یەکەم پولی پۆست و بەرید لە #سلێمانی# بووە.1922 لەسەر ئاستی باشوور.
یەکەمین شار کە دەنگی بە مەلیکی ئێراق نەداوە و ڕازی نەبووە.بخرێتە سەر ئێراق سلێمانی بووە.
یەکەمین خۆپێشاندان دژی سیاسەتی بە عەرەب کردن (تەعریب) لە سلێمانی بووە.1977.
یەکەمین مانگرتنی گشتی لە خواردن لە ساڵی 1991 بووە.لە سلێمانی.
یەکەمین بەردی بناغەی زمانی ستاندەردی کوردی لەسەر دەستی نالی (1825) و لە سلێمانی بووە. لە کاتێکدا زمانی کوردی وەک زمانی گوندی سەیر کراوە و زمانی عەرەبی فارسی تورکی، زمانی ئیدارە و ئەدەب و ئایینی بووە.
یەکەمین چاپخانە چاپخانەکەی (مێجەر سۆن) بووە.لە سلێمانی.
یەکەمین چاپخانە و ڕۆژنامەی ئەهلی (پیرەمێردی شاعیر) 1933 بووە.
یەکەم نووسینی چیرۆک جەمیل سائیب بووە.1935 لەسەر ئاستی باشوور.
یەکەم قوتابخانە 1865 لە سلێمانی بووە.یەکەمین قوتابخانەی کچانیش ماڵی (حەپسە خانی نەقیب بووە. لە باشوور.
یەکەمین قوتابخانەی ناوەندی 1930 و یەکەمین زانکۆ 1968 لە سلێمانی بووە.لەسەر ئاستی باشوور.
یەکەمین پەیمانگای هونەرە جوانەکان 1981 بووە.و یەکەمین قوتابخانە بۆ نە هێشتنی نەخوێندەواری نەجمەدینی مەلا کردوێتییەوە. بە ناوی کەشتی نوح 1930.
یەکەم یانەی وەرزشی 1956 لەسەر ئاستی باشو لە سلێمانی بووە.
یەکەم نمایشی شانۆگەری 1923 لە سلێمانی بووە.
سرودی نەورۆز، هۆنراوەی پیرەمێرد و ئاوازی حەمەساڵح دیلان لە سلێمانی بووە.
یەکەمین کلیپی تەلەفیزیۆنی لە سلێمانی بووە. (شاڵ سائیب).
یەکەمین تیپی مۆسیقای ئەهلی (تیپی مۆسیقای مەولەوی) لە سلێمانی بووە.1947.
یەکەمین تیپی مۆسیقای کچان لە سلێمانی بووە.لەسەر ئاستی ئێراق1977 و یەکەمین تیپی مۆسیقای نابینایان 2000.[1]