بە خاڵە حەمە یان حەمەی عەزە دۆم بەناوبانگە، ساڵی (1931) لە #سلێمانی# لەدایکبووە، پێشی دەڵێن (سندوقە ڕەشەکەی پارتی)، چونکە لە شۆڕشی ئەیلولدا یەک بووە لە لێپرسراوە باڵاکانی پاراستن. پێشتر ئەندامی پارتی ڕزگاری کورد بووە و پاشان چونەتە #کاژیک#ەوە. کەسێکی زۆر نزیکی #مەلا مستەفا بارزانی# و هەڤاڵ و هاوسەنگەری #ئیدریس بارزانی# و #مەسعود بارزانی# بووە. لە شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەبەری #بارەگای بارزانی# بووە.
خاڵە حەمە ڕۆژی #23-10-2025# لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی #30-10-2025# تەرمەکەی لە ئەڵمانیاوە گەییشتەوە #هەولێر# و لە ڕۆژی #31-10-2025# لە سلێمانی لە گردی سەیوان نێژرا.
[1]