گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #ئاوەسپی# لە شارۆچکەی #کفری# پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ) دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #حەسەن پرچن#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #باوەکڕ#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #خان ڕۆستەم#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #کەریم باسام#. [1]