گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #خەلیفان# لە شارۆچکەی #سۆران#ی پارێزگای #هەولێر#، لە #باشووری کوردستان#.[1]
تاراوە دەکەوێتە دۆلی ئاڵانە و دەکەوێتە بەشی باشووری خۆرهەڵاتی خەلیفان لەڕووی کارگێڕیەوە سەربە شارەدێی خەلیفانە نزیک 10 کیلۆ مەتر دوورە لە شارۆچکەی خەلیفان.
مێژووی دەگەڕێتەوە سەرووی 150 ساڵ زیاتر ژیانی لێ بووە بەپێی ئەو بەڵگە و ئاسەوارەی لێی دۆزراوەتەوە ناوی (گوندی تاراوە) لە کانییەکی ئەو، گوندەوە هاتووە کە ئاوی کانییەکە تار (تاڵ) بووە و بۆ ئەوەی وتنی لەسەر زمان ئاسان بێت کورت کراوەتەوە ناوی گوندەکە لە تار ئاوە گۆڕاوە، بووە بە تاراوە و لە کۆنەوە خەڵکی ئەو گوندە سەرقال بووینە بە کشتوکاڵ وەک (ڕەزداری و چاندنی باغات و گەنم و جۆ و مەڕوماڵات بەخێوکردن، خاکێکی زۆر گونجاوە بۆ کشتوکاڵ کردن دەوڵەمەندە بەسامانی ئاوی.
بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ژمارەی دانیشتووانی گوند ڕووی لە کەم بوون کردووە و ئەو گوندەیان جێهێشتووە بۆ دەرەوەی گوند، ڕوویان کردووەتە شار وپارێزگاکانی کوردستان وەک (شارەدێی خەلیفان، شەقڵاوە، هەولێر، ....هتد.) بە هۆکاری جیا وەک (ئەنفاڵکردن و کیمیا باران کردن) کۆچیان کردووە لەلایەن ڕژێمی ئێراق گوندی تاراوە خاپوور کراوە، لە ساڵی 1991 لەلایەن خەڵکی گوند ئاوەدان کراوەتەوە هەڵکەوتەی گوند کەوتووەتە بناری (گردەزۆز) دیمەنێکی زۆر جوانی هەیە نیوەکەی تری گوند کەوتووەتە ئەوبەری شەقامی گشتی شارۆشچکەی خەلیفان و بالیسان لە ئێستادا خەڵک بەردەوامە لە ژیان بردنە سەر، ئێستا دانیشتووانی گوندەکە نزیکەی 40 ماڵەو دانیشتووانەکەی نزیکەی لە 250 سەر خێزان پێک دێت، و خەڵکەکەی هەر بەردەوامن لە کشتوکاڵ کردن و ماڵات بەخێو کردن هەروەها پیشەکانی گوند هەرەوەزی و کێڵان و دوروێنەو چاندن و ئاودان و....هتد. ئێستاوە زۆربەی منداڵە چاوگەشەکانی و گەنجە بوێر و نیشتمانپەروەر بە خوێندەوە سەرقاڵن.
لە ساڵی 2000 قوتابخانەی لێ درووستکراوە تا پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەناوی (قوتابخانەی تاراوەی بنەڕەتی تێکەڵاو).
ژمارەیەک کانی ئاوی لێ هەڵقوڵاوە کە بریتین لە:
(کانی خۆخێ، کانی سێو، کانی بەرجادە، کانی کۆڕا، کانی مزگەوتێ، کانی بیرۆکا، کانی مەلای)، و چەند کانی تر کە بێ ناون.
تاراوە یەکێکە لە گوندەکانی عەشیرەتی هەر وتیان، خاوەنی 2 شەهیدە، ئێستاش ڕۆڵەکانی پێشمەرگەن لەبەرەکانی جەنگن پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان دەکەن.
ناوی موختاری گوندی تاراوە: (غەفار تەها حەمەدئەمين)ە