وراتی کۆیه
لە ڕۆژهەڵاتی زنجیرە شاخ و زوورگ و بەرزایی دێدەوان و ئاوڕێژی بەرزاییەکانی دێدەوانەوە لە گوندی (چارە گردەرە)ەوە دەست پێ دەکات تاوەکوو بڵنداییەکانی گوندی تەڕوار و حاجی وسو، لەوێشەوە بۆ گوندی پەلکەڕەش و کانی کەوان، ئینجا دەگەڕێتەوە بۆ نزیک دەربەندی گۆمەسپان لە گوندی ئەشکەوت سەقاوە بنار و بناری چیای کێشکە تاوەکوو دەگاتەوە بناری باواجی و حەمامۆک و ناو شاری #کۆیە# و بەری ڕاستی ڕووباری کۆیە و تاوەکوو #تەقتەق# و لەوێشەوە بەکەناری ڕووباری زێی بچووکەوە دەڕوات تاوەکوو دەگاتەوە بەستی شەرغە و گوندەکانی هەڵکەوتووی سەربەستەکە تاوەکوو کەلی قەشقەی شارۆچکەی #قوشتەپە#.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو دەڤەرە لە دامێنی شاخی باواجی و کوڕەدێرەوە بۆ زوورگ و تەلان و گردە قەسپۆک و سوورکەکان و هەرەتە وشک و برینگەکانی بناری دێدەوان و ڕووبارە وەرزییەکانی بەستی شەرغە و کۆیە و داربەسەر، ناوچەیەکی کەم باران و بێ کانیی و کانیاو و بێ بەرهەم و بێ پۆشاکی ڕووەکییە، تەنیا پاوان و لەوەڕگەی لێیە و بۆ ئاژەڵداری و شوانکارەیی لەبارە، بۆیە لە ئیدیۆمی کوردەوارییدا وتراوە: #وراتی کۆیە ڕووتەیه#. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,843 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!