ئەم شارەدێیە سەربە شارۆچکەی #مێرگەسۆر#ی پارێزگای #هەولێر#ە. لە (54) گوند پێکهاتووە کە سەرجەم دانیشتووانی (11340) کەسن. ەکەم جار گوند بووە و مێژوی درووست بوونی دەگەریتەوە بوو (500) ساڵ پێش ئێستا کە تەنیا لە دوو تا سی مال پێک هاتبوو.لە ساڵی 1978 گورەتوو کراوە بە کومەلگای زورە ملێ بوو ئەو گوندانە کە لە ناوچەکانی (مزوری و شیروانی) ڕاگویزراون دواتر لە ساڵی 1990 گوندی گورەتوو بە کۆمەڵگەوە ڕاگویزراون بۆ کۆمەڵگە زورە ملێییەکانی (باسرمە و شاخولان) و شوێنەکەش تەخت کراوە لەلایەن ڕژیمی #بەعس# دوای ڕاپەڕین خەڵکەکەی گەڕاوەتەوە سەر گوندەکەیان دەستیان بە ئاوەدانکردنەوە و کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری کردووە. لە ساڵی 1998 بنکەیەکی شارەوانی لە گورەتوو کراوەتەوە کە سەربە شارەوانی میرگەسوور بووە، ئەو کات گورتوو نزیکەی 100 مالی لێ بووە تاکوو لە ساڵی 2004 بە فەرمی کراوە بەشارە دێ ئەو گوندانەی کە پێشتر سەربە شارۆچکەی ناوەندی مێرگەسوور بوون خراونەتە سەر ئەو شارەدێیە، و (سوارە ئەکرەم ئەحمەد) وەک یەکەم بەڕێوەبەری (کارەوان-مودیر ناحییە) دامەزراوە.
گورەتوو جگە لە ناوەندی شارەدێیەکە لە (54) گوند کە (53)گوندی ئاوەدانە (1)گوندیش ئاوەدان نەکراوەتەوە، بە پێ ی ئەو ئامارەی کە ئێستا لە بەردەست دایە کۆی گشتی دانیشتووانی ناوەندی شارەدێیەکە و گوندەکانی دەوروبەری بریتییە لە (11340) خێزان (125)کم لە ناوەندی پارێزگای هەوڵیر و (5)کم لە ناوەندی شارۆچکەی مێرگەسوور دوورە.
ناوی گۆرەتوو لە چییەوە هاتوو:
بە بۆچون و ئەو زانیارییانەی کە لە بەر دەستمان دان گورتوو لە دوو بڕگە پێکهاتووە:
1-گۆر/ واتە کورتکراوە گورەپانە یان شوێنێکی ڕاست و تەختایی کە بکەوێتە نێوان دوو بەرزاییەوە.
2-توو / داریکی جوان و بەربڵاوە لە زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی کوردستان بوونی هەیە دارەکە لە بنەڕەتدا خۆرسکە بەڵام لەم دواییانەدا مروڤ دەستی هەبووە لە ڕواندن و پاراستنی جگە لە وەی کە دیمەنیکی زور جوانی سرووشتی هەیە لە ڕووی ژینگەی یەوە زور تەندرووستە ئەم دارە لەسێ ڕویەوە زور سوودی هەیە بۆ مروڤ: (یەک) بۆ جوانکاری پێش دەرگا ناو باخچەی مال و گشتی (دوو) بۆ خواردنی بەرەکەی (سێ) هەر لە کونەوە بە حەسانەوە بە تایبەتیی لە وەرزی هاوین مروڤ سوودی لە سێبەرەکەی بینیوە.
شارەدێی گورەتوو لە ڕووی جوگرافییەوە لە لای باکوور دەکەویتە سەر سنووری شارەدێی پیران و شیروان مەزنی شارۆچکەی میرگەسوور لە باشوور لە گەل شارەدێی خەلیفانی سەربە شارۆچکەی #سۆران# هاوسنوورە هەروەها لە ڕوژهەڵات لە گە شارەدێی مەزنێی شارۆچکەی میرگەسوور و لە ڕوژئاوا لە گەل شارەدێی بارزان شارۆچکەی میرگەسوور هاوسنوورە (5)کم لە ناوەندی میرگەسوور دوورە هەروەها 130 کم لە ناوەندی پارێزگای هەولێر دوورە.
کۆی دانیشتووانانی سنووری شارەدێی گورەتوو (10700) کەسن ڕێژەی لە (100%) دانیشتووانی نەتەوەی کوردن و بەرێژەی (100%) بە ئایین موسوڵمانی سونەن، و هەموویان بە شیوەزاری بادینی قسە دەکەن ڕێژەی (38%)پیاو (37%)منداڵ (15%) کۆی پێکهاتەی دانیشتووانی ئەم سنوورە دابەش بوونە بە سەر (22) گوندی عەشیرەتی دولەمەری و (32)گوندی عەشیرەتی شیروانی بە ناوەندی شارەدێیەکەوە. گۆرەتوو ناوچەیەکی شاخاوی سەختە لە گرینکترین چیاکانی (چیای ئەلبت چیای برادوست بەشێک لە چیای پیران).
ڕوبەری گشتی: سنووری کارگێڕی شارەدێیەکە 249 کم 2 کە 45% چیاو 34% گرد و 20% دەشتە 1050م لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە ئاووهەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی ئاووهەوایەکی مامناوەندی یە، لە هاویندا گەرم و هەندێک جار پلەی گەرما دەگاتە (45 پ.س) و لە وەرزی زستاندا زۆر ساردە و پلەی گەرما دەگاتە خوار (15پ.س) لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت کە ڕێژەی باران بارین هەندێک سالڵ دەگاتە سەرووی (1200ملم) و بەفر بارین هەندێک ساڵ دەگاتە زیاتر لە (150 سم) وەرزەکانی پاییز و بەهار هەوای مامناوەندیان هەیە هەرچوار وەرزی ساڵ بەتەواوی لە ناوچەیە دەردەکەون.[1]