گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #ئاوەسپی# لە شارۆچکەی #کفری# پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ) دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کۆیک#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #قولیجانی ئەمین قارەمان#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #مەسۆیی بچووک#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #سپی سەر#.
=KTML_Bold=یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی هەردەی زەنگەنەیە.=KTML_End=
بەپێی پەرتووکی ئەنفالی گوندی فەقێ مستەفا، لەپێش ئەنفال (477) کەس بووە و (185) کەسی گوندەکە ئەنفالە،
(10) خێزان بەتەواوی ئەنفالکراوە و کەسی تێدا دەرباز نەبووە،
ڕوبەری گشتی گوندی فەقێ مستەفا (49، 7)کیلۆمەتر دووجایە، گوندەکە گوندێکی کشتوکاڵییە و لەسەر ڕوووباری ئاوەسپییە خاوەنی زیاتر لە (6000) دۆنم زەوی کشتوکاڵییە.
[1]