کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,185
وێنە
  123,647
پەرتووک PDF
  22,057
فایلی پەیوەندیدار
  125,231
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ڕێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ڕێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان
بەڵگەنامەکان

بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ڕێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان
بەڵگەنامەکان

ئێوارەی 17-05-2016، ڕێکەوتننامەیەک لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی ئیمزا کرا. ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی، پێشهاتێکی چاوەرەوانکراو و پێداویستیەکی ناچاریی هەردوو ئەو لایەنە بوو، لە هەلومەرجێکی زۆر تایبەت و هەستیاری ناوچەکەو عێرا ق و کوردستاندا.
ململانێی زلهێزەکانی دنیا لە ناوچەکەدا، گۆڕانی باڵانسی هێز لەنێوان ئەو بلۆکانەو بەتایبەتیش ئەمریکاو ڕۆژاوا لەلایەک و ڕوسیاو چین لە لایەکی ترەوە، بۆتە مایەی ئاڵوگۆر لە توانایی دەوڵەت‌و هێزە ناوچەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا... ناکامی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکەو بەدیاریکراوی لە عێراق و سوریا لە ململانێ لەگەڵ ئێراندا، لەگەڵ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ڕوسیا لە ململانێی ناوچەکەو بەدیایکراویش لە سوریادا و پێکهاتنی سێکوچکەی عێراق و ئیران و سوریا، لەبەرامبەر قوتبی تورکیا و سعودیەو وقەتەر... تا دەگاتە لاواز بوون و بەرتەسک بوونەوەی توانایی دارایی و سەربازی و جوگرافیایی داعش‌و دەستپێکردنی ڕەوەندی بەرەوکۆتایی چوونی، ئەو دۆخەیە کە هەمووحزب و هێزە سیاسیەکانی ناوچەکەی خستۆتە بەردەم هەڵوێستەو چاوخشاندنەوە بە هاوپەیمانیەتیەکانی پێشوو وە دوبارە سازدانەوەی هاوپەیمانیەتی و ڕێکەوتنی تازە... وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئاڵوگۆگۆرەکان و پێشهاتەکانی داهاتوو.
یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆران، وەکو دوو حزب و هێزی سیاسی نزیک لەیەک، لە زونێکی تایبەت و نزیک لە قوتبی ئیرانی، دەیانەوێت کەڵک لە ئاڵوگۆری باڵانسی هیزە ناوچەیەکان وەربگرن و بە نزیکبوونەوە و مۆرکردنی ڕێکەوتنامەیەک لەگەڵ یەکتریدا، ئەو دۆخە قەیراناویەو نەخوازاوەی پێشوویان تێپەرێنن.
یەکێتی نیشتمانی وەکو شەریکی دەسەڵات لەگەڵ پارتیدا هەستی بە پەراوێزکەوتن دەکردو لەناوچەی ژێردەسەلاتی خۆشیدا لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە کێشەو سەریەشەی بۆدروست دەکراو ئەوەش ئەوەندەی دیکە لەبەرامبەر پارتیدا لاوازتر نیشانی دەدا. سەرباری ئەوە یەکێتی لەناو تەلاری ڕێکخراوەیی خۆیشیدا بەدەست گرفتە ناوخۆیەکانی‌و نەبوونی ڕابەریەکی یەکدەستەوە، دەناڵێنێ.
بزوتنەوەی گۆڕانیش کە بە بانگەشەی گەورەوە هاتە مەیدان و لەسەرەتادا توانی نارەزایەتیە بەرهەقەکانی خەڵکی کوردستانی لە دژی دەسەڵاتی تاڵانچی و میلیشیایی، بەلارێدا ببات، بەڵام زووتر لە پێشبینی خۆیان و دنیای دەرەوە پرۆژە سیاسیەکەی شکستی خواردو خۆشباوەری خەڵک بە بانگەشەو سیاسەتەکانیان، ڕووی لە ڕەوینەوە کردو نائومێدیش ڕیزەکانی داگرت‌و ڕەوتی پووکانەوەی دەستی پێکرد...
