەردەوامیی داوەتکردن و بانگکردنی ئەوانە دەکەینەوە کە ئەم جارە لێرە ئامادەییان نەبووە.
هەروەها داوا دەکەین کە هەموو تاکەکەسێکی سەربەخۆی کورد لە هەر شوێنێک پێوەندیی بە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە بگرن و ئینیسیاتیڤی بەشداربوون و ئەرک هەڵگرتن هەڵ بگرن، بە هەمان شێوە داوا لە رێکخراوەکانی یارسان، هەورامیی و شێوەی دیکە لە ڕێکخستن کە چاوەڕووانی داوەتنامە نەبن، بەڵکو خۆیان بێنە پێشێ و خاوەنداریەتیی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بکەن.
7.بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژ، سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسیی دەکەن و پشتگیریی لە خەبات و تێکۆشانیان دەکەن، پشتگیریی لە ئازادیی ژنانی کورد و تێکۆشینی لاوان و جەوانان دەکەن، داوا دەکەن کە هەمووان واز لە خۆ دوورگرتن بهێنن و لە دیالۆگی هاوڕێیانە و هاوخەباتیدا کارا بن و لەو چالاکیانەدا بەشدار بن کە لە دژی دەستدرێژیی داگیرکەران ئەنجام دەدرێن.
8.لەکاتی کار و خەباتی یەکیەتی نەتەوەییدا، پێویستە سود لە روانگە و پێشنیاری ژنانی کورد وەربگیرێت و زەمینەیان بۆ خۆش بکرێت کە لە هەموو کار و خەباتێکدا چالاکانە بەشدار بن، دەبێت بۆچوون و پێشنیاری ژنان لە تێگەیشتنی نەتەوەییدا تەواو دیار بێت.
9.پێشنیاری ڕەشنووسی یاسای بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هەنگاوێکی گونجاو بۆ پاراستنی مافی تاکی کورد و هەنگاونان بۆ ڕێکخستنی نەتەوەیی و لە ئاکامدا داڕشتنی بناخەکانی دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و سیکۆلار وەک میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسا بە گونجاو دەزانن.
10.بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە هەموو لایەک، بەتایبەتیی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن کە پێکەوە لە هەموو ئەو چالاکیانەدا بەشدار بن کە گوشار دەخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە بەردەوامیی و هاودەنگ پشتگیریی لە زیندانیانی سیاسیی بکەن و دژ بە سێدارەدان و تیرۆرکردنی رۆژانەی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کوردستان بووەستنەوە.
11. بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژی ڕۆژهەڵات پشتگیریی لە کەش و هەوایەکی ئازاد بۆ هەموو پێهکاتە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.
12. بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژی ڕۆژهەڵات گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی پێکهاتە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باوەڕە جیاکان، بە زامنی خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان و هەوێنی دروستکردنی جڤاتێکی مرۆڤی تەندروست و دیموکراسی لە ئایندەدا دەزانن.
13. بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژی ڕۆژهەڵات بە پێویستی دەزانن کە بەڵێننامەیەک لە لایەن هەموو ڕێکخراوەسیاسیەکانەوە واژۆ بکرێت کە شەڕی ناوخۆیی لایەنەکان هێڵی سوور بێت و هەر کێشەیەک هەیە لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت، هەروەها بڕیار بدرێت کە هیچ لایەنێک بۆی نەبێت بە تەنیا لەگەڵ حکومەتی ئێران و لایەنی دیکە بە ناوی نوێنەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتەوە گفتوگۆ و دانوستاندن بکات.
14. بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژی ڕۆژهەڵات داوا لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن وەکو دوو دەسەڵاتی خۆجێی پێوەندیەکانیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ڕێک بخەن و ڕێگا بە پێشکەوتنێکی سرووشتیانەی پێوەندیەکانی خەڵک بدەن. پاراستنی دەستکەوتەکانی باشوور و ڕۆژئاوا ئەرکی سەرشانی هەموو کوردستانییەکە.
15.بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژی ڕۆژهەڵات بە پێویستی دەزانن کە حیزب و رێکخراوەسیاسیەکان کولتوری خۆڕەخنەکردن و رەخنەگرتنی دروستکارانە پێش بخەن و پێش لە خۆبەیانکردنی ئازاد نەگرن.
16.بەشداربووان پێداگریان لە سەر پشتیوانی کردنیان بۆ خەباتی کرێکاران، زەحمەتکێشان و بەتایبەتیی کۆڵبەران ڕاگەیاند.
17. بەشداربووان پێداگریان لەسەر هاوخەباتیی نێوان پارچەکانی کوردستان کرد و هاوکات پێداگرییان کرد کە هیچ پارچەیەکی کوردستان نەبێت بە ئاستەنگ لەبەردەم خەبات و تێکۆشانی پارچەکانی تری کوردستان.
18. بەشداربووان پێداگرییان کرد کە تێکۆشانی گەلی کوردستان نەبێت بە بەشێک لە پڕۆژەی زلهێزە جیهانیی و هەرێمییەکان.
19.بەشداربووان پێداگریان لە سەر پێویستیی هاوخەباتیی بزووتنەوە و مرۆڤە ئازادیخواز و پێشکەوتووخوازەکانی جیهانیی و ناوچەیی کرد.
20.بەشداربووان پێکهێنانی یەک دوو کۆمیتە لە نێوان پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتیی سەربەخۆ بۆ کاری دیپلۆماسی هاوبەش و کاری مافی مرۆڤ و هتاد بە گرینگ دەزانێت.
هاوکات ئەم گفتوگۆ و ڕاوێژە کە بە بەشداریی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، رێکخراوی مەدەنی و کەسایەتی سەربەخۆ ئەنجام دراوە نیشانەی ئەوەیە کە ئێمە گەیشتووینەتە نرخ و بەهایەکی مێژوویی. گەلەکەمان بە جۆش و خرۆشەوە لەم خەباتە دەڕووانێت. لەبەرئەوە بەرپرسیاریی گەورەتر بۆ کار و خەباتی ئاییندە دەکەوێتە سەر شانمان. لەو بارەیەوە داوا لە تەواوی پارت و ڕێکخراوی سیاسیی، کەسایەتی سەربەخۆ، ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمیسیەن و دڵسۆزان و وڵاتپارێزانی ڕۆژهەڵات دەکەین کە لەم کار و خەباتەدا شان بە شانمان بن و بەشداری بکەن، هەروەها خاوەنداریەتی نیشان بدەن. هەموومان پێویستە تۆلەرانسی سیاسیی و دیموکراتیکمان ببەینە سەر بۆ ئەوەی وردەوردە بە سەر کێشە ناوخۆییەکانماندا سەربکەوین کە لە ڕاستییدا گەورە نیین، بەڵام گەورە دەکرێن.
ئێمە دڵنیایین کە درێژە بەم شێوە لە تێکۆشان ئەزموونی بەسوودی بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە یەکتری و بە بەهێزکردنی هیوا بۆ گەلەکەمان دەبێت.
کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 19 2017 8:07PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 19 2017 8:18PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 19 2017 8:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,689 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆهەڵاتی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-09-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️کۆبوونەوە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574