ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی #شەهبا# لە باکووری شاری #حەلەب# بە فەرمی پێکهێنانی #کانتونی شەهبا#-ی سەربە هەرێمی #عەفرین#ی ڕاگەیاند.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی ناوچەکانی شەهبا بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجوومەنی دامەزراندنی فیدراڵی باکووری سووریا، لە ڕاگەیێندراوێکدا بە فەرمی دامەزراندنی کانتۆنی شەهبا-ی سەربە هەرێمی عەفرینی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی بڕیاری دوادانیشتنی ئەنجوومەنی دامەزراندنی فیدراڵی دیموکراتی باکووری سووریا کە ڕۆژی 27ی مانگی جووڵای لە شارۆچکەی ڕمێلان بەڕێوەچوو، فیدراڵی باکووری سووریا لەسێ هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوا، فورات لە ناوەڕاست و جەزیرە لە ڕۆژهەڵات پێکدێت و لەمناوە هەرێمی عەفرین بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی عەفرین و #شەهبا# و مەنبەج، هەرێمی #فورات# بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی #کۆبانی# و #گرێ سپی# و هەرێمی #جەزیرە#ش بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی #قامیشلۆ# و #حەسەکە#.
ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئە و هەرێم و کانتۆنانە، بەڕێوەبردنی فیدراڵی ناوچە کوردییەکانی کوردستانی سووریا و بەشداریی دیموکراتیک لە داهاتووی سووریادا ڕاگەیێندراوە.
ماڵپەڕی کوردپرێس: 07-08-2017