نڤار ئاراس حەتەم
ئەو خانمە چکۆڵەیە ناوی (نڤار ئاراس حەتەم) ە، دانیشتووی گەڕەکی ڕووناکی #تەقتەق#ە و قوتابی پۆلی چوارەمە لە قوتابخانەی تەقتەقی هاوڕێی بنەڕەتی تێکەڵاو، تەمەنی بۆ 11ساڵان دەچێت لە24-3-2006لە تەقتەق لەدایکبووە، کچۆلەیەکی خنجیلانە، قشت وقەشەنگ، وەک خانمێکی سالار دەردەکەوێت، تۆنێکی خاوێن، گەروویەکی مۆسیقی هەیە، خاوەنی 2بەرهەمی کلیپ کراوە، گۆرانییەکیشی بە ناوی پەپولە تۆمارکراوە بەڵام نەیکردووەتە کلیپ.
هەردوو گۆرانی (بوکەکەم و منداڵێکی شەش ساڵان) ی لە هۆنراوەی موحسین جوامێر و ئاوازی شاباز عومەر و تۆماری دەنگ ودابەشکردنی مۆسیقای مامۆستا محەمەد ڕەفیقە لە تیڤی پلیستانک بڵاوکراوەتەوە وکلیپی بۆ کراوە، و گۆرانی سێیەمیش کە ئێستا ئامادەیە و تۆمارکراوە لە هۆنراوەی مامۆستا #ئەمین باڵدار# و ئاواز و دابەشکردنی مۆسیقای مامۆستا محەمەد ڕەفیقە بە ناوی (پەپولە) .[1]