- قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات، بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە لەدەستی داعش لە دوو میحوەری باشوری شاری حەسەکەوە دەستیپێکرد.
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەشداری ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی قەزای تەلەعفەر ناکەن و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە ئەو ناوچەیە سنووری هەرێمی کوردستان نیە.
- وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ لەمیانەی کۆنفرانسێکدا لەشاری تۆکیۆی یابان ڕایگەیاند، ئێران گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆرە لەجیهاندا.
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئامەد بەتۆمەتی ئەندامبون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە و کەجەکە داوای 30 بۆ 95 ساڵ زیندانی بۆ ئایلا ئاکات ئاتا وتەبێژی کۆنگرەی ژنانی ئازاد و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەشاری باتمان دەکات.
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئامەد بەتۆمەتی ئەندامبون وبانگەشەکردن بۆ پەکەکە و کەجەکە داوای 15 بۆ 22 ساڵ و نیو زیندانی بۆ ئایسەل توغلوق، جێگری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە دەکات.
- هێزە تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردوەتە سەر کڕێکارانی ناڕازی کۆمپانیای (تاران جنوب) لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر وەرنەگرتنی مافەکانیان دەربڕیووە.
- تورگای گولەنچ، قایمقامی شارۆچکەی بسمیل وەک خۆسەپێنەر کرا بە سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 6,661 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!