کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,133
وێنە
  124,591
پەرتووک PDF
  22,129
فایلی پەیوەندیدار
  126,859
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەستێرەی کاویانی (ئاڵای ئازادیی گەلانی زاگرۆس)
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەستێرەی کاویانی (ئاڵای ئازادیی گەلانی زاگرۆس)
ئەستێرەی کاویانی (ئاڵای ئازادیی گەلانی زاگرۆس)
کۆکردنەوە و وەرگێڕانی بە دووقۆڵی: فەرهاد پەهلەوان و پیر لوقمان
ئەختەری کاویانی یان ئەستێرەی ئازادیی نیشتمانی گەلانی زاگرۆس، مێژوویەکی دێرینی هەیە و کوردیش خاوەنداری سەرەکیی ئەم ئاڵا گرنگ و مێژووییەیە کە چەندین ئیمبراتۆریەتی ناوچەکە، کردوویانە بە ئاڵای سەرەکیی خۆیان. لەوانە(کەیانییەکان، میدەکان، هەخامەنشییەکان، ساسانییەکان) و ئێستاش ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان، لەسلێمانی، پاش زیاتر لە پانزە سەدە خەفەکردن و شاردنەوە و قەدەغەکردنی ئەم ئاڵایە، لەبارەگاکەی خۆیاندا، لەپاڵ ئاڵای کوردستاندا، هەڵیان کردووە.
ئەختەری کاویانی (ئەستێرەی ئازادی)، یان ئاڵای کاویانی یان ئاڵای کاوە، لەپێستی شێر دروست کرابوو و 12 (دوانزە) بست بەرزی و 8 (هەشت) بست پان بوو و بەسەری ڕمێکەوە هەڵواسرابوو و سەرە تیژەکەی ڕمەکە لەپشتی سەرەوەی پارچەکەوە دەرکەوتبوو و لەبەشی خوارەوەیدا بە سێ پارچەی درێژی ئاوریشمی لەڕەنگی (سوور و مۆر و زەرد) ڕازابۆوە.
مێژووی یەکەم پەیدابوون و سەرهەڵدانی کاویانی، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرەیدوونی پێشدادی و نزیکەی 300 (سێسەد) ساڵ پێش لەدایکبوونی زەردەشتی مەزن واتا نزیکەی 4000 (چووار هەزار) ساڵ لەمەوبەر، لە ڕووداوگەلێکی جۆراروجۆردا، کە لەنێوان (دەهاک) پاشای پێشدادییەکان و (فەرەیدوون کوڕی ئاپتنی پێشدادی) بەپشتیوانیی (کاوەی ئاسنگەر) ڕوویداوە و تێیدا(دەهاک) یان (زوحاک) دەکوژرێت و لەکۆتاییدا فەرەیدوون و کاوەی ئاسنگەر سەردەکەون و فەرەیدوونیش بەروانکەی ئاسنگەرییەکەی کاوە کەلە پێستی شێر دروست کرابوو کردی بەئاڵای خۆی. لێرەوە کاتێک کە پێشدادییەکان، لەسەردەمی گوشتاسبی کەیانیدا دەسەڵات لەدەست دەدەن و جەنگێکی خوێناوی لەنێوان هەردوو لەشکری پێشدادی بەسەرۆکایەتیی ئەفراسیاوی پێشدادی(تۆرانی) کە بە سێ پشت دەگەیشتەوە سەر فەرەیدوون و گوشتاسەب، کەشاهەنشای ووڵات بوو و کەیانی بوو و زەردەشتی مەزن لەو جەنگەدا لە بەڵخ کوژرا، گوشتاسەب، ئاڵای کاویانیی لەلابوو و لەوێوە زۆربەی شانشینەکانی ناوچەکە، ئەم ئاڵایەیان وەک نیشانەی شکۆ و ئازادی و خاوەندارێتیکردن، کردووە بە ئاڵای خۆیان.
ئەسکارفی دەبێژێت: ئاڵای کاویانی بریتی بوو لە پارچە چەرمێکی چوارگۆشەیی دڕاو، کەبەسەر ڕمێکەوە هەڵواسرابوو و سەرە تیژەکەی ڕمەکە لەپشتی سەرەوەی پارچەکەوە دەرکەوتبوو.
مەسعودی دەبێژێت: ئاڵای کاویانی 12 (دوانزە) بست بەرزی و 8 (هەشت) بست پان بوو و لە چەرمی شێر دروست کرابوو.
کریستنسن، دەبێژێت: ئاڵای کاویانی جیاوازە لەتەک ئەو ئاڵایەی کەلەسەر دراوەکانی سەردەمی سلوکی و ئەشکانییەکان هەڵکەندرابوو و دەبینرێت.
تەبەری دەبێژێت: ئاڵای کاویانی(ئازادی) لەکاتی تێکشکانی ساسانییەکاندا بەدەستی عەرەبەکان، لەلایەن (زرار بن خطاب) ەوە دۆزرایەوە و بە (عومەر بن خطاب) بە 30،000 (سی هەزار) درهەم فرۆشتی و عومەریش سوتاندی.
نوسەرە عەرەبەکان دەڵێن ئاڵای کاویانی لە ناوی کاوەی ئاسنگەر وەرگیراوە و بەبۆچوونی بڕێک لەتوێژەران دەبێژن، لە ووشەی کەوی (kavi) واتا (شا) یاخود کۆیان (Kavyan) وەرگیراوە کە وەک ئاوەڵناو بەکار هاتووە کە واتا (شاهانە، شاهی، شاهەنشایی) و مەبەست لە ئاڵای کاویانی (ئاڵای شاهی) ە.
