کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,249
وێنە
  123,700
پەرتووک PDF
  22,064
فایلی پەیوەندیدار
  125,350
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەڵگەنامەکان

ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەڵگەنامەکان

کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان،لە 27ی ئایاری 2017، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو، سەرەتای کارەکانی بەساتێک وەستانی بێ دەنگ وەک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی گەلەکەمان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی و پێشمەرگە کە گیانی خۆیان بۆ داکۆکی لە کوردستان و لەپێناو زامنکردنی ئاسایش و ئاشتی بۆ گەلەکەمان، بەختکرد، کۆبوونەوە دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆبونەوەکە لە ئاست ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی کە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیهاندا دەگوزەرێ هەڵوەستەی کرد و، سەبارەت بە هەلومەرجی کوردستان ئاماژەی بە خراپبونی باریگوزەرانی ئابوری زەحمەتکێشان و خاوەن داهاتە سنوردارەکان و بەرفراوانبونی توێژە پەراوێزخراوەکان کرد لەئەنجامی پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە ئابورییانەی دێت کە پشت بەپلان و ڕاچێتەی بانکی نێودەوڵەتی و پەسەندکردنی لیبڕاڵیەتی نوێ دەبەستێت ئەویش خۆی لە پیادەکردنی ڕێبازی بە تایبەتیکردن و زیادکردنی ڕسومات و بەردەوامی پاشەکەوتی زۆرە ملێ لە موچەی کارمەندانی دەوڵەت دا، دەبینێتەوە.
کۆبونەوەکە، هەڵوێستی خۆی لەڕەتکردنەوەی ئەو سیاسەتانە ڕونکردەوەو، داوای چاو خشاندنەوەی جیددی بەم سیاستە ئابورییە پەیڕەوکراوەی کرد کە قەیرانی ئابوری بەرهەم هێناوە و داوای کرد حکومەت دەست بەرداری ئەم ڕاچێتەیە بێت و کار بۆ گرتنەبەری سیاسەتێک بکات کە ئابوری بەرخۆری تێپەڕێنێ و زامنی گەشەپێدانی درێژ خایەن بکات و پێداویستییەکانی شەفافیەت و حوکمڕانی باش دامەزرێنێ و زامنی مافەکانی هاوڵاتیان لەکرێ و موچە بکات، هەروەها زامنی مافەکانی خانەنشینان و بەتایبەت جەماوەری خاوەن داهاتە سنوردارەکان بکات کە کەوتونەتە بازنەی هەژاری و نەدارییەوە.
سەبارەت بە بەردەوامی قەیرانی سیاسی کوردستانیش، کۆبونەوەکە ئاماژەی بە ڕیتمی خاوی گفتوگۆی سیاسی نێوان هێزە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان کرد، بەتایبەتی لەو هەوڵانەی کە ئامانجیان چارەسەرکردنی قەیرانەکەیە. کۆبونەوەکە هۆکاری ئەمەی بۆ بیرکردنەوەی هێزە سیاسییەکان بە ئەقڵیەتی براوەو دۆڕاو لەچوارچێوەی بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی گەڕاندەوە لە بابەتێکدا کە پێویستی بە دیالۆگی جیدی و زاڵکردنی بەرژەوەندی گەلی کوردستانە بەسەر بەرژەوەندی حزبییەکان.
هەروەها کۆبونەوەکە ئاماژەی بەسەرجەم ئەو بەرنامە ودەستپێشخەری و نەخشە ڕێگایانەدا، کە حزبمان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ سەرلەنوێ کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی مەسەلەی سەرۆکایەتی و گرفتەکانی کێشەکانی حکومەت، ڕایگەیاندووە.
