ماشە
ماشە، تەڵەيەکە لە #ڕووبارە وەرزييەکان# دەنرێتەوە بۆ ڕاوکردنی ماسی، تەنها ڕاوکەر پشت دەبەستێت بە بەردەچەوی جەڕموتی کە ئاوی ڕووبارەکە لە شوێنە بەرزەکانەوە ڕايماڵيووە و نيشتەنی کردووە لە بنميچی دۆڵی ڕووبارەکەدا، لەئێستادا تۆڕی پەنجە بچوک وداريش بەکاردەهێنرێت، له و شوێنانە دروست دەکرێت کە خوڕگەن و تەنکاوە، جار هەبووە ڕاوکەر به و ماشەيە ژەمەخۆراکێکی باشی بۆ خۆيی و مناڵەکانی دابينکردووە، يەکێکە لەرێگە لاساييەکانی وەرزێری کورد و کەمترين زيان بە #سامانی ماسی# دەگەيەنێت.[1]