کاژێر 5:30ی ئێوارەی ڕۆژی #10-06-2017#، (ت.ع) لە ماڵەکەی خۆیدا بەدەستی مێردەکەی سێ گوللەی لێدەدرێت، بەڵام بەوتەی مێردەکەی کە بۆ پۆلیس قسەی کردووە، بە ئەنقەست ژنەکەی خۆی نەکوشتووە، بەڵکوو گوللەی لەدەست دەرچووە. پۆلیسی #سلێمانی#ش خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکە.
(ت.ع)ی تەمەن 28 ساڵان خاوەنی دوو منداڵ بوو، 10 ساڵ لەمەوبەر شووی بە (ع) کرد کە خاڵۆزای خۆیەتی.
هەروەها هاتووە: بەپێی وتەی مێردی ژنەکە، کوشتنەکە بەئەنقەست نەبووە، بەڵکوو بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەکەوە بووە، پاش بەرکەوتنی دوو فیشەک هاوژینەکەی بەسەختی بریندار بووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. پاش گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستیانپێکردووە و دۆسیەکە ڕەوانەی بنکەی پۆلیس کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.
بەپێی زانیارییەکانی ڕووداو، جگە لە مێردەکەی، ژن و پیاوێکیش کە پوورزای پیاوەکەن و ئەو ئێوارەیە لە ماڵیان بوون، ئەوانیش دەستگیر کراون. ئەو ژن و پیاوە گوتوویانە کە ئەو شەوە خۆیان ئامادە کردبوو بچن بۆ چاڤی لاند.[1]