کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,032
وێنە
  123,617
پەرتووک PDF
  22,056
فایلی پەیوەندیدار
  125,213
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی چاکسازی بڵاوکردەوە
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی چاکسازی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی چاکسازی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
ئەنجامدانی چاکسازی و جێبەجیکردنی بنەماکانی حوکمڕانیی باش لە هەرێمی کوردستان پێداویستییەکی بەردەوامە و لەهەمانکاتدا ئەرکێکی نیشتمانی پیرۆزه ‌و پێویستە دامەزراوەکانی هەرێم دوور لە بەرژەوەندیی کەسی و سیاسی و حزبی، وەک پڕۆسەیەکی نیشتمانیی گشتگیر لێی بڕوانن.
لێرە دەمەوێ دەستخۆشی و پشتیوانیی خۆم بۆ پلانی ڕیفۆرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنم کە بە هاوکاری و پشتگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا پەیوەندارەکانی، وەزارەتی پلاندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراو و دامەزراوە تایبەتمەندە بیانی و ناوخۆییەکان ئامادە کراوه، و لە مەراسیمێکدا لە 30-05-2016 وەک نەخشە ڕێگایەک ڕاگەیەنرا.
سوپاس و پێزانینیشمان هەیە بۆ بانکی نێودەوڵەتی و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار کە هاوکار و پشتیوان بوون بۆ داڕشتنی ئەم پلانە. پێداچوونەوه و چاکسازی‌ لە هەیکەلیەتی کارگێری و دارایی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەت وەک یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو بەرنامە چاکسازیەی کە لە 10ی شوباتی ئەمساڵ ڕامانگەیاند، زۆر بە باشی لە پلانی ڕیفۆرمی حکوومەتی هەریمی کوردستان بە چاودێریی بانکی نێودەوڵەتی جێگەی کراوەتەوە.
ئەمە جگە لە گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و سیستەمی بانکی و پشتنەبەستن تەنها بە داهاتی نەوتی و ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی باری قورسی سەرشانی خەڵکی هەژاری کوردستان ئامانجی گەوره ‌و پیرۆزن کە لە چوارچێوەی پلانی ڕیفۆرمی حکوومەتی هەرێم ئاماژەیان پێدراوە. ئەوەی زیاتر بە لای ئێمەوە گرنگە جێبەجێکردنی پلانەکەیە، بۆ ئەم مەبەستە‌ش هەموو پشتیوانیی خۆمان بۆ‌ سەرخستنی پڕۆسەکە خستۆتەگەڕ و بە ئیرادەیەکی جدیش بەردەوامی پێدەدەین و پێویستە لەسەر هەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی ئەو نەخشەڕێیە جێبەجێ بکەن و هەموو لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و میدیاکان پشتیوان و چاودێر بن بۆ ئەو نەخشەڕێیە، لە هەمانکاتدا پێویستە حکوومەتیش قۆناغ بە قۆناغی ئەنجامی پلانەکە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکاتەوە.
‌ لە ماوەی ‌ڕابردوو زنجیرەیەک کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی نەزاهه ‌و داواکاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی ئەنجام داون و هەموو پشتیوانیەکمان پێڕاگەیاندوون بۆ ئەوەی پڕۆسەکە سەرکەوتوو بێت و بە ئامانج بگات. ئەم دامەزراوانەی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسا بەرکارەکان بەرپرسی یەکەمن لە جێبەجێکردنی حوکمی یاسا و لەڕووی ئیرادەی سیاسی و پشتیوانیەوە بۆمان دووپات کردوونەتەوە، کە لە لای ئیمەوە ئیرادە و پشتیوانییەکی بەهیز هەیە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان و نەهێشتنی ڕێگریەکانی بەردەمیان.
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنی بەرنامەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی 93 دۆسیە پێشکەش بە دەستەی نەزاهه ‌و داواکاری گشتی کراون و ئێستا ئەم دامەزراوانە کار لە سەر فایلەکان دەکەن و پڕۆسەی لێکۆڵینەوە و ئیجرائات دەستی پێکردوه ‌و بەشێک لەو دۆسیانە ئیحالەی دادگا کراون.
حکوومەتی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و شەفافیەت و کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات لەماوەی ڕابردوو نزیکەی 40 بڕیاری دەرکردوه، بەشێکی زۆری ئەم بڕیارانە تایبەتن بە شەفافیەت و ڕێکخستنەوەی کەرتی نەوت، بۆیە بەلامانەوە گرنگە خەڵکی کوردستان ئەنجامی بڕیارەکان ببینێت و چاکسازی بنەڕەتی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەنجام بدرێت. لە ڕێکەوتی 17-04-2016 بڕیاری هەرێمی ژمارە(4)ـمان دەرکردووە کە سەرجەم دامودەزگای هەرێم دەرگاکانیان بۆ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم بکەنەوه ‌و زانیاری و داتای پێویستیان بخەنە بەردەست لە ناویشیان ئەوەی پەیوەستە بەداهاتەکانی نەوت و شەفافیەت لەم سێکتەرە گرنگە.
لە سەر ئاستی وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەکی تایبەتمەند بە بڕیاری هەرێمیی ژمارە(5) لە ڕێکەوتی 21-04-2016 بە سەرپەرشتی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم پێکهاتووه ‌و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، دەست کراوە بە چاکسازی لەم وەزارەته ‌و هەنگاوەکانیش بەردەوامن. سەبارەت بە زێدەرۆیی بۆ سەر زەوی و زاری میری دیسان لە ڕێکەوتی 09-05-2016 بە بڕیاری هەرێمیی ژمارە(8) لیژنەیەک بەسەرپەرشتیی ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم پێک هاتووەو دەست کراوە بە ئیجرائات و، هەنگاوی باش لەم ڕووەوە نراوە.
لە سەر دۆسیەی دەرمان و وەبەرهێنان و نەوت و بانکەکان ڕێوشوێنی پێویست دیاریکراون بۆ چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەم سێکتەرە گرنگانە، کە لە ئایندەیەکی نزیک خەڵکی کوردستان ئەنجامەکانی دەبینێت.
ئەوەی ماوەتەوە ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە کە پێویستە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سەرتاسەری بێت و هیچ جوگرافیایەکی دیاریکراوی نەبێت و هەموو دەسته ‌و دامەزراوەکانی هەرێم بگرێتەوە. هەروەها بە هیچ شێوەیەک نابێت پڕۆسەی چاکسازی تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت و دەبێ هەموو لایەک دوور لە بەرژەوەندی حزبی لەم بابەتە بڕوانن.
جارێکی دیکە دڵنیایی دەدەینەوە خەڵکی کوردستان کە هیچ کەسێک لەم پڕۆسەیە پارێزبەندی نیه ‌و هەموو سێکتەر و دامەزراوەکان دەگرێتەوە و هیچ بەربەستێکیش نابێت ڕێگر بێت لەبەردەم دامەزراوەکانی وڵات بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانەکانی ڕیفۆرم و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. ئەم هەنگاوانە پڕۆسەی بەردەوامن و پیویستی بە پشوودریژی و هەماهەنگیی هەموو لایەکە.
مەسعود بارزانی
09-06-2016
ئەم بابەتە 11,049 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-04-2016 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 11,049 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!