دوو پشیلەی کێوی دەگمەن گەڕێندرانەوە بۆ سروشتی کوردستان
رێکخراوێکی ناحکومی هەستا بەئازادکردن و گەڕانەوەی دوو پشیلەی کێوی دەگمەن بۆ سروشتی کوردستان.
د. سامان عەبدولرەحمان، بەڕێوبەری پڕۆژەکان لە فاوندەیشنی رووەکی کوردستان بە خەندانی راگەیاند: " لە بەرواری 1 ئاداری 2015 لەگەڵ تیمێکی زانستی رێکخراوەکمان هەستاین بە ئازادکردن و گەڕانەوەی دوو پشیلەی دەگمەنی کێوی بۆ سروشتی کوردستان".
وتیشی: "دوو پشیلەکە بەشێوەیەکی نایاسای لەلایەن چەند کەسێکەوە گیرابوون".
جێی باسە فاوندەیشنی رووەکی کوردستان دامەزراوەیەکی ناحکومی قازانج نەویستە، کاردەکات لەبواری توێژینەوەی زانستی رووەکی کوردستان و هەموو ئه و بابەتانەی کە بەژینگەوە پەیوەستن".
- 02-03-2015