🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا، داتابەیسی نەتەوەیەکە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 24-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
📅 ئەمڕۆ 24-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆24-01-2019
📆23-01-2019
📆22-01-2019
📆21-01-2019
📆20-01-2019
📆19-01-2019
📆18-01-2019
📂 زۆرتر ...
📅24 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (9,739) پەڕتووک|||
📕 2018نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2018یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان، بەیارمەتیی کوردیپێدیا
03-01-2019
📕 2018نامە - وەشانی 1
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
2018نامە - وەشانی 1
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 23-01-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگایی ئینقلابی سنە حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ موختار زارعی، چالاکی مەدەنیی کورد دەرکرد.[4]
- بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان، ماوەی زیاتر لە 24 کاتژمێرە کرێکاران و کارمەندانی شارەوانی شاری مەریوان، لەبەردەم بینای شارەوانیدا گردبوونەتەوە و سفرەی بەتاڵیان راخستووە.[5]
باشووری کوردستان
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ بۆردومانی ناوچەی ڕەشاوا-ی سەر بە پارێزگەی دهۆکیان کردووە. بۆردومانەکە 3 کاتژمێر بەردەوام بوو و هاوڵاتییانی سیڤیل بوونە قوربانی.[2] هەندێک لە سەر
📅 23-01-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
چەندین كرێكار و كارمەندی شارەوانیی مەریوان سفرەی بەتاڵیان راخستوە و مانیانگرتوە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📖 نووسەرێک بۆ هەمیشەی هەورامان
نووسەرێک بۆ هەمیشەی هەورامان
هۆمەر نۆریاویی
دەستپێک:
دوابەدوای ئەو ڕەوشە تایبەتەی بۆ کوردی باشوور لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددامدا خاسما لە ساڵی 1991بەملاوە دێتە ئاراوە، بەدەیان نووسەر و ڕووناکبیری باشوور، ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران دەنێن. هەر کامە لەم کەسایەتییە زانستیی و چاندییانە دواتر بۆ ڕۆژهەڵات دەبنە سەرچاوەی خزمەت و تەکانێک بە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردیی لە ڕۆژهەڵات دەدەن. دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی یەکێکە لەو کەسایەتییە زانستییانەی باشوور کە لە ڕۆژهەڵات خاسما لە باژاڕەکانی پاوە، س
📖 نووسەرێک بۆ هەمیشەی هەورامان
🏷️ پۆل: کورتەباس
نووسەرێک بۆ هەمیشەی هەورامان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەدی ماملێ
ناوی محەمەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە، لە 02-06-1925 لەشاری مەهاباد (سابڵاخ) لەدایکبووە، بنەماڵەی ماملێ یەکێکە لە بنەماڵە هەرە کۆنەکانی دانیشتووی مەهاباد، زۆربەی ئەندامەکانی بەدەنگ خۆشی و هونەرمەندی ناسراون. محەمەدیش کەلەو ژینگەیەدا پەروەردە کراوە هەر زوو بەهرەی خۆشخوانی تێدا دەرکەوتووە، لەتەمەنی سیانزەساڵیدا یەکەمین گۆرانی لەبۆنەیەکدا پێشکەش دەکات و لێهاتوویی خۆی ئەسەلمێنێ.
ئەم هونەرمەندە بلیمەتە لە ماوەی 56 ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی 328 گۆرانی تۆمار کردووە.
محەمەدی ماملێ، ئەوەی بەئەستێرەیەکی
👫 محەمەدی ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەدی ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
😡 دیسان داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا.. چەند هاوزمانێکمان بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون!
