بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای #سلێمانی# سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان -#وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (19849) لە (13-12-2006) بەفەرمی وەک بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ناسێنراوە هەمانکات وەک بەڕێوەبەرایەتییەکی سەربەخۆ لەسەر دەستی بەڕێوەبەر و چەندین کارمەندانی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری مانەوە دەستی بەکارەکانی کردووە.
هەروەها شەش بنکەی سنووری و چەندین بەشی گرنگ وەک (بنکەی ڕاهێنانی کۆچ) بۆ کردنەوەی چەندین خول و ڕاهێنان لە بوارەکانی (فێربوونی زمان، کۆمپیوتەر، پشکنینی بەڵگەنامەی گوزەر و یاسایی مانەوە) کردووەتەوە و بەشێکی گرنگی تری بەناوی مەڵبەندی تاقیگەی نشینگەی سلێمانی کە بە فەرمانی وەزارەتی تەندرووستی ژمارە (2151) لە 23-02-2010 دەرچووە لەناو بەڕێوەبەرایەتیدا کراوەتەوە بە مەبەستی زیاتر کارئاسانی کردن بۆ پشکنینی خوێن بۆ کەسانی بیانی.
هەروەها بوونی ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بەناوی (www.sulresidence.com) زانیاری تەواوی دەربارەی کاروباری مانەوە و پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزاو زانیاری دەربارەی هاتنەوەی ناوی داواکاری ڤیزاو زانیاری دەربارەی بنکە سنوورییەکان لە خۆگرتووە، وەک کارئاسانییەک بۆ هاووڵاتییانی بیانی و هاندەرانی بە هەرسێ زمانی (کوردی.. عەرەبی.. ئینگلیزی).[1]