کەواتە لە هەلومەرجێکی سیاسی لەم جۆرەدا، ئەم ڕێکەوتنە ئامانجی ئەوەیە کە هاوکاتی خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتە سیاسیەکانی دوای نەمانی داعش و ڕێکەوتنەکانی جنێف و پەیداکردنی جێ پێیەکی سیاسی بۆخۆیان، هەوڵێکیشە بۆ پێشگرتن‌و بەرەنگاربوونەوەی تەماحە سیاسیە بێکۆتاییەکانی پارتی‌و سنوردانانێک بۆ دەسەڵات و قۆرخکاریەکانی.
هەموو ئەو بەندو خاڵانەی کە لە ڕێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕاندا وەکو خواستی خەڵک ڕیزکراون، تەنها بۆشاردنەوەی ئامانجی سەرەکی ڕیکەوتنامەکەیە، دەنا دوورو نزیک پەیوەندیان بە باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەلکی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستان و مافە فەردی و مەدەنیەکان و ئازادیە سیاسی و خواستە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانەوە نییە. هەروەکو هیچ ڕیگایەکیش بۆ وەڵامدانەوە بە گرفتە بناغەیەکانی خەڵکی کوردستان کە مەسەلەی سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەت و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی میلیشیاییە، ناخاتەروو، بگرە دەسەڵاتی میلیشیایی بەرجەستە دەکاتەوە.
ئەزمونی سیاسی کۆمەڵگای کوردستان و ململانێ و ڕێکەوتنەکانی هێزە سیاسەکانی بۆرژوازی کورد ئەوەیان بەروونی نیشانداوە کە کێشەو ململانێ و ڕێکەوتنەکانیشیان هیچ نزیکایەتیەکی لەگەڵ خواست‌و ئومێدو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خەڵکی کوردستاندا نەبوەو نیەو ئەم ڕێکەوتنەی نێوان گۆڕان و یەکێتی یش لەم حوکمە گشتیە دەرباز نابێت. بۆیە خەڵکی کوردستان نابێت هیچ جۆرە خۆشباوەریەکی بەو ڕێکەوتننامەیەو بە بانگەشەکانی هەبێت. چونکە حکومەت و پەرلەمان هەبێت یان نەبێت، کارا بێت یان ئیفلیج، بەدەست گۆڕان و یەکێتی‌و قوتبی ئێرانەوە بیت یان پارتی و قوتبەکەی بەرامبەری؛واتە دەوڵەتی تورکیا، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕیت، کە حکومەت و پەرلەمان لە ژێر دەسەڵاتی ئەحزابی میلیشاییدا، جگە لە کارتۆنیک و فریوکاریەکی بەناو یاسایی بۆ شیواندنی ڕای گشتی دنیای دەرەوە زیاتر شتێکی تر نییە.
باشکردنی ژیان و گوزەران‌و کۆتایی هێنان بە قەیرانە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوازی کوردو حزب و هێزە سیاسیەکانی لە ڕێگای سیاسەتی ئەم حزبانەوە ناکرێت کە چەندین ساڵە سفرەی خاڵی خەڵک تاڵان دەکەن، لەرێگای پەرلەمان و هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتی ئەوانە کەنار ناخرێت و ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بە قازانجی خەڵکی بێبەش و کەمدەرامەت ناکرێت، ڕێگای گەیشتن بەو خواست و ئومێدانە ڕێگای شۆرش و هاتنە مەیدانی ڕیزی ڕێکخراو و سەربەخۆی چینی کرێکارو جەماوەری چەوساوەو بێبەشی کوردستانە لەژێر ئاڵای سۆشیالیستی چینی کرێکاردا. ڕێگای خەباتی ڕێکخراوی هوشیارانەو یەکگرتووی خۆمانە بۆ پیکهێنانی ئاڵوگۆڕ لەژیانو گوزەران‌و دیاریکردنی ئایندەی سیاسی خۆمان بەدەستی خۆمان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەپێشەوەی ئەو خەباتەدا ڕادەوەستێت‌و بۆ بەکردەوە دەرهێنانی ئەو ئاڵوگۆڕانە تێدەکۆشێت.
19-05-2016
ئەم بابەتە 8,233 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2016 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-06-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,233 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!