بەشی نشینگەی گەرمیان سەربە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییە و ئەم بەشە تایبەتە بە سنووری گەرمیان.
بەشی نشینگەی گەرمیان لە شاری کەلارەو تایبەتە بە کاروباری ئەو کەسانەی بە مەبەستی سەردان یان کارکردن لە وڵاتانی ترەوە ڕوو دەکەنە ئەو ناوچەیە.
بەشی نشینگەی گەرمیان بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (3171 لە 01-02-2012) لە سنووری ئیداری گەرمیان بە فەرمی دامەزراوە و بینایەکی تایبەت بە خۆی بەسەرجەم پێداویستییەکانییەوە بۆ دابینکراوە و چەندین ئەفسەر و کارمەندی شارەزا لە بواری مانەوە کاری تێدادەکەن.
کارەکانی بەشی نشینگەی گەرمیان تایبەتە بەو کەسە بیانیانەی لە وڵاتی ئێران یان وڵاتانی ترەوە ڕوو دەکەنە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە مەبەستی گەشتکردن یان کارکردن لەو سنوورەدا، ئەمەش کارئاسانی زۆر بۆ ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت بمێننەوە بۆ ئەو مەبەستە.
کردنەوەی بەشی نشینگەی گەرمیان بە یەکێک لە دەسکەوتە گرنگەکانی حکومەتی هەرێم لە ناوچەکەدا دادەنرێت لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت خزمەتێکی بێوێنە بە هاووڵاتییانی سنوورەکە بکات.
بەشی نشینگەی گەرمیان پێکهاتووە لە هۆبەی:-
(هەواڵی گەیشتن، تاشیرەی گەڕانەوە، بەخشینی مانەوە، بەدواداچوون، IT، کارگێڕی، ژمێریاری، میرە، ئامێرسازی، پەنابەرێتی، یاسا) هەموو ئەم بەش و هۆبانەی کەئاماژەیان پێ دراوە هەمان ئەرک و کاری ئەو بەشانە بەڕێوەدەبەن کە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانییان هەیە.[1]