کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,318
وێنە
  123,307
پەرتووک PDF
  22,036
فایلی پەیوەندیدار
  124,530
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,665
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,191
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,635
عربي - Arabic 
43,433
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,350
فارسی - Farsi 
15,493
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,020
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,747
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,416
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,922
نەخشەکان 
237
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
729
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,026
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,583
کورتەباس 
22,088
شەهیدان 
11,888
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,191
PDF 
34,596
MP4 
3,800
IMG 
232,295
∑   تێکڕا 
271,882
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی 12-04-2015
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی 12-04-2015
بەڵگەنامەکان

ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی 12-04-2015
بەڵگەنامەکان

بە سەرپەرشتی (سەرۆک بارزانی) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمان، پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی 12-04-2015 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا و سەبارەت بەم بابەت و تەوەرانەی خوارەوە گفتوگۆی کرد و بڕیاری پێویستی لەبارەیانەوەدا:

یەکەم: بارودۆخی عێراق، دوای هێرشی داعش بۆسەر چەندین شار و شارۆچکەی عێراق و کوردستان و داگیرکردنیان، گۆڕانکاری بەرچاو لە پەیوەندییەکانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی ناوخۆی عێراق ڕویدا، هەروەکو پەیوەندی و هاوپەیمانیەتی نوێ‌ لەسەرئاستی جیهان بەگشتیی و عێراق و ناوچەکە بەتایبەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاینیی و مەزهەبی هاوبەش هاتنە ئاراوە، هەروەها لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سیاسی هەروەکو هاوپەیمانیەتی لە ڕوانگەی باوەڕبوون بە دامەزراندنی سیستمی دیموکراسیشەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە لەئاکامدا هێزی نوێ‌ لەهاوکێشە سیاسییەکاندا بە دەرکەوتن؛ کوردستانیش بەدەرنەبوو لە کاریگەری بارودۆخی نوێی عێراق و ناوچەکە و جیهان، وەکو هێزێکی سیاسی و ئابووری و عەسکەری کاریگەر و خاوەن ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بەشێکی کێشەکانی گۆڕەپانی سیاسی و عەسکەری لەئاستی جیهان و ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ.

خەڵکی کوردستان چاوەڕوانبوون دوای گۆڕانکارییەکانی ساڵی 2003 عێراق و ناوچەکە بە ئاراستەی سوود وەرگرتن لە هەڵە و گرفتەکانی پێشوو، هەموو لایەنەکان هەنگاوی جدی بهاوێژن بۆ دووبارە نەبوونەوەی هەڵە و کەموکوڕیەکان و، ئارامی و تەبایی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێ‌، بەڵام بەداخەوە هەڵەی کوشندە و کاریگەر لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە ڕوویدا و، هەروەکو خوێندنەوەی ناواقعیانەی جیهانی دەرەوەش بۆ چۆنیەتی چارەکردنی کێشەکان و پشتگیری ئاڵوگۆڕیە جیاجیاکان چاوەڕوانی خەڵکی کوردستانی نەک نەهێنایە دی، بەڵکو گرفتی گەورەشیان بۆ دروستبوو، هەرچەندە گەلی کوردستان خوڕاگرانە وەکو هەمیشە بەرامبەر پڕۆژە و پیلانە چەپەڵەکانی دوژمنان و ناحەزان وەستاوەتەوە و خەونەکانیان لەگۆڕ دەنێ‌.