📊 بابەت 218,181 | وێنە 51,248 | پەڕتووک PDF 9,739 | فایلی پەیوەندیدار 28,847 | 📼 ڤیدیۆ 133 | 🗄 سەرچاوەکان 10,591 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 کورده ‌نەقشبەندی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

کورده ‌نەقشبەندی

فایلی پەیوەندیدار 📂
کوردە کچی کاکە شێخ ی کوڕی شێخ محەمەد بەهائەدین ی کوڕی شێخ عوسمان ی تەوێڵە و لە شێخانی نەقشبەندی هەورامانە، دایکی کچی مەلا نەجمەدین ی کوڕی مەلا نەزیرە، کوردە لە 01-07-193001-07-1930 لە گوندی بیاوێڵە لە نزیک شاری هەڵەبجە، هاتۆتە دنیاوە، دوو خوشک و چوار برای هەبووە. خوشکەکانی فاتمەخان و ئامینەخان و براکانیشی شێخ محەمەد ئەمین ناسراو بە کاردۆخی ی شاعیر، شێخ صەفادین، شێخ مەحموود و شێخ حەمە ڕەشید
هێشتا کوردە لە تەمەنی مناڵیدایە کە دایکی کۆچی دوایی دەکات و پاش ماوەیەکی زۆر کەم، باوکیشی وەفات دەکات، چاوی پێیان ناکەوێت و لە نازی هەردووکیان بێبەش دەبێت، لەبەرئەوە شێخ تائب کوڕی شێخ عومەر ی بیارە، دەکرێت بە وەصی لەسەر نەوەکانی کاکە شێخ
شێخ محەمەد ئەمین و شێخ صەفادین، ڕێگای خوێندن دەگرنە بەر، شێخ مەحموود و شێخ حەمە ڕەشید و ئامینەخان یش لە تەوێڵە دەمێننەوە. کوردە ش دەنێرنە لای فاتمەخان ی خوشکیان کە لەو کاتەدا هێشتا شووی نەکردووە و لای نەنکی بووە لە بیارە
دوای ئەوەی کە شێخ مەحموود ی برای کوردە گەورە دەبێت و توانای بەڕێوەبردنی ئەو ماڵ و موڵکەی دەبێت کە باوکیان بۆی بەجێ هێشتوون کوردە بۆ لای شێخ مەحموود، شێخ حەمەرەشید و ئامینەخان دەگەڕێتەوە و لە گوندی بیاوێڵە دائەنیشن
لە ساڵی 1939دا، کاتێک شێخ محەمەد ئەمین لە تەوێڵە دەبێت بە مامۆستا، هەر سێکیان شێخ حەمە ڕەشید، ئامینەخان و کوردە، بۆ لای خۆی دەباتەوە. بەم شێوەیە کوردە تەمەنی مناڵی لەگەڵ خۆشی و ناخۆشییەکانی ژیان، لە بیارە، تەوێڵە، بیاوێڵە و پاشان شارەزوور یش لەگەڵ برا و خوشکەکانی بەسەر دەبات
کوردە لە ساڵانی پەنچاکاندا، لەگەڵ شێخ عەلی کوڕی شێخ کەریمی عەبابەیلێ ژیانی هاوسەرێتی پێک دەهێنێت و دەبنە خاوەنی چوار کچ بە ناوەکانی ئاوات، نەجات، مهاباد، شیرین و کوڕێک بە ناوی خەبات
کوردە بەشێوەیەکی خێرا، چاو بە ژیانی خۆیدا دەهێنێتەوە و بەشێک لە ژیانی خۆی بە شیعر لە 171 بەیتدا، تۆمار دەکات و لە ژێر ناوی ژیانی من -بەشی یەکەم، هەروەها بەشێکی تریش لە ژیانی خۆی بە شیعر لە 181 بەیتدا، لە ژێر ناوی ژیانی من - بەشی دووەم تۆمار دەکات
چەند بەیتێکی هۆنراوەی ژیانی من- بەشی یەکەم
یەزدانی گەورە، بۆ منت خوڵقان
کە نەمکرد تامی خۆشی لە ژیان
ڕۆژ تا ئێوارە، شەو تا بەیانی
وام لە سزادا، خۆشت ئەزانی
وا بە عەریزە بۆت بەیان ئەکەم
تۆش قبوڵی کە، ئەرزە و حاڵەکەم
کوردە زۆر حەزی لە خوێندن کردووە، بەڵام لەبەر باری سەختی ژیانی، ئەم فرسەتەی بۆ نەرەخساوە، لەگەڵ ئەوەشدا بێ هیوا نەبووە و یەکەم هەوڵێک کە بۆ فێربوون و خوێندەواری داویەتی، لەتەمەنی نۆ ساڵیدا بووە، کاتێک لە تەوێڵە لەلای خاتوو ئایش چەند لاپەڕەیە‌ک‌ لە قورئانی پیرۆز دەخوێنێت، کە ئەوەش شێوازیکی لەبەرکردنی هەبووە. دواتر لە سەرەتای ساڵانی حەفتاوە، پەیوەندی بە مەڵبەندی نەهێشتنی نەخوێندەوارییەوە دەکات، بە هیوای فێربوونی خوێندن و نووسین، بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر، خۆی فێری خوێندنەوە و نووسینی کوردی دەکات، دوای چەند دابڕان و پەیوەندی کردنەوە، لە قوتابخانەی ئێواران، پۆلی چواری سەرەتایی تەواو دەکات و تاڕادەیەکی زۆر باش، فێری خوێندنەوە و نووسینی کوردی دەبێت
