زێی گەورە.. شوێنی مەرگی مەلەوانان و بێدەسەڵاتی تیمی فریاگوزار
لەماوەی سێ رۆژدا چوار هاوڵاتی لە
زێی گەورەزێی گەورە گیانیان لەدەستدا و لەماوەی 15 ساڵیشدا 177 کەس لەسنوری
قەزای خەباتقەزای خەباتدا گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا تیمی فریاکەوتنی قەزاکە هیچ کەلوپەلێکی گەڕان لە ژێر ئاویان نییە.
دواین روداوی گیان لەدەستدان لە زێی گەورە رۆژی 14 حوەزیرانی 2017 بوو، کاتێک دوو مێردمنداڵ سەردانی گۆمێکی زێکەیان کرد بوو بۆ مەلەوانی و بەهۆیەوە خنکان.
ئه و شوێنەی دوو منداڵەکەی لێ خنکان، شوێنی غەسالەی چەولم بووە کە لە زێیەکە دابڕاوە و وەک گۆمی لێهاتوە و ئه و دوو منداڵەش بۆ مەلەکردن و خۆفێنکردنەوە روویان لە شوێنەکە کردبوو.
لە 11 حوەزیرانی 2017، دوو گەنجی تر کە ئاوارەی پارێزگای
موسڵموسڵ بوون لە ناحیەی
کەلەککەلەکی قەزای خەبات لەناو زێی گەورە خنکان.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی خەبات کە دراوەتەوە دواڕۆژ لەساڵی 2002 تاوەکو ساڵی 2016 (177) کەس لەقەزای خەبات لەناو زێی گەورەدا خنکاون.
تیمی بەرگری شارستانی قەزاکە کە رۆژانە پەیوەندیان پێوەدەکرێت بۆ رزگارکردنی ئه و کەسانەی دەکەونە ناو زێیەکە بە دەست چەندین کێشەوە دەناڵێنن.
حەیدەر ئەبوبەکر، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی قەزای خەبات بە دواڕۆژی راگەیاند پێداویستی گەڕانی ژێرئاومان لەبەردەستدا نییە ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ دروستکردووین.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزاکە رونیشکردەوە، پێویستیان بە سۆنەر و لەیزەر و کەلوپەلی گەڕانی ژێر ئاو هەیە.
تیمی گەڕان بەدوای ئه و کەسانەی دەکەونە ناو زێی گەورە لە سنوری قەزای خەبات تەنها لە رێگەی دەست لێدانەوە لە ژێر زێیەکە دەگەڕێن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزاکەش دەڵێت گەڕان لە رێگەی دەستلێدانەوە بۆتە مەترسی لەسەر ژیانی کارمەندانیان بەوەی لە قور و لیتە بچەقن و یاخود بەر شاخێک بکەون.
بە وتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای خەبات، لێڵی ئاوی زێی گەورە بۆتە کێشە بۆ زوو دۆزینەوەی تەرمەکانی ناو زێیەکە، هەروەها بەهۆی ئەوەی ژێر زێی گەورە هەمووی شاخە، بۆیە دۆزینەوەی تەرم ئاسان نییه.