دوو شێوە لەئاڵای کاویانی کەلەسەردەمی شکۆی هەخامەنشی و ساسانییەکاندا هەمیشە لەپشت سوپاکانیانەوە هەڵ دەکرا و ئێستا لەشوێنەوارە مێژووییەکانیان بەجێ ماوە بەشێوەیەک کە لەئێستادا شێوەی تەواوی ئاشکرایە.
سەرەتا، شێوەیەکە کەلەسەر تاشەبەردێک بەشێوازی(خانەسازی) دەبینرێت و ئەمەش لەساڵی 1831 ی زاینیدا لەتەک هەڵکۆڵینەکانی شاری پمپی(ئیتاڵیا) دۆزراوەتەوە. ئەم خانەسازییە شەڕی (ئیسوس) هەولێر، پیشان دەدات کە لەساڵی 323 پێش زاین ڕووی داوە و تێیدا ئەسکەندەر بەسەر دارای سێیەمدا سەرکەوتووە. لەلای چەپەوە وێنەی ئەسکەندەر هەڵکۆڵدراوە و لەلای ڕاستەوە وێنەی دارا بەسەر گالیسکەیەکی جەنگییەوە، لەنێوان سەربازەکانیدا، ڕاوەستاوە و لەپشتی سەری داراشەوە سەربازێکی سوارە ئاڵایەکی بەدەستەوەیە. مەخابن بەشێک لەم شوێنە خانە سازییە شکاوە و لەبەر ئەو هۆیەش بەتەواوی بەردی سەر ئاڵاکە نادیارە. بەڵام، سەربارەی شکان و لەناوچوونی بەشی سەرەوەی ئاڵاکە، ئەو سەرە ڕمەی کە ئاڵاکەی پێوە بەستراوە و هەروەها بڕێک لەو ڕیشوانە کە بۆ جوانکاریی ئاڵاکە پێوەی هەڵواسراوە، زۆر بە ڕوونی دیارە.
بەهۆی ئەوەی شاری پمپی لە ئیتاڵیا لەساڵی 79 ی زاینی بەهۆی هەرەسی کێوی (ڤیزۆ) وە بووە بەژێرەوە، دەشێت ئەم ئاڵایە (تاشە بەردە خانە سازییە هەڵکۆڵدراوە) بەر لەو مێژووە دروست کرابێت. کەواتە مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئەو سەردەمە.
شێوەکەی دیکەیشی کە نزیکەی هەمان سەردەم ماوەتەوە، و هاوتەریبە لەتەڵ شێوەی ئەو ئاڵایەی باسمان کرد. ئەم شێوەیە بریتییە لە سکەگەلێک کەلە سەردەمی شاکانی (دیادوخەکان) واتا جێنشینەکانی ئەسکەندەر، کەلە ووڵاتی هەخامەنشییەکان هێزو توانایان هەبووە و تا سەردەمی ئەشکانییەکان فەرمانڕەوایەتییان کردووە و ناوی ئەم زنجیرەیە بە (فرتەکارە) ناسراون.
ڕوویەکی سکەکان، تەنیا کەللەسەری شاکان نیشان دەدات و ڕووەکەی تریشی وێنەی ئاتەشگایەک نیشان دەدات کە (شاکان) لەبەرامبەر ئاگردانەکەدا ڕاوەستاون و ستایشی ئاهورامەزدا دەکەن. لە پشت ئاگردانەکەشەوە وێنەیەک دەبیندرێت کە زۆر شێوەی لە ئاڵای کاویانی دەکات کە هەکەنین و خانەسازیی بۆ کرابوو و فیردەوسیش لە شانامەدا بەهەمان شێوە باسی دەکات. هەروەها هەمان ئەو ئەستێرەیەیە کە فەرەیدوون بە گەوهەر ڕازاندبویەوە و بە چەرمە دڕاوەکەی کاوە دروست کردبو.
ئەم سەرچاوانە، خانەسازییەکانی پەمپی، سکەکان کەباسمان کرد، شانامە، مەسعودی، تەبەری) وا دەردەکەوێت کە ئاڵای ناوبراو، بریتی بووە لە پارچە چەرمێکی کەمێک چووارگۆشەیی دڕاو کەبە ڕمێکەوە هەڵواسرابوو و سەری ڕمەکە کەسەرەوەی چەرمەکەوە دیار بوو و بەئاوریشم و گەوهەر ڕازابووەوە و لە شێوەی ئەستێرەیەکدا بووە کە چووار لای هەبوو و لەناوە ڕاستیاندا بازنەیەکی بچووک هەبوو کە چووار لاکەش نیشانەکانی (ئاو، ئاگر، هەوا، خاک) یان بەخشیوە و لە خوارووی چەرمەکە چووار ڕیشەی ئاوریشم بەڕەنگی جیاواز(سوور، زەرد، مۆر) ی پێوە هەڵواسرابوو و سەری ڕیشەکانیش بە گەوهەری گرانبەها، ڕازابۆوە.
(تەبەری) لە پەرتوکەکەیدا (Ṭabarī، I، p. 2337; Ebn al-Aṯīr، II، p. 482) نوسیویەتی: ئاڵای کاویانی(ئازادی) لەکاتی تێکشکانی ساسانییەکاندا بەدەستی عەرەبەکان، لەلایەن (زرار بن خطاب) ەوە دۆزرایەوە و بە (عومەر بن خطاب) بە 30،000 (سی هەزار) درهەم فرۆشتی و عومەریش پاش ئەوەی تەواوی ئەڵماس و گەوهەرە گرانبەهاکانی لێ کردەوە، سوتاندی.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 8,229 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-01-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8,229 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.181 KB 10-01-2016 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.485 چرکە!