265 کەس لە نوێنەرانی پەڕڵەمانی بەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوکردەوە، ڕاشیانگەیاندوە کە زۆرترین لەسێدارەدانی لە جیهان، لە ئێران ئەنجامدەدرێت.
265 ئەندامی پەڕڵەمانی ئەوروپا، بەیاننامەیەکیان دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو کردەوە.
نوێنەرانی واژۆکار بەدەربڕینی دڵگرانی وپەرۆشی لەڕێژەی هەرەزۆری لەسێدارەدانەکان لە ئێران جەختایان کردەوە کەپترلە300کەس لەیەکەم خولی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی لەسێدارە دراون.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بە ڕاپۆڕتی لێبوردەیی نێودەوڵەتی کردووە کە وتوویەتی، لە ساڵی 2016، 55% لەسێداردانەکانی هەموو جیهانی ئەنجامداوە و لە ڕیزی هەرەپێشەوەدایە.
هەروەها ئەوەش هاتووە کە ئێران خاوەنی پلەی یەکەمە لەلەسێدارەدانی زیندانیان سیاسی، کە لە کاتی دەستبەسەرییدا تەمەنیان لە 18ساڵ کەمتر بووە.
دەقی بەیانییەکە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئاشکرای ڕۆحانی دەکات کە لە تەلەڤزیۆنی ئێرانەوە بڵاوکرابووەوە، کە تێیدا ڕۆحانی لەسێدارەدانەکانی بەیاسایەکی گونجاو یاسای خودا شوبهاندبوو.
لەبەشێک لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کە پێش بەدرێژەی تاوانکارییەکانی ئێران لە ئێراق وسووریا بگرن.
27-06-2017