لە سەرەتای ساڵانی شەستەوە، کوردە شیعری وتووە. تەنانەت کاتێکیش کە خۆی نەیتوانیوە بیان نووسێتەوە، هۆنراوەکانی وتووە و بۆیان نووسیووە، بە داخەوە بەم هۆیەوە، زۆربەی هۆنراوەکانی ون بوون و تەنها ژمارەیەکی زۆر کەمی هۆنراوەکانی پێش ساڵانی حەفتای ماون، کۆنترین هۆنراوەیەکی ئەو سەردەمە کە مابێت، ئەو هۆنراوەیە کە ساڵی 1960 بەبۆنەی شەهیدبوونی ئەنوەر ی کوڕی شێخ مستەفاوە وتوویەتی
چەند بەیتێکی ئه و هۆنراوەیە
بنووسە لەسەر کێلی مەزاری
چۆن هەڵوەریوە خونچەی بەهاری
کوژراوە لەسەر نیشتمانەکەی
لەسەر خەبات و تێکۆشانەکەی
دوژمن وەک قەساب بڕیویە جەرگی
شەهید کەی کفن ئەکرێ‌ بە بەرگی
بڵێن ئەم کوردە، مەرد و دڵسۆزە
خۆبەخت کەری، ناو گەل و هۆزە
کورد کۆڵنەدەرە و کۆڵی پێ‌ نادرێ‌
گەر سەد ئەوەندە، لەت و پەت بکرێ‌
جگە لە هۆنراوە، پشتی لە کوردایەتیش نەکردووە و هەر لە سەرەتای ساڵەکانی شەستەوە، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە هەبووە و لە کۆتایی شەستەکان دەبێتە ئەندامی یەکیەتی ئافرەتانی کوردستان پاشان لەگەڵ مامۆستا بەهیە مەعروف لە شانەکانی ناوشار هەمیشە چالاکانە کاری کردووە. ساڵی 1970 بە خێزانەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەبجە و بەردەوام دەبێت لە خەباتی سیاسی. لە ساڵی 1974 و پاش هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول ڕوودەکاتە ئێران. لە دوای نسکۆی شۆڕش و ساڵێک ئاوارەیی، بۆ باشووری کوردستان دەگەڕێنەوە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ دەبێت. لە دوای ماوەیەک جارێکی تر پەیوەندی بە مامۆستا بەهیە مەعروف ەوە دەکاتەوە و درێژە بە خەبات دەدات. هەر بەهۆی کوردایەتییەوە، چەندین جار ماڵ و حاڵی تیاچووە و زەحمەت و ئاوارەیی چەشتووە
کوردە زۆر حەزی بە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان کردووە، دوابەدوای ڕاپەڕین و ئازادبوونی کوردستان و گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر زێدی خۆیان، باخێکی هەناری گەورە و جوانی لە گوندی بیاوێلە لە بەردەم بلەقەوی دروست کردووە و بە بەردەوامی زەویە کشتوکاڵییەکانی چاندووە، بەبێ ئەوەی چاوی لە هیچ قازانجێکی ماددی بێت. کوردە هەمیشە دژی شەڕی براکوژی بووە و بەشداری ئەو ڕێپێوانەشی کردووە کە کۆمەڵێک ژنانی ئاشتیخواز لە شاری سلێمانی یەوە بۆ شاری هەولێر کردیان. لەم ڕێپێوانەدا، چەند ڕۆژ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر دەمێننەوە و لەوێ‌، چەند دروشم و شیعری کوردە دەخوێندرێنەوە کە پەیامی ناڕەزایی ژنانی کورد سەبارەت بە شەڕی براکوژی، دەرئەبڕێت
کوردە لە ساڵی 1999دا کوردستان بە جێ ئەهێڵێت و لە سەر داوای کوڕ و کچێکی کە لە وڵاتی نەرویج دەژین، ڕوو دەکاتە وڵاتی نەرویج و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە شاری ئۆسلۆ ژیان بەسەر دەبات هەتا لە ساڵی 2008 بڕیاری گەڕانەوەی یەکجاری بۆ کوردستان دەدات و ئەگەڕێتەوە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ ئەبێت و بە شێوەیەکی بەردەوامیش سەردانی هەڵەبجە‌ و بیاوێڵە دەکات و لە هەوڵی ئەوەدایە کە باخەکەی وشک نەبێت
کورده ‌لە ساڵی 2013، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی و لەسەر داوای مناڵەکانی جارێکی تر ڕوو دەکاتەوە وڵاتی نەرویج باخەکەشی بەبێ‌ بەرامبەر دەخاتە ژێر چاودێری دانیشتوویەکی دێی عەنەب، بەو مەرجەی ئاگاداری بکات و نەهێڵت دارەکانی وشک و بێ‌ ناز بێت
لەڕێکەوتی 03-03-201503-03-2015 لە ووڵاتی نەرویج لەشاری ئۆسلۆ بۆ دواجار دڵەپڕخەمەکەی کوردە بۆ دەوڵەتی کوردی، دڵە پڕهیواکەی کوردە بۆ دەوڵەتی کوردی لە لێدان کەوت و لەسەر دوا وەسیەتی خۆی لە ڕێکە‌وتی 11-3-2015 تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ کوردستان بەمەراسیمێکی شکۆدار بەره و زێدی خۆی و بەره و شارۆچکەی تەوێڵە بەڕێکرا و لە مەرقەدی شێخ عوسمانی سیراج الدین بەخاک سپێردرا
