کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,306
وێنە
  124,433
پەرتووک PDF
  22,121
فایلی پەیوەندیدار
  126,562
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
ئامار و ڕاپرسی

عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
ئامار و ڕاپرسی

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لایەنی #ئێران# دەڵێت گرتنەوەی ئاو پەیوەندی بە گشتپرسی و بابەتی سیاسییەوە نییە. دەشڵێت دەستیان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کردووە.
#عەبدولستار مەجید#، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەکاتی بەشداری لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆ، گوتی لەبارەی ئاوەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی هەیە.
لەبارەی گرتنەوەی ئاوی #زێی بچووک# لەلایەن ئێران و ئەگەری گرتنەوەی ئاو لەلایەن #تورکیا#، عەبدولستار مەجید گوتی ئێران و تورکیا ماوەیەکە دەستیان بە دروستکرنی کۆمەڵێک بەنداو کردووە لەسەر ئەو ڕووبارانەی دەڕژێنە سنووری هەرێمی کوردستان و عێراق. هەروەها بەنداو لەسەر ئەو ئاوە دروستکراوە، کە دەڕژێتە #سووریا#.
تۆڵەی خۆمان لە عێراق ناکەینەوە
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکرد وەکو تۆڵەسەندنەوە لە ئێران نامانەوێت ئاو لەسەر عێراق و هاووڵاتییانی عێراق بگرینەوە، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەکە دەستمان بە گلدانەوەی کردوو و ڕێژەی بەردانەوەمان بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کەمتر کردووەتەوە. لە ڕابردوودا 180 مەتری سێجای ئاومان لە بەنداوی دووکان لە چرکەیەک بەردەدایەوە، بەڵام ئێستا بۆ 50 مەتری سێجا لە چرکەیەک کەمکراوەتەوە.
لەبارەی ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ لەبەرامبەر گرتنەوەی ئاودا ئابڵوقە دەخاتە سەر کاڵای ئێرانی، عەبدولستار مەجید گوتی لایەنی ئێران دەڵێن هەندێک بەنداویان دروستکردنی بۆ 10 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بە گشتپرسی و بابەتی سیاسییەوە نییە و ئاوەکە بەردەدەینەوە، بەڵام من پێموایە گرتنەوەی ئاوەکە لەم وەرزەدا گونجاو نییە. باوەڕیش ناکەم ئێران ئەو بەرژوەندییە ئابوورییەی لە ناوچەکە هەیەتی، بیکاتە قوربانی چۆڕێک ئاو.
20 بەنداو لەسەر ئەو ئاوانە دروستکراوە کە دەڕژێنە کوردستان
سەبارەت بە بەنداوەکانی ئێران، عەبدولستار مەجید، گوتیزیاتر لە 20 بەنداو لەسەر ئەو ئاوانە دروستکراوە کە دەڕژێنە هەرێمی کوردستان. هەندێک بەنداوەکان ئێستا لە تەواوبووندان و هەندێکی دیکەشیان کاری تێدا دەکەن.
وەزیری کشتوکاڵ گوتیشی لە ئێران 11 بەنداو لەسەر زێی بچووک دروست دەکرێن و نۆ لە بەنداوەکانی ئێران لەسەر ڕووباری #سیروان# و لقەکانیەتی کە لە سیروان دەکرێنەوە و بەنداوی #دەربەندیخان# پێکدەهێنن. ئەو بەنداوانەی لە ئێران دروست دەکرێن زیاتر لە میلیارێک مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە لەو ئاوانەی کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە.
وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت گلدانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە زیانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە. لەبارەی زیانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوەی #قەڵادزێ#، بەشێکی ئاوی خواردنەوەی #سلێمانی# هەیە تاوەکو دەگاتە #کەرکووک# و خوارووی کەرکووک سوود لەم ئاوانە دەبینن.
عەبدولستار مەجید دەڵێت، ئاوی ڕووباری زێی بچووک زیاتر لە 60%ی ئاوی #دوکان# دابیندەکات. گرتنەوەی ئاوەکە ئەگەر ئەمساڵ کاریگەری سەرەکی بەنداوی دوکان نەبێت لەکاتی گرتنەوەی ئاوەکە و بەرنەدانەوەی بەپێی پێویست لە ساڵی 2018 کاریگەری یەکجار زۆری لەسەر بەنداوی دوکان دەبێت.
بەنداوەکانی تورکیا
سەبارەت بە بەنداوەکانی تورکیا لەسەر ئەو ئاوانەی دەڕژێنە هەرێمی کوردستانەوە، عەبدولستار مەجید گوتی: تورکیا لەسەر ئەو ئاوانە دەڕژێنە عێراق و سووریا لە پرۆژەی گاپدا 22 بەنداوی دروستکردووە. بەنداوەکانی تورکیا ئێستا کەمتر زیانیان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە. لە خوارووی #دهۆک# هەندێک پرۆژەی ئاودێری پێویستیان بەو ئاوە هەیە لە تورکیاوە دێت، بەنداوەکانی تورکیا زیانی لەکاتێکدا تەواو بکرێن و هەموو ئاوەکە بگرنەوە.
لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداوی ئاو هەن
سەبارەت بە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگرتن بە ئاوەوە، عەبدولستار مەجید گوتی: بە بەنداوی دووکان و دەربەندیخانەوە لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداومان هەن. دەبێت خۆمان پشت بەخۆمان ببەستین. زیاترینی ئاوەکان لە هەرێمی کوردستانە، بەڵام لە ئایندەدا زەرەرمەندی گەورە لە گرتنەوەی ئاوەکە عێراق دەبێت. چونکە ئاوەکە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەچێت. بۆیە پێویستە عێراقیش بێتە سەر خەت.
02-07-2017
ئەم بابەتە 6,300 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 03-07-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-07-2017 (9 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئاوەدانکردنەوە
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
شار و شارۆچکەکان: قەڵادزێ (پشدەر)
شار و شارۆچکەکان: ڕانیە (راپەڕین)
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 03-07-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 03-07-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,300 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!