سەبارەت بە ڕاپرسی دەربارەی چارەنوسی کوردستان، کۆبونەوەکە ئاماژەی بەگرنگی ئەو پێشنیارانەدا کە حزب لە (22) ی نیسانی ئەمساڵدا خستویەتە بەردەم حزبە کوردستانییەکان و ڕای گشتی، سەبارەت بەمیکانیزمی کارکردن لە پێناو ئەنجامدانی ڕاپرسییەکی سەرکەوتوو، لەڕێگەی جەختکردنەوە لەو خاڵانەی کە لە میکانیزمەدا هاتووە لەو ڕوانگەیەی، کە ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی تێکۆشانی کۆمەڵایەتییە و دەکەوێتە ژێر کاریگەری کۆی دۆسییەکانی قەیرانی سیاسی لە کوردستاندا لەڕوانگەی پەیوەندییان بەیەکەوە و ئاڵوگۆڕی کاریگەرییان لەیەکتر و پەیوەندی دیالێکتی نێوانیان‌و، لەمیانەی دیتنی کۆی دۆسێکان وەک ئەرکێکی تێکۆشان و ناکرێت هیچیان دوابخرێن، بۆئەوە پێویستە کاری جدی بکرێت لە پێناو بەدەستهێنانی بەرفراوانترین سازانی نیشتیمانی بۆسەرکەوتنی ڕیفراندۆم بە ئاڕاستەی یەک گوتاری نیشتمانی بۆ ڕای گشتی جیهانی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کوردستان دورگەیەکی دابڕاو نییە لە جیهان و دەکەوێتە ژێر کاریگەری گۆڕانکاری و پێشهاتە هەرێمایەتی ونێودەوڵەتییەکان.
کۆبونەوەکە لەو قەناعەتەدایە کە سەرخستنی ڕاپرسی پێویستی بە زامنکردنی مافەکانی سەرجەم نەتەوەکانی تورکمان و کلدان ئاشوری سریان و عەرەب هەیە لەو ناوچانەی کە ماددەی (140) لەدەستوری عێراق دەیانگرێتەوەو لەگەڵ ئەوەش دایە کە ڕیفراندۆم ئەو و ناوچانەش بگرێتەوە.
سەبارەت بە چارەنوسی دەشتی نەینەواو شنگال کۆبونەوەکە ئاماژەی بە پێویستی وەرگرتنی ڕاو ئیرادەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە ئێزدی و مەسیحی و شەبەک و سەرجەم پێکهاتەکان لە دیاریکردنی چارەنوسی ئەو ناوچانە و چۆنێتی بەڕێوەبردنی کردەوە. هەروەها کۆبونەوەکە ئاماژەی بەبژاردەی شیوعییەکانی کوردستان کردەوە، کە خۆی لەپێکهێنانی دەوڵەتێکی نیشتیمانی سەربەخۆ لە باشوری کوردستان، دەبینێتەوە، لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و کەلەڕێگەی دەستورێکی دیموکراتی مەدەنی عەلمانییەوە زامن بکرێت، لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕاپرسی بریتییە لە ڕاسپاردنێک لەلایەن گەلەوە کەدواجار تەنها بەواتای کارکردن دێت، بەپێی نەخشەرێگایەکی ئاشکرا لە دوای ڕاپرسییەکە لەپێناو بەدیهێنانی ئیرادەی گەل و خواستەکانی بەبەدەستهێنانی سەربەخۆیی و مامەڵە نەکردن لەگەڵ ئەم ئیرادەیە وەک کارتێکی سیاسی.
کۆبونەوەکە، خاڵی سەرنجی خستە سەرگرنگی ڕوونی و شەفافیەت لەڕەوایی ئەو گوتارەی کە بانگەشە بۆ بەجێ گەیاندنی ڕیفراندۆم دەکات کە تەنها مەبەستی کاردانەوە نییە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی کە لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی بەغداوە، پیادە دەکرێت، بگرە ئەم ڕەوای بوونە لەمیانەی جەختکردنەوە دێت لەسەر مافی گەلی کوردستان لەدیاریکردنی چارەنوسی خۆی، هاوشێوەی سەرجەم گەلانی دیکە.
کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ساڵی (2017) لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کردەوەو دوانەخستنی لەژێر هیچ بڕو بیانویەکدا.
