پەیامی ئەرکمان
دەزگای ڕوانگە ئەرکی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و گەشەپێدانی توانای مرۆیی و پاراستنی گروپی لێقەوماوانە بۆ باشترکردنی بار و گوزەرانی ژیانیان.
ئامانجەکان
- یارمەتیدانی کەسان و گروپی لێقەوماوان لە نێو کۆمەڵگەدا.
- هاندانی ئەندامانی کۆمەڵگە بۆ کاری خۆبەخشی و بەشداری پێکردنی لاوان لە چالاکیی نێو کۆمەڵگەکانیاندا.
- دەستە بەرکردنی کۆمەکی دەستبەجێ بۆ ئەو کەسە لێقەوماوانەی کە بەهۆی کارەساتە مرۆییەکانی وەک: تەقینەوە، توندوتیژی، کەمیی خۆراک، کۆچی بەزۆرە ملێ و کارەساتی سروشتیی وەک: بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، لافاو، گڕکان، بومەلەرزەوە دووچاری نەهامەتی بوونەتەوە.
- گرنگیدانی تایبەت بەو چالاکییانەی کە لاوان بونیاد دەنێت، وەک: وەرزش، هونەر، ڕاگەیاندن، میوزیک و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی.
- یارمەتیدانی قوتابیان و لاوانی کچ و کوڕ بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن و گرنگیدان بە تواناکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەوتنی کۆمەڵگە.
- دابینکردنی دەرفەتی زیاتری خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ قوتابیانی زانکۆ و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی بۆ گرنگیدان بە پاراستنی ژینگە و ئەنجامدانی پڕۆژەی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە.-
بەشە سەرەکییەکان
تەندروستی
پەروەردە
منداڵانی بێپاڵپشت
خانمان
خانەوادەی بێپاڵپشت
وژینگە
وەرزش
لە ئەستۆگرتنی خوێندن