حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان حیزبێکی کوردی باشووری کوردستانە لەژێر بیرۆکەی سۆشیالیزم، پارتەکە لە ساڵی 1976 دامەزراوە لە لایەن #سەیدا ساڵح یوسفی# و لە ساڵی 1979 بەشێک لە ئەندامانی حیزبی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# جیابوونەوە ھاتنە بەرەی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان ھەر لە باشووری کوردستان یەکێکیش لەو ئەندامانە #محەمەد حاجی مەحموود# کە ئێستا 2025 سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیستی کوردستانە.
حیزبەکە سەرەتا بە ناوی بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستانەوە دامەزرا. یەکەم کۆبوونەوەش بۆ درووستکردنی ئەم حیزبە، لە ماڵی (#سەید عەزیز شەمزینی#) بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ھاوینی ساڵی 1976. دواتر بەیاننامەی دامەزراندن لە ڕێگەی (#کەریمی حیسامی#) لە بەیرووت چاپکرا و لە 08-08-1976دا حیزبەکە ڕاگەیەنرا.
لە #25-06-1981# سکرتێری گشتیی حیزب (سەیدا ساڵح یووسفی) بەھۆی بۆمبێکی چێنراوەوە تیرۆر کرا.
کۆنگرەکانی حیزبی سۆسیالیست -یەکەم کۆنگرە لەشاخ لە #دۆڵەتوو# لە #12-05-1981#.
-کۆنگرەکانی تریشی دوای ڕاپەڕینی 1991 لە شارەکانی کوردستان بەستووە.
=KTML_Bold=کۆنگرەکان=KTML_End=
-کۆنگرەی یەکەم 12 تا 13ی 5ی 1981 لە دۆڵەتوو.
-کۆنگرەی دووەم 15 تا 19ی 11ی 1994 #ھەولێر#.
-کۆنگرەی سێیەم 27 تا 30ی 11ی 1999 #سلێمانی#.
-کۆنگرەی چوارەم 6 تا 9ی 12ی 2003 سلێمانی.
-کۆنگرەی پێنجەم 8 تا 9ی 8ی 2005 سلێمانی.
-کۆنگرەی شەشەم 5 تا 8ی 5ی 2011 ھەولێر.
- کۆنگرەی حەوتەم لە 5ی 3ی 2022 ئەنجام درا و محەمەد حاجی مەحموود بە سکرتێری گشتیی حیزب دانرایەوە و ناوی حیزبەکە گۆڕا بۆ «پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان». ھەروەھا سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێردرا و لە 39 ئەندام پێکھاتوون.
وەک حیزبێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی پێناسەی خۆی کردووە و ئەم ستراتیجە بۆ «حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان» پەسەندکراوە.
- پلینیۆمی یەکەمیشی لە #13-06-2014# لە سلێمانی بەستووە و لەوێ بۆ یەکەمجار کۆنفیدراڵی وەک ئامانجی حیزبی سۆسیالیست بۆ ئەو قۆناغە بە گونجاو دانرا.
بارەگای لە سەرجەم کوردستان ھەیە و خاوەنی 4،500 شەھیدە و لە شەڕی دژی #داعش# 9 شەھید و سەدان برینداری داوە. خاوەنی کەناڵێکە بە ناوی (جەماوەر) و ڕادیۆ و وێبگەی (جەماوەر و سوورێن)ی ھەیە. ھەروەھا خاوەنی ڕۆژنامەیەک بووە بە ناوی (ڕێبازی ئازادی). [1][2]