ناو: جاسم
ناوی باوک: بایز
نازناو: مام جاسم
$ژیاننامە$
ناوى تەواوى (جاسم بایز کاوێس مەلاک)ە، ناسراوە بە مام جاسم لە ساڵى (1956) لە خێزانێکى نیشتمانپەروەرى کوردپەروەرى #ئیلنجاغی گەورە# هاتۆتە ژیانەوە،
لە ساڵى (1977) لە ڕێگەى (گوشاد عەبدولرەحمان)ەوە ڕێکدەخرێت لە ڕێکخستنەکانى کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، ساڵى 1982 پەیوەندى دەکات بە هێزى پێشمەرگەى کوردستانی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# لە تیپى 86ى دەشتى هەولێر لە کەرتى (2)ى شەهید #ئەحمەد قەمبەری# ئەو کات (شاخەوان عەباس) سەرتیپ و #سەفین مەلا قەرە# ڕابەر سیاسى و ئەحمەد قەمبەرى فەرماندەى کەرتى بووە، لە هەمان ساڵ گواستراوەتەوە (#وەرتێ#) کە بارەگاى (کۆمیتەى هەولێر) لەوێبووە و (دکتۆر #کەمال خۆشناو#) لێپرسراوى بووە و دەبێتە پێشمەرگەى هێزى پاسەوانى ئەو کۆمیتەیە (مەلاى مەلا مەحمودى) فەرماندەى کەرتەکەى بووە، ساڵى 1983 دەبێتە فەرماندەى مەفرەزە لەو کەرتە، دواتر بەپلەى فەرماندەى مەفرەزە دەگوازرێتەوە تیپى 86ى دەشتى هەولێر و لەوێش دەبێتە ئەندام پۆلى دێدەوان لەکەرتى ڕێکخستنى دەشتى هەولێر. [1]