سەبارەت بە ڕەوشی عێراق، کۆبونەوەکە ئاماژەی بەبەردەوامی قەیرانی بونیادی دەوڵەت کرد کە لەتوانادا نییە چارەسەر بکرێت تەنها لەڕێگەی دیالۆگی جیددی سەرجەم باڵە سیاسییەکان لە عێراق و پەراوێز نەخستنی هیچ پێکهاتەیەک و دانانی بنەماکانی بەرنامەی داڕێژراو بۆ دیالۆگ لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی توندو تیژی و قبوڵکردنی ئەوی دیکەو ڕێزگرتن لە مافی چارەنوسی گەلی کوردستانی و ئیرادەی ئازادانەی سەرجەم پێکهاتەکان لە عێراق. کۆبونەوەکە دەستخۆشی لە تێکۆشانە بەردەوامەکانی ڕەوتی دیموکراتی مەدەنی لە عێراق و چالاکی بەرچاوی حزبی شیوعی عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا،کرد، و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، سەبارەت بە ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر لەبوارەکانی سەربازی و ئەمنی و لەبواری تەواوکردنی ئازادکردنی سەرجەم ناوچەکان، کردەوە.
سەبارەت بە ڕەوشی هەرێمایەتی، کۆبونەوەکە ئاماژەی بەم (سێ) کۆنگرە و کۆبونەوەیەدا کە لەسعودیە ئەنجامدرا، بەئامادەبوونی ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکاو وڵاتانی کەنداو و هەندێ وڵاتانی ئیسلامی کە ئاراستەی کارکردن بۆ پێکهێنانی قەوارەیەکی نوێ بەناوی هاوپەیمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ستراتیژی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەکەو کەلە (34) هەزار سەرباز پێکبێت چڕکرابویەوە و، هاوکات ئەنجامدانی ڕێکەوتنێکی هاوبەشی (سعودی – ئەمەریکی) بەبڕی (110) ملیار دۆلار لە یەکساڵدا جگە لە سەدان ملیار بۆ ساڵانی داهاتوو، بۆ چەسپاندنی ئاسایشی سعودیە لەبواری هێزەکانی ئاسمانی و دەریای و ئاسایشی سنور و چاودێریکردنی پەیوەندییەکان و چاودێریکردنی توندڕەوەکان لەسەر ئەنتەرنێت.
کۆبونەوەکە پێی وایە کە وەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەردەوامبونی قەیرانی بونیادگەری دەوڵەت لە هەریەک عێراق و سوریا و یەمەن و هەروەها لیبیا لە باکوری ئەفریقا بەردەوامە و، ئەو پرسیارە دەوروژێنێت سەبارەت بەوەی تاچ ئاستێک بونیاتنانی دەوڵەتی نیشتیمانی پاش جەنگی جیهانی یەکەم لە ناوچەکە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە؟، بەمەش ئاشتی و ئاسایش بە پێکهێنانی قەوارەی ئەمنی و سەربازی نوێ لە ناوچەکەدا نایێت، کە بەدەست جەمسەرگیری هەرێمایەتی دەناڵێنێ و کەخۆی لە تایفەگەری سوننەگەری/شیعەگەری دەبینێتەوە و ئەویش لە هەردووجەمسەری سعودی- ئێرانی خۆی بەرجەستە دەکات.
بە هەمان شێوە ئاشتی و ئاسایش بە سازانی جەمسەرگیری یە تائیفییەکان بەدی نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی سازانی نیشتیمانی ناوخۆیی لەڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر، چونکە تیرۆر تەنها مەسەلەیەکی ئەمنی و سەربازی نییەو هاوکاری هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی بۆچارەسەرکردنی کێشە و قەیرانە نێوخۆییەکان لەسەرجەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێدانی مافی ئازادی بەگەلان لە دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان زامنی دامەزراندنی پەیوەندیەک دەکات کەلەسەر بنەمای ئاشتی و ئاسایش و بەدیهێنانی گەشەپێدان و هاوکاری نێو دەوڵەتی بونیات نرابێت.
هەروەها کۆبونەوەکە ئاماژەیدا بەو هێرشە یەک لەدوای یەکانەدا دژ بە مەسیحییەکان لە ناوچەکەداو سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییەی کرد کە دژی کەنیسە و دێرەکانی میسر ئەنجامدران و بووە هۆی کوژرانی کرستیانە مەدەنییەکان‌و، کۆبونەوەکە ئەم هێرشە تیرۆرستییەی بەبەشێک لە و زنجیرە هێرشانە لە قەڵەمدا کە ئامانجی کۆتایهێنانە بەبوونی کرستییانەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میسر.
کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی ناڕەزایی خۆی دەربری سەبارەت بە دەستێوەردانی وڵاتە هەرێمایەتییەکان لە کاروباری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و سەرکۆنەی بۆردومانکردنی تورکیای بۆ خاکی کوردستانی عێراق کردو داوای ڕاگرتنی توندوتیژی دژ بە خەڵکانی سیڤلی باکور وئازادکردنی بەندکراوەکانی کرد و هەروەها داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانی لە نێوان حکومەتی تورکیا و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان لە باکور کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان بە شێوەیەکی ئاشتی ودیموکراتییانە. هەروەها کۆبونەوەکە هیوا دەربری کە بردنەوەی ڕیفۆرمخوازەکان لە ئێران هاندانێک بێت بۆ دەستپێکردنی چارەسەری مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی دیموکراسی وئاشتی عادیلانە بە جۆرێک ئازادییە گشتییەکان ومافی گەلی کوردستان دەستەبەربکات، هاوکات کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی ڕەوشی ڕۆژئاوای بەهەند وەرگرت کەقەوارەیەکی ئازادیان پێکهێناوەو بۆسەرخستنی پرۆسەکە پێویستە دەست بەدیموکراتیەت بگرن و بەشداریپێکردنی هەموو لایەنەکان مسۆگەر بکەن و ئەو پشتگیریە سەربازیە نێودەوڵەتییەی بەدەستیانهێناوە بتوانن بیگۆڕن بۆ پشتگیرییەکی سیاسی لەپێناو بەدەستهێنانی مافە نیشتمانی و دیموکراسیەکان لەرۆژئاواشدا، لەو بارودۆخەشدا، کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان داوا دەکات کە لەتێکۆشانی نیشتمانیدا، هەموو لایەک لەسەربنەمای ڕێزگرتن لەهەلومەرج و تایبەتەمەندی هەر پارچەیەک هەماهەنگی و پەیوەندی ببەستن.
سەبارەت بەڕەوشی جیهانیش، کۆبونەوەکە ئاماژەی بەو مەترسییە گەورانەدا بە هۆی سیاسەتەکانی ترەمپ لەسەر ئاستی ناوچەکە و لە ئاستی جیهانیدا، کە خۆی لە گۆشەگیری نەتەوەیی و دژایەتی جیهانگیری و مامەڵە کردن بەپێ ئەقڵیەتی ڕێکەوتنە بازرگانییەکاندا لەو مەسەلانەی کە پەیوەستە بە ئاسایشی جیهان و گەشەپێدان و ژینگە، دەبینێتەوە. ئەمەش زەمینەی گونجاو دەڕەخسێنێ بۆ هەڵکشانی چالاکی ڕاست ڕەو و نازییە نوێ یەکان لەئەوروپا و ڕوپۆشێک دابین دەکات بۆ پڕۆژەکانی ئیسلامی سیاسی و توندڕەوی و تیرۆر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەم بوارەشدا کۆبونەوەکە ئاماژەی بە پێویست بوونی هاریکاری و هاوپەیمانی هێزە دیموکراتی و چەپەکان لە ئاستی جیهاندا بۆ وەستان بەڕووی ئەم سیاسەتانەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی جیهان دەکەن، دا.
هەروەها کۆبونەوەکە تاوتوێی چەندین ڕاپۆرتی کرد کە لەلایەن تایبەتمەندە حزبییەکانەوە ئامادەکرابوو، سەبارەت بە چالاکی حزب لە بوارە جیاجیاکاندا و جەختیکردوە لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە چالاکییە جەماوەرییەکان و داکۆکیکردن لە داواکارییەکانی گەل، بەتایبەتی خەڵکانی کەمدەرامەت وخانەنشینان و کاراکردنی کاری حزبی لەسەرجەم بوارەکاندا بۆ جێبەجێ کردنی تێڕوانینی حزب و سیاسەتی متمانە پێدراو لە کۆنگرەی شەشەمی حزبی شیوعی کوردستان.
کۆمیتەی ناوەندی
حزبی شیوعی کوردستان
27-05-2017
ئەم بابەتە 5,194 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-05-2017 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-06-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,194 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.516 چرکە!