دووەم: بارودۆخی کوردستان و شەڕی داسەپاو، وەکو چەندین جاری دیکە ئەمجارەیش ئەوانەی چاویان بەپێشکەوتن و سەرکەوتنە سیاسی و ئابوری و دیپلۆماسییەکانی کوردستانیان هەڵنایەت، شەڕیکی نابەرامبەریان بەسەر کوردستاندا سەپاند و بەم هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە و ڕۆڵەی نیشتمانەکەمان شەهیدبوون و بوونە قوربانی نەتەوە و نیشتمانەکەیان، ئەمڕۆ ئازایەتی و خۆڕاگری پێشمەرگەی کوردستان بووەتە وێردی سەر زوبانی جیهانیان و ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دامودەزگا ئەمنییەکان بەرگری لە مرۆڤایەتی دەکەن و تاکە هێزێکە کە بەوپەڕی ورە بەرزیەوە داعشی بەزاندوە و بەرە و دواوەگەڕاندەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بە سوپاسەوە بە هاوکاری هێزی ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان، زۆربەی هەرە زۆری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان لە گەرمیان تا چیای شنگال، لە دوژمنانی مرۆڤایەتی ڕزگارکردووە. ئازایەتی و خۆڕاگری پێشمەرگە و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە خانەقین تا شنگال وکۆبانی ترسی خستووەتە ناو دڵ و دەروونی پیلانگێڕان. سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان و لەخوای گەرورە داواکارین بریندارەکانمان شیفا بدات.

سێیەم: پێوەندی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ، دوای ئەو ئاڵۆزیەی لە پەیوەندییەکان دروستبوون لە ئاکامی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەشێک لە دەسەڵاتدارانی بەغدا و بڕینی موچە و بودجەی کوردستان، گوشارێکی زۆر کەوتە سەر بژێوی و ژیانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستانی و کاریگەری کردە سەرتەواوی بەرنامە و پڕۆژەکانی حکوومەت و کەرتی تایبەت، بەڵام جەماوەری کوردستان خۆڕاگرانە بەرەنگاری ئەم هەنگاوە نا بەجێیانەی حکوومەتی بەغدا بووەوە، ئەم خۆڕاگری و هاوکارییە هەمەلایەنەی خەڵکی کوردستان بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، شایەنی سوپاس و پێزانینی زۆرە.

هەروەک پشتگیری لەهەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم دەکەین بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی بەرەوڕووی هەرێم بووەتەوە، بەتایبەتی ڕێککەوتنی لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ، ئومێددەکەین ڕێککەوتنەکە بەباشی جێبەجێبکرێت. هەروەها کۆبوونەوە ڕووڵی حەشدی شەعبدی هەڵسەنگاند و، پارتیمان ئەو هێزە بە هاوکارێکی باشی سوپای عێراقی دەزانێ‌ و لە ئازادکردنی ناوچەکانیان پێویستن، بەڵام سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە پێشمەرگە ئازادی کردوون و دەیانپارێزێت، بەپێویست نازانرێ‌ و، هێزی خۆڕاگری پێشمەرگەی کوردستان نەیهێشتووە هیچ بۆشاییەکی عەسکەری و ئەمنی دروستببێت.

چوارەم: بارودۆخی ناوخۆی پارتیمان، لەگەڵ هاتنی داعش و پەلاماردانی کوردستان، تەواوی ئەندام و کادیران و سەرکردایەتی پارتیمان خۆبەخشانە ڕوویان لەبەرەکانی شەڕ کردوو بوونە هاوکاروپاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنیەکان و ژمارەیەکیشیان شەهید و برینداربوون، جێی خۆیەتی ئەم هەڵوێستەی هەڤاڵانمان بەرز بنرخێنین، هەروەکو لەو ڕەوشە نالەبارەی دارایی کە تەواوی خەڵکی کوردستان توشی بووە کاریگەری ڕاستەوخۆشی کردۆتە سەر هەڤاڵانمان و ئۆرگانەکانمان، کە بەخۆڕاگری و هەست بە بەرپرسیاریەتی ڕەفتاریان کردووە و واقیعی ئێستای کوردستانیان وەکو هەیە خوێندووەتەوە و لەبەرچاویان گرتووە و بەردەوام لەهەوڵی پاراستنی یەکڕیزی و تەبایدان کە لەئاکامدا ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەپارێزێ‌، بۆیە لەو ڕووەوە سوپاس دەکرێن.

ئەمانە و پرسی دەستوور و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەکو پرسی هەموو گەلی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر کرا لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکەی ناوخۆیی تاوتوێکران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
بژی کورد بژی کوردستان..

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
پارتیی دیموکراتی کوردستان
12ی نیسانی 2015
ئەم بابەتە 8,116 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-04-2015 (10 ساڵ)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-04-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,116 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.172 چرکە!