گوندێکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #سەیدسادق# لە پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
گردەنازێ گوندێکی نیمچە شارەدێیە، ژمارەی ماڵەکانی 330 ماڵ دەبێت ژمارەی دانیشتووانی 1300 دەبێت. خەڵکی گردەنازێ بە کاری کشتوکاڵییەوە خەریکن. قوتابخانەی بنەڕەتی لە پۆلی 1 تا 9ی بنەڕەتی هەیە، کە لە ساڵی 1992ی زاینی لەلایەن دڵسۆزی کورد (دانیاڵ میتەران) ی فەرەنسییەوە، دامەزراوە.