کەکۆتایدا ماوەتەوە بڵێن کە کوردە هەمیشە لە خەمی گەل و نیشتمانەکەیدابوو، زۆریش داخی بە باری ناجێگیری و ناهەمواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری کوردستان چەشتووە. کوردە کەم هۆنراوەی هەیە لە ناوی کو‌رد و کوردستان بێبەش بێت، و هەر لە خۆشەویستی بۆ کوردەوە بووە کە نازناوی کوردەی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی khabat.net - 06-03-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 01-07-1930
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 03-03-2015 (85 ساڵ)
👫 جۆری کەس✍ هۆزانەوان
⚤ رەگەزی کەس👩 خانمان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ هەڵەبجە
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Mar 6 2017 10:44PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Aug 18 2017 2:06AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,501 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.117 KB Mar 6 2017 10:44PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

کورده ‌نەقشبەندی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-07-1930
2.👁️03-03-2015
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️نەقشبەندی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست150,717%69.07
Kurmancî - Kurdîy Bakûr45,404%20.81
عربي9,533%4.36
کرمانجی - کوردیی باکوور4,599%2.10
هەورامی3,730%1.70
English1,663%0.76
فارسی1,168%0.53
Türkçe467%0.21
Nederlands186%0.08
Française184%0.08
Deutsch148%0.06
Kurdîy Nawerast - Latînî70%0.03
Pусский59%0.02
Svenska39%0.01
لەکی37%0.01
עברית29%0.01
Español27%0.01
Italiano27%0.01
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە98,678%45.22
👫 کەسایەتییەکان23,966%10.98
📕 پەڕتووکخانە20,134%9.22
✌️ شەهیدان18,302%8.38
🏰 شوێنەکان13,822%6.33
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,740%4.46
💬 پەند و ئیدیۆم7,389%3.38
📷 وێنە و پێناس4,662%2.13
📊 ئامار و راپرسی4,489%2.05
📝 بەڵگەنامەکان4,419%2.02
🚼 ناوی کوردی4,274%1.95
📖 کورتەباس2,060%0.94
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,463%0.67
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.52
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)913%0.41
😊 گاڵتەوگەپ707%0.32
🎵 کارە هونەرییەکان533%0.24
💎 شوێنەوار و کۆنینە453%0.20
💚 ئەنفالکراوان422%0.19
🌏 نەخشەکان165%0.07
📼 ڤیدیۆ133%0.06
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە111%0.05
🍛 خواردنی کوردی74%0.03
🌳 ژینگەی کوردستان40%0.01
🎥 ئالبومەکان32%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان27%0.01
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست7%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان1%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان105,056%48.15
📩زریان سەرچناری61,465%28.17
📩مانو بەرزنجی20,185%9.25
📩سەریاس ئەحمەد12,747%5.84
📩نالیا ئیبراهیم1,544%0.70
📩ئاراس ئیلنجاغی1,174%0.53
📩ئەڤین ئیبراهیم فەتاح667%0.30

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,216 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574