خورماڵ شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە کە لە پارێزگای #ھەڵەبجە# دایە و لە (70) کیلۆمەتریی ڕۆژھەڵاتی شاری #سلێمانی# دایە. خورماڵ ناوەندی شارەدێی خورماڵە و لە دەشتی شارەزوور و نزیک بە ناوچەی ھەورامان دایە.
شارەدێی خورماڵ یەکێکە لە شارەدێکانی پارێزگای ھەڵەبجە لە ئێراق. ناوەندەکەی شارەدێی خورماڵە. لە ساڵی 2010دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە 18628 کەس بووە.
$شوێنەواری شورای خورماڵ$
ئەم شورایە یەکێکە لەکۆنترن شوێنەوارەکانی مێژووی خورماڵ بەشورای شاری خورماڵ ناسراوە ئەمەش لەسەر ئەوسیفەتەی کە ھەیبووە بۆ پاراستنی شوێنی شارەکە لە دوژمنان . بەرزی ئەم شورایە لە ئیستاو لە ڕابردووشدا لە ھەموو بەشەکانیدا دەگاتە ( 3 ) م پانی شورای شاری خورماڵ ( 2 ) م دەبیت کە بەشێوەیەکی ھەندەسی دیوارەکانی بنیات نراون . دریژیەکەی لە خاڵی دەست پیکردنییەوە کە لە قەڵای خورماڵ لەسەرەوە دەست پیدەکات تا دەگاتەوە بە دیوارەکانی ڕووی پیشەوەی قەڵاکە لەبەرزایەکانی پشت خورماڵ (2800) م دەبیت کە جۆریک ئەوبەشەی شوراکە کە ئێستا ماوەتەوە لەنێوان ھەر ( 50 ) م دا قولەیەکی سەربازی لە خۆ دەگریت کە ژمارەی قولەکان زۆرن کە ھەر قولەیەک بەشێوەیەکی نیوە بازنەی لە دیوی دەرەوەی شوراکە بە دیواری شوراکەوە بەستراونەتەوە کە ئەم قولە سەربازیانە پانی ھەرنیوە بازنەیەک یان پانی ھەرقولەیەک ( 4 ) م دریژی نیوە بازنەکە ( 5 ) م دەبیت کە ئەمەش فراونیکی زۆرەو لەکۆندا جەنگاوەرەکان زۆر بەئاسانی توانییانە لەسەر ئەم قولانە ھەتوچۆبکەن و بەرگری لە شوراکە بکەن . بەشێوەیەکی گشتی پیوانەو ئەندازەی ھەموو قولەکانی ئەم شورایە وەک و یەکە ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەک قولەی ترماونەتەوە کە دەکەونە بەشی ناوەوەی قەڵای خورماڵەوە ، ھەمان دیزاینیان ھەیە لەدرووستکردن بەڵام بەشیک لەقولەکانی قەڵای خورماڵ تاڕادەیەک بچوکترن ، ھەروەھا ئەم شورایە لە بەشی باشوورەوە و لەم بەشەدا ( قاپی ) یەکی تیدابووە ھاوکات جۆریک لەپایەش بوونی ھەبووە بۆ ئەوەی شوراکە بپاریزیت لە ئاوی چەمەکە کەواتە دەرگایەک ھەبووە بۆ ئاوە لەژیرەوە ھاتوەتە ناو شوراکە و دەرگایەکیش ھەبووە بۆ ئەوەی دانیشتووان و سەربازانی ئەم شورایە بینەناوشوراکەوە .
$منارەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ$
منارەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ منارەی مزگەوتەکە کەوتووەتە ناو حەوشەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ و بەرزی منارەکە لەئیستایا ( 12 ) مەترە و لە 8 لا پیک ھاتووە و زوریک لەلاکانی لە (4_5) چین لەخشت پیک ھاتووە و لەڕووی دەرەوەیشەوە تا کۆتایی منارەکە (54) چین خشت پیکھاتووە ، ئەم منارەیە لەسەر دەروازەی مزگەوتەکە درووستکراوە کە بەشی زوری ئەم دەروازەیە ڕووخاوە و تەنیا چەند شوێنکی کەمی ماوەتەوە منارەکە درووستکراوە لەڕەنگی خشتی سووری کاڵ کە ڕوویەکی جوانی داوە بەمنارەکە .
پاش ئەوەی شارۆچکەی #هەڵەبجە# بووە پارێزگا، خورماڵ شانبەشانی بیارە و بەمۆ خرایەسەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە. [1]
$تێینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە و کوردیپێدیا دەستکاری نەکردووە.$